قۆناغی دووەمی کۆرۆنا
June 20, 2020
وتار و بیروڕا
لە ئێستادا وڵاتی عێراقی فیدڕاڵ ھەنگاوی ناوەتە ناو قۆناغی دووەمی تووشبوون بە کۆرۆنا و ھێشتا ئەگەری سەرکەوتنمان بەسەر ئەو ئافەت و دەردە ھێشتا زۆرە و ماوە! بە جۆرێک لە قۆناغی دووەمی تووشبوون بە کۆرۆناین بەجۆرێک ڕێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە، بەڵام ڕێژەی مردن بەم نەخۆشییە ھەروەک خۆیەتی و زیاتر نەبووە!؟! کە ئەمە ئاماژەیەکی باشە؛ وە ئەگەر ھاووڵاتییان ھەماھەنگ بن؛ ئەوا: باشتریش دەبێت. بەس دەبێت، ئەوە باس بکرێت کە: ئەگەر بچینە ناو قۆناغی سێیەم ئەو کات ڕێژەی مردن زۆرتر دەبێت و ھەینێ دەکرێت ڕێکارەکانیش گۆڕانییان بەسەردا بێت. ئەوجا ھەر دوێنێ و.تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ، ئەوەی بەیان کرد:
١. ھەتا ھەنووکە (٢٤٢٥٤) کەس تووشی کۆرۆنا بوون لە ژمارەی (٤٠٣٣٨٨) پشکنین لۆ خەڵک کراوە! ھەرچەند ژمارەی تووشبووان لەم ژمارەیە زێدەترە چونکە ئەگەر لۆ خڕ خەڵکی بکرێت؛ ئەوا: زۆر کەسیدی دەردەکەوێت کە تووشبوون بەڵام ھیچ نیشانەیەکیان نییە!؟! ئەوجا لەو ژمارەی پێشوو، (٧٣٣) کەس مردوون!؟ کە ئەمەش دەکاتە (٣.١٨٪) ڕێژەی مردن کە لەچاو ڕۆژانیتر ڕێژەکە زۆرترە.
٢. لە ئێستا ڕێژەی چاکبوونەوە (٤٤.٤٪)یە؛ کە: ھێشتا ماویەتی بگات بە ڕێژەی (٧٠٪) کە ئامانجمانە لەو ڕێژەیە بین لە کاتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا.
٣. ھەناسەدانی دەستکرد: ژمارەی تووشبووان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوون دایە؛ وە ھەروەھا ژمارەی ئەوانەی پێویستییان بە ھەناسەدانی دەستکرد دەبێت؛ ئەوا: دیسان لە زیاد بوون دایە! لۆیە، ھێشتا توانا ھەیە و ھەموو دەم حاڵەتی ئەم نەخۆشییە بەگوێرەی بێدەکانی ھەناسەدانی دەستکرد و پڕبوونەوەیان قیاس دەکرێت؛ لۆیە: ھێشتا ئێمە نەگەیشتووین بە قۆناغی مەترسیدار.
٤. ھێشتا ژمارەی چاکبووان لە تووشبووان نەگەیشتۆتە نیوەی تووشبووان، لۆیە: ئەگەر بەو شێوەیە بێت ھەندەی نابات نەخۆشخانە تایبەتکراوەکانی کۆرۆنا فوول دەبێت. دەکرێت، کە: لەمەو دوا پەنا لۆ ئەوە ببردرێت، کە: حالەتە سووکەکان لە ماڵ قورمتێنە بکرێن بەڵام لە ژێر چاودێری دابن لۆ کەمکردنەوەی فشار و لۆد لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکەن.
ئەوەی لەم نەخۆشییە تێبینی دەکرێت پێویستی بە ھەماھەنگی ھەمووان دەبێت، وە دەبێت ھەموو پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بین، پابەند بن.