خەونی نەیارانی پارتی وبارزانی بەردەوام شکستخواردوو و مایەپووچ بوونە ..
June 17, 2020
وتار و بیروڕا
بە درێژایی مێژوو خەبات لە پێناو رزگاری و سەربەستی نیشتیمان پارتی و بارزانی ھەمیشە لە سێرەی دوژمندا بوونە و ئامانجپێکراوی سەرەکی بوونە، دەزانن بۆچی؟ روونە کە نەیار ھیچکات وزەی خۆی لە ئامانجی لاوەکی بەفیڕۆ نادا، دەیەوێ "سەر" بپیکێت، "سەر" بە مانای میشک، بە واتای شوێنی بەڕێوەبردنی پرۆسە.لە مێژوویی دوور و نزیکدا ، نەیارانی کورد ھیچ ئامراز و پیلان و ھەوڵێک نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی کوردستان تاقی نەکرێتەوە، ئاکامەکەی چی بوو؟ پووچەڵ کردن ھەر لە رووی ئابوورییەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی میلەتێکیان نانبڕاو کرد..لە رووی ئەمنییەوە، گەورەترین و دڕندەترین گرووپی تیرۆریستی پەلاماری خەڵک و خاکیان دا.
ھەروەھا لە رووی سەربازییەوە، بە نوێترین چەک و ئامرازی جەنگیی مۆدێرن ھەوڵی داگیرکارییان دا. بەھەمان شێوە لە رووی دپبلۆماسییەوە، سنوورمان بەسەردا داخراو ھەڕەشەیان لی دەکردین..پارتی ئەو ھێزە خۆراگر و بەرپەسەیە ، کە ھیچ کات تەنگژەی ناوخۆیی و دەستێوەردانی دەرەکیییەکان کاریگەری لە سەر کاروانی خەبات و تێکۆشانی بۆ بەدەسھێنانی مافەرەواکانی دروست ناکات . پارتی ھەمیشە فێرە کە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمانەکەی باج و قوربانی گەورەی ببەخشێت .چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ھەموو کات دوورتر دەڕوانێتە ئایندە و لێکدانەوەی قوڵتر بۆ رووداو و پێشھاتەکان و بارودۆخی ناوخۆ و دەرەوە دەکات و نەیویست بە خوێندنەوەیەکی لۆکاڵی و بەشێوەیەکی ھەرەمەکی رۆژگار بەڕێ بکات و خۆی و گەلی کوردستان بداتە دەست قەدەر, روون و ئاشکرایە، ھۆی خیانەتکاری و پیلانگێری و گەلەکۆمەکی ئیقلیمی گەلی کورد لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دەرفەتێکی مێژوویی لەدەست دا و نزیکەی نیو سەدە گەڕایەوە دواوە, بۆیە، ئەوە چاوەروان دەکرێت ئاماژەکانی رووداوگەلێکی نوێ لەناوچەکە دەرکەوتووە, ھەرچەندە رەنگە بەو شێوەش خێرا نەبیت کە لێکدانەوەی بۆ دەکرێ, بەڵام دەتوانم بڵێم زوو یا درەنگ بەندە بەسازش یان سەرکێشی ئیرانەوە, جا ڕوداوەکان بەھەر دیوێکدا بکەونەوە گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا دێنێ و بارودۆخەکە ھەروا بەسانای گوزەر ناکات.
لە ھەلومەرجێکی لەم جۆرەدا کە ڕۆژھەڵاتی ناوەراستی پێدا تێدەپەڕێت, کورد بەدەرنابێت لە کاریگەری رووداو و پێشھاتەکان بۆیە پێویستە ھەرێم بەھوشیاری خۆی بۆ ھەموو ئەگەرێ ئامادە بکات .ھەرچەندە مێژوو سەڵماندوێتی کە گەلی کورد بە ئاسانی خەڵکی بەکرێگیراو و نەفامی لێ نابڕێ, بەڵام مایەپوچی خاکفرۆشانی ئۆکتۆبەر پێدەچێت شەرمەزاریەکی وای جێھێشتبێ کە چیتر خەلکی تر وا بە ئاسانی بیری لێ نەکاتەوە, چونکە وەک دەڵێن رۆژگار رۆژی لە دوایە. تەنھا پارچەی کوردستانە کە خاوەن پێگەی فەرمیە لە ئاست ناوچەکە و جیھان مامەڵەی لەگەل بکرێ. بۆ ئەمەش دەکرێ لایەنەکان لەبری دژایەتی سوود لە ئەزموون و سەنگینی پارتی لە سیاسەت وەربگرن, پارتیش ھەر بە پشوودرێژی کار بۆ کۆدەنگی سیاسی و نیشتمانی بکات. پارتی و بارزانی، شانیان دایە بەر ئەرکە سەختەکە و، وەک ھەمیشە نیشتمانیان لە مەترسییەکان پاراست و نموونەیەکی لێھاتووییانەی حوکمڕانییان پێشکەش کرد، ھەم شکۆی کوردستانیان پاراست و، ھەم بە ئیرادەیەکی چەقبەستووی نەتەوەیی ھەڵێنجراو لە رێبازی بارزانییەوە ریفراندۆمی سەربەخۆییخوازی ئەنجامدا، تیایدا بۆ یەکەمین جار لە تەواوی خاکی باشووری کوردستان بە دەنگی خۆیان ئایندەیان بۆ رۆڵەکانیان نووسییەوە.پارتی و بارزانی و کوردستان"کە سیانەیەکی لێکدانبڕاون، بەھێزتر لە جاران سەنگ و دەنگیان ھەیە، چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یان ھەرێمی یاخود نێودەوڵەتی.
ژمارە بە تەنیا مانا و بەھایەکی نییە، بەڵام کاتێک لە ھاوکێشە بەیەخدارەکاندا رۆڵی خۆی بینی، ئەوکات کاریگەری و لێکەوتەی بەھێزیشی دەبێت، دروست بۆ "پارتی"ش ھەر وایە، ژمارە سەخت و قورسەکەی ھاوکێشەی سیاسی کوردستانە، ئەگەرچی لە رووی ژمارە و ناوو فۆرمەوە، حزبی سیاسی لە کوردستان زۆرن، بەڵام پارتی وەک ناوو ناوەڕۆک، وەک خزمەت و ھەڵوێست، وەک کار و کاردانەوە، بە جیاوازی زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەواییەتییە ، بۆ ئەوەی ببێتە قەڵغانی نیشتمان. بۆیە، خۆراگری و لە خۆبوردەیی و باوەربوون بە ھەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی وایکردووە کە دوژمنان و نەیارانمان بەردەوام لە بەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی پارتی و بارزانی شکستخواردوو بن ..