کێشەی نەخوێندنەوە

کێشەی نەخوێندنەوە

وڵاتانی پێشکەوتوو بەدوادا چوون بۆ ژمارەی کتێبی چاپکراو بڵاوکراوەو ژمارەی کتێبی خوێندراوە لە وڵاتەکانیاندا دەکەن، خۆزگە لە وڵاتی خۆشماندا بەدواداچوون بکرایە بۆ ئەو پرۆسە گرنگەو بە داتاو ژمارەی ورد ساڵانە ڕاپۆرتی زانستی و مەیدانیان بڵاو بکردایەتەوە لەسەر:
١.ژمارەی کتێبی چاپکراو.
٢.ژمارەی کتێبی فرۆشراو.
٣.ئاستی خوێندنەوە.
کەمبوونەوەی خوێندنەوەو ھۆیەکانی.
چۆن ئاستی خوێندنەوە بەرزبکرێتەوەو بکرێتە کەلتور.
ژمارەی ئەو کەسانەی باشترین کتێب و نووسینان بەرھەم ھێناوە.
بێگومان مرۆڤ تەنھا لە ڕێگەی خوێندنەوە دەتوانێت ئاستی ڕۆشنبیری خۆی بەرز بکاتەوە، ھەروەھا خوێندنەوە پرۆسەی گەشەپێدانی توانا مەعریفی و ڕۆشنبیریەکانە، کتێب باشترین سەرچاوەی ڕۆشنبیرییە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت خوێندنەوە لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا لە ئاستێکی خراپدایە، یەکێک لەو وڵاتانەی قسەوباسی زۆری لەبارەوە دەکرێت کە ئاستی خوێندنەوە تیاندا لاوازە، وڵاتە عەرەبیەکانە، ئەم وڵاتانە نزمترین ئاستی خوێندنەوە ساڵانە تۆمار دەکەن، بەپێی ڕاپۆرتی (ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری میسر) ئاستی خوێندنەوەی ساڵانەی تاکی عەرەبی لە چارەکە لاپەڕەیەک تێپەڕ ناکات.
ھەر بەپێی ڕاپۆرتی (یونسکۆ) لە ساڵی (٢٠٠٣)دا بە (٨٠) ھاوڵاتی عەرەب یەک کتێبیان خوێندووەتەوە، لە کاتێکدا یەک ھاوڵاتی ئەوروپی (٣٥) کتێبی خوێندووەتەوە، لە ھەمان کاتدا یەک ھاوڵاتی ئیسرائیلی (٤٠)کتێبی خوێندووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەشەپێدانی مرۆیی لە ساڵی (٢٠١١) کە لەلایەن (دامەزراوەی بیری عەرەبی)وە ئامادەکراوە لەبارەی کاتژمێرەکانی خوێندنەوەوە، ئاستی خوێندنەوەی ھاوڵاتی عەرەبی ساڵانە (٦)خولەکە، لە ھەمان کاتدا ئاستی خوێندنەوەی ھاوڵاتی ئەوروپی (٢٠٠) کاتژمێرە لە ساڵێکدا، بێگومان ئەوەیش ئاستێکی کارەساتاویە کە ئاستی خوێندنەوە چەند خراپە لەو وڵاتانەدا.
لە ساڵی ١٩٩١ ھەموو وڵاتە عەرەبیەکان (٦٥٠٠) کتێبیان نووسیووە، بەڵام لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا (١٠٢٠٠٠) کتێبیان نووسیوە، لە ئەمەریکای لاتینی (٤٢٠٠٠) کتێب نوسراوەو بڵاوکراوەتەوە،.

چاپکراوی ساڵانە لە ئاستێکی لاوازدایە.
لێرەدا ھەوڵ دەدەین ئاماژە بە گرنگترین ھۆیەکانی لاوازی ئاستی خوێندنەوە لە کوردستاندا بکەین، لە گرنگترین ئەو چاپکراوی ساڵانە لە ئاستێکی لاوازدایە.ئەو ھۆیانە:

١.(لاوازی ناوەندە زانستیەکان: ناوەندە زانستیەکانی کوردستان نەیاتوانیوە خوێندنەوەو ھاوڕێتی کتێب بکەنە کەلتور لە کۆمەڵی کوردەواریدا، ڕەنگە ئەوانیش بەھۆی ململانێی فکری و ناوچەیەوە کاریگەری خراپیان ھەبووبێت.
شەشەم/ نا ئارامی سیاسی: شەڕو کۆچ و ڕەوی بەردەوامی کوردو سوتانی دێھات و شاری کوردستان بەدرێژایی مێژوو کاریگەری زۆریان ھەبووە لەسەر تاکی کورد کە زۆر کەم بواری خەمە ڕۆشنبیری و مەعریفەکان بخوات و ئەرشیفخانەی ھەبێت بۆ پاراستنی مێژوو کەلتوری خۆی.

٢.پرۆسەی پەروەردە: پرۆسەی پەروەردە کار لەسەر گەشەپێدانی توانای مەعریفی تاک ناکات، بەڵکو لە یەکەم ڕۆژی خوێندنەوە فێری ئەوەمان دەکات بخوێنین بۆ ئەوەی دوا ڕۆژمان ھەبێت، واتە ھەوڵ بدەن بڕوانامە بەدەست بھێنن بۆ ئەوەی بتوانین بژێوی خۆمانی پێ دابین بکەین، واتە: لە پرۆسەی خوێندنی ئێمەدا بەدەستھێنانی بڕوانامەو دابینکردنی بژێوی ژیان سەنتەرە، زۆرجار ئەگەر کەسێک کتێب بخوێنێتەوە پێی دەڵێن تۆ خوێندنت تەواو کردووە بۆ کتێب دەخوێنیتەوە.

بێ بایەخی توانا ڕۆشنبیریەکان: ھەتا ئێستا توانا و مەعریفیەکان جێگەی بایەخ و گرنگی نییە، بەداخەوە ئەوەندەی کەسانی لاواز لە ڕێگەی ناشایستەوە دەخرێنە شوێنی گرنگ ئەوەندە حیساب بۆ تواناو لێوەشاوەیی ناکرێت.

٤: تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و کەناڵە ئاسمانییەکان: سەرقاڵی خەڵکی بە تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و دانیشتن لەبەرامبەر کەناڵەکانی تیڤی، بەشێکی زۆری کاتی خەڵکی بە ھەدەر دەدەن بێ ئەوەی بتوانن لە ڕووی فکری و ڕۆشنبیریەوە شوێنی کتێب بگرنەوکێشەی نەخوێندنەوە
نووسینی: ئەیوب ئەسعەد شێخانی

٤: تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و کەناڵە ئاسمانییەکان: سەرقاڵی خەڵکی بە تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و دانیشتن لەبەرامبەر کەناڵەکانی تیڤی، بەشێکی زۆری کاتی خەڵکی بە ھەدەر دەدەن بێ ئەوەی بتوانن لە ڕووی فکری و ڕۆشنبیریەوە شوێنی کتێب بگرنەوە، بەڵکو زیاتر بۆ کات بەسەربردنەو ھیچی تر.
ە، بەڵکو زیاتر بۆ کات بەسەربردنەو ھیچی تر.
Top