ھەقە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەسەر ئەو کەس لایەنانەی کە کۆرۆنایان بەدرۆدەزانی و خەڵکیان سارد دەکردەوە لە خۆپارێزی سکاڵا تۆماربکەن !!!

ھەقە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەسەر ئەو کەس لایەنانەی کە کۆرۆنایان بەدرۆدەزانی و خەڵکیان سارد دەکردەوە لە خۆپارێزی سکاڵا تۆماربکەن !!!

ئیرھابی فکری لە زۆنی دێز ئەوەندە وتیان "کۆرۆنا درۆیە کۆرۆنا درۆیە" لە کاتێکدا دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی ژیانی خۆیان خستبووە مەترسی کەچی ئەوان وایان لە خەلک دەگەیاند ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بێ سودەو درۆیە، ئەوان دەیانگوت ئەو کارمەندانە و حکومەت پارە وەردەگرن بەو توشبوانە ، جا ھەر دەھاتن خۆیشیان بەدرۆ دەخستەوە دەیانگوت توشبوەکان و بنەمالەی گیان لە دەستدراوەکانیش پارە وەردەگرن ، بەواتای ئەوان ھەم حکومەت و ھەم خەلکیش پارەیان وەردەگرت ھھھ، یانی وەک ئەوەی سندوقێک ھەردوو سەری کراوەبن جا لایەک پارەی تێبکا و لەولا ھەر بەخۆیشی بەتاڵی بکات ھھھ!!ئەو قسە نالۆژیکیە ئەوان مێشکی بەشێکی زۆری خەلکی لە زۆنی دێز تیرۆر کرد

ئێستا مانگرتنی بەشێک لە کارمەندانیان کردووە بە رووپەری مالپەرەکانیان و کە گوایە مانگدەگرن، ئێ باشە ھەر خۆتان دەتانگوت پارە وەردەگرن ، گەر پارەیان پێ دەدرا بۆ مانگدەگرن ؟ گەر پێیان نەدراوە بۆ دەتانگوت وەردەگرن؟ ئەو ھەموو درۆیەتان لەچی؟ لەلایەک دەیانگوت حکومەت مفلیسە، لەلایەک دەیانگوت توشبووان چەند ملیۆنێک وەردەگرن ھھھھ، کە موفلیس بێت ئەوتان لەچی و ئەمتان لەچی؟
دەیانگوت کارمەندان پارەی وەردەگرن، ئێستاش ھەر ئەوان ھاتوون دەڵێن وەللا بۆ پارە مانگدەگرن!!!
یەکێ تێمگەیەنێ ئەوە مانای چییە؟؟؟چ ئیرھابێکی فکرییە!!

دەرکەوتەوە و راستیەکە زانرایەوە کە کەس پارە وەرناگرێ بەلکو بە ھەموو درۆیان دەرخواردی خەلک دەدا و ئەو کارە گەورەی پزیشکانیان بە کەم دەزانی..
دکتۆر ھاواری دەکرد کاکە ئێمە چ ناچارنین ژیانمان بخەینە مەترسی و ئێوەش وا رەفتارمان لەگەل بکەن و تکایە باوەرمان پێ بکەن ، کەچی ئەو قیندارانە راست دەبوونەوە دەیانگوت چەندتان وەرگرتووە بەم درۆیە!!!

ئەوان لە دەرەوە خەلکیان ھاندەدا و کۆرۆنا بە درۆ بزانن، کاریان لەسەر ناوەوەی نەخۆشخانەکانیش دەکرد تاکو دکتۆر و کارمەندان لەو ئەرکە مرۆڤایەتیەی کە دەیانکرد و دەیکەن بە بێنرخکردنی و شەونخونیان ساردیان بکەنەوە ..

وەک ئاشکرا کرا ١٩٢ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سلێمانی توشی کۆرۆنا بوون ، ئێستا ھەقی خۆیانە یەک بەیەکیان سکاڵا لەسەر ئەو بەناو سیاسیە قیندارارنە تۆماربکەن کە خەلکیان ھاندەدا ئەو پەتا جیھانییە بە درۆی حکومەت بزانن و خەلک لە خۆپارێزی و تاکپارێزی ساردبکەنەوە لە کاتێکدا ژیانیان لە مەترسی و بوو ئێستاش توشبوون ، بە گشتی پزیشک بە رێژەیەکی زۆر لە مرۆڤایەتی دەگات و گەر خۆیشی ھەست پێنەکات ئەوە ئاقڵدارەکانی دەوروبەریان زۆر بەراستیانە ئەمە دەبینین چونکە ئەمان سەرەرای کۆرۆنا، تەندروستی تری خەڵکیان لەژێر دەستە، ئەوانەی خەلکیان ھاندەدا بۆ درۆ کە مرۆڤیان نەدەبینی ، ئەو کارە مرۆڤایەتیەی پزیشک و تەندروستکارانیشیان دەبینی بەڵام ھیچ نرخێکیان بۆ دانەدەنا.

ھەرچی بیانوویەکە بۆ کەمکردنەوەی کارە مرۆڤایەتیەکان بگیرێتەبەر کارێکی نابەجێیە ، ژیان و تەندروستی خەلکی ھاونیشتمانت لە ھەموو شتێک پیرۆزترە، دەبێ نیشانی بدەی کە تۆ ژیانی خەلکت دەوێت، گەر ھەموو شتێک لە پارەو مووچە کۆکرایەوە نیپال و سۆمالیەکیش ئەوە دەتوانن بکەن لە وڵاتەکەت ، وڵات ھی تۆیە و دەبێ بەھی خۆتی بزانی بە خەڵکەوە ، کە وانەبووی ئەوە ھەرگیز نیشتمان لات نابێتە دایک!! بەلکو دایمە بارگرانی بەسەر ئەو دایکەتەوە کە نیشتمانە، باشترە کارەکان بوعدە مرۆڤایەتیەکان لەخۆیانبگرن و بەلایەنی کەم لە کاتی قەیران رۆڵدیار بن، تۆ گەر دوێنێ خۆت بە مووچە ویستبێ و خەلکیشت بە تەندروستی ویستبێ ، ئەمرۆ رۆژێکە و پێناسەی لە جیھان دیارە چۆنە !!!و رۆژی قوربانیدانە بە بەشێک لە وزەی خۆت بە تەنیا بۆ نیشتمانت، با شتەکان بچوک نەکەینەوە لە چەند شتێکی زۆر بچوک، ھەموو ئەوانەی کە من دەیلێم بێ ئەوانە ھەمووی لە دوات دەمێنێ و بێ سودن بۆ خەلک، بەڵام کارە مرۆڤایەتیەکانت بەرز دەنرخێنرێن و تا ماویت بۆت دەبنە خەرمانی مرۆڤایەتی، پێتان دەگوترێت سەرخەر.

Top