کاریگەری چاکسازی لە کەرتی پەروەردە
June 18, 2020
وتار و بیروڕا
پێدەچێت چاکسازی وەکو یەکێک لە ھێزە ئەفسوناوییە ڕزگارکەرەکەی ئەم سەردەمە سەیر بکرێت، ھەندێک پێیان وایە لە چاونوقان و بە تەنیا بریاڕێک و بە چەند رۆژێک وڵات چاکساز دەکرێت و گورگ و مەر بەیەکەوە ئاو دەخۆنەوە، وا نییە! چاکسازی پرۆسەیەکی درێژخایەنی قورسی ئالۆز و پر ژانە جا چ بگات بە چاکسازی لە کەرتی پەروەردە !
لە ھەرێمی کوردستان سەیری ھەر سێکتەرێک بکەین و باسی ھەر لایەک و بوارێک بکەین ڕووی دەممان بۆ وشەی چاکسازی و چاکسازی وەک چارەسەری ئەو شکست و گەندەڵی رَووخانی سێکتەرەکان دادەنێن ھەندێک لەوانەیە بێ ئەوەی مانا و مەبەست و ئامانجی چاکسازی بزانن. لەبەر ئەوەی وشەکە باوە و کەوتووتە سەرزاری ئەم سەردەمی خزمەتکردنە دووبارەی دەکەنەوە وەکو چاولێکەری!
ھەندێک لە وڵاتانی جیھان لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە وەکو چین و یابان، لە سفرەوە دەستیان بە ژیان و حوکمرانی وڵاتی خۆیان کردەوە، بەڵام ئەوان لە کەرتێکەوە دەستیان پێکرد کە بووە ھۆی پێگەیشتنی تاکێکی ڕۆشنبیر و سوودمەند، ئەوان یەکەم کەرت کە دەستیان بۆ برد بوونیادیاننا پەروەردە بوو. جیلێکیان پێگەیاند لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە زۆربەی وڵاتان چاو لەوان دەکەن بۆ میکانیزمی پەروەردە و سەرکەوتن.
پەروەردە، کردەوەیەکە یاخود پرۆسەیەکە کە تاک ئاشنا دەکات بەو ژینگەیە یاخود کۆمەڵگایەی کە تێدا دەژیت. ئەوجا ئاشناکردنە لە داب و نەریت یان ئاین یان ھەر کردەوەیەک یان چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی ئەو ژینگەیە یاخود شەێنەکەیە.
فێرکردن، ڕاگواستنەوەی زانستییە. ئەوجا ئەو ڕاگواستنەوەیە بە شێوەیەکی گشتگیر بێت یاخود پەیوەست کرابێت بە لایەنێکی یان بوارێکی دیاریکراو. لە ھەرێمی کوردستان پەروەردە و فێرکردن گرێدراوی دوو وەزارەت کراون کە ئەمانیش (وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن) و(وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆیژینەوەی زانستی) یە. دەبێ پەیوەندییەکی تەواو لە نێوان ھەبێت تا بتوانرێت بە شێوازێکی سەرکەوتوو پرۆسەی خوێندن بەرێوە بچێت.
لە قۆناغی (پەروەردە و فێرکردن) ھەروەک کە پێشتر باسم کرد قوتابی فێر ئەکرێت کە خۆی لەگەڵ ژینگەکەی بگونجێنێت و فێرە داب و نەریت و کەلتووری ئەو ژینگەیە ببێت کە تێدا دەژیت ، دوای فێرە زانستێکی سەرەتایی دەبێت کە ئەم زانستە زۆر لایەن نەگرێتەوە یان شێوەیەکی گشتی فێر نەکرێت. دوای تەواوکردنی ئەم قۆناغە کە درێژترین قوناغی خوێندنە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ قوتابی دەست بە قوناغێکی تر دەکات( خوێندنی باڵا). لەم قۆناغەدا ئیتر قوتابی خۆی داھاتووی خۆی دیاری دەکات و بوارێک دیاری دەکات کە قوتابی بە شێوەیەکی فراوان خوێندن لەسەر دەکات کە ئەمەش پیشەی دەبیت لە داھاتوودا.
بوونی سیستەمی جیاواز لە ھەردوو قۆناغەکانی پرۆسەی خوێندن ڕەنگە زۆرجار ببێتە ھۆکار کە قوتابی لە شێوازی خوێندنەکە تێنەگات.نەبوونی سیستەمێکی جێگر و زۆرجار یەکنەگرتنی بریارەکانی ھەردوو وەزارەت ببێتە ھۆی قورسایی بۆ قوتابی کە ئەمەش وا دەکات قەتابی گرنگییەکی کەمتر بدات بە بواری خوێندن.
لە رۆژەوی ئەمرۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجیّکردنی پرۆژە یاسای چاکسازییە ھەرچەندە لە ئێستا دا لە لایەن چەند لایەن و حزبێک دژایەتی دەکرێت ، بەڵام بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە یاسایە لەوانە ببێتە ھۆی گورانکاری زۆر کە گەڵی کورد بیری لێ نەکردبێتەوە وسەردەمێکی نۆی دەست پێبکات بۆ حکوومەت و گەڵی کوردستان. بە دڵنیاییەوە ھەروەک چۆن چاکسازی لە حکوومەتدا دەکرێ لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنیشدا دەکرێت.
سەر لە نۆی دارشتنی سیستەمی خوێندن دانانی سیستەمێکی گشتی و گونجاو بۆ پەیرەوکردنی پرۆسەی خوێندن, دەبێت ھەردوو وەزارەت سیستەمەکەیان تەواوکەری یەکتر بن ئەگەر وا نەبێ لەوانەیە ببێتە ئەگەری زۆری دەرچوون و تاکی کەم زانست . پاشان بە بێ جیاوازی کردن لە نێوان تاک دەست نیشانکردنی کەسانی لێھاتوو و پسپۆر لە بوارەکانیان بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی خوێندن.
ئەگەر بە گشتی سەیری کەرتی پەروەردە و فێربوونی ھەرێمی کوردستان بکەین بە ڕوونی ئەو قەیرانەمان بۆ دەردەکەوێ کە وڵاتمان تووشی بووە، بۆسە زۆربەی دەرچووەکانمان دەرچووی ھەگبە و بەتاڵن. چونکە لە ناوەندەکانی خوێندندا کەسانی بەتاڵ لە زانست و پر لە قسەی حزبی تێدایە!
بۆیە بریاری ئەمجارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی چاکسازی کە کەرتی پەروەردەش یەکێک دەبێ لەو کەرتانەی کە چاکسازی تێدا دەکرێ لە ھەرە بڕسیارە گرنگ ولە بارەکاندایە. چونکە پەروەردە و فێربوون و پێگەیاندنی تاک لەدەستێکی خراپدا دەردەھێندرێت و ئەگەرێندرێتەوە بۆ مۆلکی گشتی، ھەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین لە ناوەندەکانی خوێندنی ھەرێمی کوردستان دا چەندین و چەندەھا کەسی بێ ئەزموون و بە پلە و پۆستی حزبی ھاتوون بێ زانست!
بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شۆرشێکی پەروەردەیی پیادە بکات کە بە ھۆیەوە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمی پەروەردەدا بکرێت ھەر وەکو وڵاتانی سەنگافۆر ، یابان، نەرویج، ھیندستان کە چۆن بە ھۆی پیادەکردنی میکانیزمی پەروەردەییەوە گەیشتوونەتە ترۆپکی سەرکەوتن
ردني ئةم ثرؤذة ياساية لةوانة ببيَتة هؤي طورانكاري زؤر كة طةلَي كورد بيري ليَ نةكردبيَتةوة وسةردةميَكي نؤي دةست ثيَبكات بؤ حكوومةت و طةلَي كوردستان. بة دلَنياييةوة هةروةك ضؤن ضاكسازي لة حكوومةتدا دةكريَ لة ثرؤسةي ثةروةردة و خويَندنيشدا دةكريَت.
سةر لة نؤي دارشتني سيستةمي خويَندن داناني سيستةميَكي طشتي و طونجاو بؤ ثةيرةوكردني ثرؤسةي خويَندن, دةبيَت هةردوو وةزارةت سيستةمةكةيان تةواوكةري يةكتر بن ئةطةر وا نةبيَ لةوانةية ببيَتة ئةطةري زؤري دةرضوون و تاكي كةم زانست . ثاشان بة بيَ جياوازي كردن لة نيَوان تاك دةست نيشانكردني كةساني ليَهاتوو و ثسثؤر لة بوارةكانيان بؤ بةريَوةبردني ثرؤسةي خويَندن.
ئةطةر بة طشتي سةيري كةرتي ثةروةردة و فيَربووني هةريَمي كوردستان بكةين بة رِووني ئةو قةيرانةمان بؤ دةردةكةويَ كة ولَاتمان تووشي بووة، بؤسة زؤربةي دةرضووةكانمان دةرضووي هةطبة و بةتالَن. ضونكة لة ناوةندةكاني خويَندندا كةساني بةتالَ لة زانست و ثر لة قسةي حزبي تيَداية!
بؤية برياري ئةمجارةي حكوومةتي هةريَمي كوردستان لة بارةي ضاكسازي كة كةرتي ثةروةردةش يةكيَك دةبيَ لةو كةرتانةي كة ضاكسازي تيَدا دةكريَ لة هةرة برِسيارة طرنط ولة بارةكانداية. ضونكة ثةروةردة و فيَربوون و ثيَطةياندني تاك لةدةستيَكي خراثدا دةردةهيَندريَت و ئةطةريَندريَتةوة بؤ مؤلكي طشتي، هةموومان ئةو رِاستيية دةزانين لة ناوةندةكاني خويَندني هةريَمي كوردستان دا ضةندين و ضةندةها كةسي بيَ ئةزموون و بة ثلة و ثؤستي حزبي هاتوون بيَ زانست!
بؤية ثيَويستة حكوومةتي هةريَمي كوردستان شؤرشيَكي ثةروةردةيي ثيادة بكات كة بة هؤيةوة طؤرِانكاري بنةرِةتي لة سيستةمي ثةروةردةدا بكريَت هةر وةكو ولَاتاني سةنطافؤر ، يابان، نةرويج، هيندستان كة ضؤن بة هؤي ثيادةكردني ميكانيزمي ثةروةردةييةوة طةيشتوونةتة ترؤثكي سةركةوتن