‎مرۆڤی سەرکەوتوو بەربەست و رێگرییەکان لە ئامانجەکەی ساردی ناکەنەوە

‎مرۆڤی سەرکەوتوو بەربەست و رێگرییەکان لە ئامانجەکەی ساردی ناکەنەوە



لەگەل سەرکەوتنی مرۆڤ لەژیان و کارو پیشەی دا کەسانێکی تر بەرھەڵستی و دژایەتی دەکەن، مرۆڤی سەرکەوتوو ھەمیشە دووچاری دژایەتیکردن دەبێتەوە لەلایەن کۆمەڵگەو کەسانی ناو جوگرافیای دەوڵەتێک زۆرجاریش ئاستی جیھانیش دژایەتی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی دەکرێت، سەرکردەی گەنج کەکەسایەتی بەرزی ھەیە لەسەرئاستی کۆمەڵگەی کوردستانی و ھەرێمی و جیھانی لەپێگەی بەرزی دیبلۆماسی و کەسێکی باوەڕپێکراوی کۆمەڵگەی کوردی و جیھانییە، کەسی سەرکەوتووش ھەمیشە دووچاری دژایەتی ناوەخۆیی و جیھانی دەکرێت، دژایەتی کردن لەو بیرکردنەوە سەقەتەی کەسێکی لاوازی بێ توانا ڕودەدات کەناتوانێت وەک کەسێکی سەرکەوتوو لەژیانی دا ئامانجە نیشتیمانی و دیبلۆماسی و ئابووری و سیاسی و تایبەتیەکانی بەدی بێنێت و سەرکەوتووبێت، ناچار بیر لەڕێگایەک دەکاتەوە کەخۆی لەم کێشە دەرونیە ڕزگار بکات و ڵاوازی خۆی بشارێتەوە ھانا بۆ دژایەتیکردن و فێڵ دەبات کەسارچاوەی بێدەسەڵاتی و بێھیوابوونە لەو کارو ئەرکەی کەھەیەتی ناتوانێت تێیدا سەرکەوتووبێت ، گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی رێگای رزگاری خوازی کوردو کوردستان کەسایەتی بەھێز و بەتواناو قارەمانی تێدا ھەڵکەوتووە کەبووەتە جێگای سەرەنجی کۆمەلگای نێودەولەتی و راستەوخۆ بۆچوون و بیروڕایان لەگەل بگۆرینەوەو جیھان لەداخوازی و کردارەکانی بێنتە سەرخەت ، ڕاستەوخۆ لەلایەن کەسێک یان کۆمەڵە و وڵاتانی تر دژایەتی دەکرێت ، پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی سەرکردەی گەنج لەئاستێکی بەرزو بەھێزدان لەسەر ئاستی کۆمەلگەی نێودەلەتی دا ، زۆرێک لەکەس و لایەنە کوردییەکان و ناوچەکە خەونیان بەوە دەبینن کە سەرکردەی گەنج لەکارو چالاکیەکان و کارنامەی دەوڵەتمەداری سەرکەوتن بەدەست نەھێنێت و دژایەتیان دەکرد ، بەڵام ھێزو بیروباوەڕی سەرکردەی گەنج کەبۆ ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەیەکان ھەیەتی ئامانج و خەون و پلانەکانیام پوچەل بکاتەوەو بەربەستەکان لەبەردەم سەرکەوتنەکانی ھەڵگرێت و دژەکان بۆ ڕێگای ڕاست و خۆشەویستی نیشتیمان ڕێنوێنی بکات.

Top