تۆی بێ لایەن، تەنیا سەرنج بدە

تۆی بێ لایەن، تەنیا سەرنج بدە

ئەگەر بمانەوێت خوێندینەوەیەک بۆ دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان بکەین لە ڕوی مامەڵەی حیزبەکان لەگەڵ پرس و بابەتەکان چەند شتێکمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە ھەڵوێستی چەند لایەنێک جێگای گومان و سەرسورمانە،
بەشێوەیەک ئێستا کوردستان دابەش بووە بەسەر دوو بەرە.

بەرەیەک زیاتر کار دەکات بۆ پرسە نیشتمانیەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێم و ڕووبەڕووبونەوەی تەحەدیاتی نەیار و ناحەزانی کورد، کە ئەم بەرەیە کەسە دڵسۆز و کورد پەروەرەکانی کوردستان سەرکردایەتی دەکەن.

بەرەیەکی تر زیاتر ھەوڵ دەدات دژی بەرەی یەکەم بانگەشە بکات و ھانی خەڵک بدات، وە توانایەکی مادی و ئیعلامی گەورەی لەبەر دەستە، و پاڵپشتی و ھاوکاری دەکرێ لەلایەن وڵاتانی دەرەکی و ھەندێک لایەنی حکومەتی عێراقەوە.
ئەم بەرەیە باڵی لاھور جەنگی و شاسوار عبدالواحد و ھاوبیرەکانیان لە نێو حیزبەکانی تر سەرکردایەتی دەکەن.

دەمەوێت چەند نمونەیەکی ئاشکرا و ڕوون بخەمە بەردیدی خوێنەر کە ھەموومان لە بیرمانە

کاتێک بەرەی یەکەم سەرکردایەتی ڕیفراندۆمی کرد، بەرەی دووەم بە ھەموو توانایەکیان دژی وەستانەوە بە پاساوی جیاواز!

کاتێک ئەنجامی ڕیفراندۆم ڕاگەیندرا، بەرەی دووەم بۆ شکست پێھێنانی سەرکەوتنی ھەنگاوی یەکەمی بەرەی یەکەم، چوو ڕێککەوت لەگەڵ دوژمن بۆ شکست پێ ھێنان بە بەرەی یەکەم، کە دەرئەنجامەکەی لەدەست دانی نیوەی خاکی کوردستان بوو.

کاتێک بەرەی یەکەم ھەوڵی بەھێزکردنی کوردستان دەدات، بەرەی دووەم دەستی کردووە بە بانگەشە کرد بۆ لامەرکەزیت بۆ سلێمانی !

کاتێک کوردستان بە دۆخێکی ئابوری و تەندروستی ناسەقامگیر تێدەپەڕێ، بەرەی دووەم ئەمەیان قۆزتۆتەوە دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێک، کە تێیدا خەڵک ھان دەدەن داوا بکەن موچە لە بەغدا وەرگرن، واتە شتێک نەمێنێ بەناوی ھەرێمی کوردستان ئیدی بەغدا وەک جاران ئەم پارێزگایانە بەڕێوە ببات.

ئەگەر مرۆڤێکی بێ لایەن لە خۆی بپرسی ئایا گشت ئەم کار و ھەوڵانە لە پێناو چیە؟ ئایە ئەوە خۆیانن بڕیار دەدەن یان فەرمانیان پێکراوە وا بکەن.

بە بڕوای من دەستێکی دەرەکی تێکەڵ بووە لەگەڵ ڕق و قینێکی کۆنی نێوخۆیی کە پارەیەکی زەبەلاح و شەبەکەیەک لە میدیای جیاواز خراوەتە بەردەستیان، دەیانەوێ لە ڕێگای پارە خەڵکە لاوازەکە ڕاکێشن، و لە ڕێگای میدیای جیاواز کار لەسەر لاوازکردنی ھەستی نیشتمانی و خۆشەویستی بۆ خاک و کوردستان نەھێلن. متمانە لە نێوان دەسەڵات و ھاوڵاتی نەھێلن بۆ ئەوەی ھانیان بدەن عێراق جارێکی تر حوکمیان بکات.
بۆیە پێویستە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دور لە بیری تەسکی حیزبایەتی و بە ویژدانەوە سەیری مامەڵە و کرداری ھەردوو بەرە بکەن، و نەکەونە داوی خەڵکی بێ ئەسل و فەسل وبەکرێگیراوی دوژمنانی کورد. بەرژوەندی کوردستان لەسەروی ھەمووی شتێک دابنێن.
• ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە لێکۆڵینەوە و ھەواڵگری و زانستی تاوان
Top