سەنگەری سۆشیاڵ میدیا !

سەنگەری سۆشیاڵ میدیا !

ماوەیەکی زۆرە لێرەو لەوێ باس لە دیاریدەی بەشێکی زۆر لە بەکارھێنەرانی سۆشیاڵ میدیا بە گشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە فەیسبووک دەکرێت، کە بۆتە مەیدانێکی یەکلاکەرەوەی حزبێکی سیاسی بەرامبەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەنگەری گرتووە، بەم جۆرەش بە خێرای لە ڕێگەی ھەواڵی بێ بنەما دەیانەوێ خەڵکی چەواشە بکەن دژ بە حکومەت، ئەمەش بۆتە ھۆکاری ئەوەی کە ھاوڵاتیان نیگەران بکات و گلەیی و گازندەی زۆر دەکرێ لەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونتە ھۆکاری درووست بوونی شەڕی دەروونی و سەنگەری سۆشیاڵ میدیان بەرپا کردووە، ئەمەش بۆتە ھۆکاری درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکان ئەمەش ھۆکاری ڕوونە تەنھا ئامانج لەم کارە بەربەست دەخەنە بەر پێ (حکومەتی ھەرێمی کوردستان) تاکو کارەکانی دووابخرێ و شکست بەم (پڕۆژەی چاکسازییە) بھێنن، ئێستاش حزبێکی سیاسی لە لایەن یەکێک لە سەرکردەکانی چەمکیێکی نوێ شەڕی بەرپا کردووە کە پێ دەڵێن (شەڕی سۆشیاڵ میدیا) ململانێو و سیراعی بەردەوامی ھەیە و لە ڕێگەی پەیچ و گرووپ و ئاکاوەنت پارەیەکی زەبەلاحی تێدا سەرف دەکات.

ئەم جۆرە سیاسەتە نوێیە مایەی گاڵتەجارییە و گەنجی بێ ئاگا ئەکەنە قوربانی شانۆ سیاسیەکانیان و پلانگێڕی و پلانە بۆگەنەکانیان بەم کەسانە نمایش ئەکەن.
(ئەلێکس جۆنز) ‌ پسپۆڕی ستراتیژی دەڵێ: (لە ڕێی شەڕی زانیارییەوە، ھێز و دەسەڵاتەکان شەڕ لەگەڵ مێشکدا دەکەن و ناچار دەبێ لە ڕێی ئەو ھەموو ڵایک و کۆمێنتەوە بڕوا بەو زانیارییانە بکەی کە مەبەستییانە تاکو خەڵکی پێ فریو بدەن)‌.


لە مێژەوە تاکو ئەمڕۆکە سەدەیەکە جاش و خۆفڕۆشانەکان بە بەردەوامی لە بڕی پەیڕەو کردنی کوردایەتی و ڕەچاو کردنی قوربانیانی خوێنی میللەتی کورد بەڵام بە داخەوە ھەمیشە بە کرێ گیراوانە خزمەت بە نەیاران و دووژمنانی کوردستان دەکەن و خەون و عەقڵیان لە ناو بردنی قەوارە و پێگەی ھەرێمی کوردستانە، ھەر کاتێک حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستکەوت و سەرکەوتنی ھەبێ ھەندێک جاش و خۆفڕۆش ھەروەھا چەند لایەنێکی حزبی کوردی ھەڵدەستن بە دژیاتی کردن و چەواشەکردنی ھاوڵاتیان و ھەوڵدان لە پێناو تێکدانی ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن و بەھێزی پێگەی کوردستان، لە دوایی دەست بەکار بوونی ڕێزدار کاک (مەسرور بارزانی) وەکو سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی کرد بە پڕۆژەی (چاکسازی) دیارە ھەر بە زووی جاش و خیانەتکاران لە ترسا سەنگەری سۆشیاڵ میدیا گرتە بەر و لە ڕێگەی ئەندام و لایەنگرانی بندیوەراکەنیانەوە بە پارەیەکی زۆر پەیچ و ئەکاوەنت و گرووپیان پێک ھێناوە لە پێناو ناشرین کردنی حکومەت و ھەروەھا بە گژداچوونەوە و لە ناوچوونی حکومەت، بەڵام خۆشبەختانە سەرجەم پلانە بۆگەنەکانیان لە گۆڕنران و شکستیان خوارد وەکو ھەمیشە، ھیوادارم و ئومێدەوارم جاش و خیانەتکاران دەرس لە ڕابڕدوو وەرگرن چونکە مێژوو شاھیدی ئەوە ئەدات کە پشتاو پشتی ئەم جاش و خۆفرۆش و خیانەتکارانە ھەرگیز نەیانتوانییەوە سەرکەوتووبن بۆ لە ناو بردنی سەنگی بەھێزی حزبی دایک (پارتی دیموکراتی کوردستان) و ھەروەھا (حکومەتی ھەرێمی کوردستان) بۆیە ئەم کاڵفامە بچکۆڵانە بێ ئاگان و تەمەنیان کورتە و بەمنزیکانە کۆتایی بە گەندەڵییەکانیان دێت و دووبارە ھەرێمی کوردستان ئاسۆی تیشکی خۆری پڕشنگداری ھەڵدێت و کوردستانێکی بەھێزی پڕ چاکسازی بنیات ئەنرێ.

"ڕەگی ڕق و قینە و دوژمنداری ھەڵکەنن و لە شوێنی تۆی خۆشەویستی و لێبوردەی بچێنن"

ئومێدەوارم گەنجانی ھەرێمی کوردستان بە وریایی و ژیرانەوە مامەڵە بکەن و چیتر ڕێگە نەدەن جاش و خیانەتکاران چەواشەی ھاوڵاتیان بکەن و ھەروەھا ھاوکار و پاڵپشتی ھەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بن لە پێناو دادپەروەری و یەکسانی و درووستبوونی ژینگەیەکی تەندرووستانە کە مافی یەکسانی و خۆشگووزەرانی و ئارامی و بەھێزبوونی سێکتەری ئابووری لە پێناو دابین کردنی ھەلی کار و پێدانی ھەل بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا لە ناوبردنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بۆ خەزێنەی حکومەت تاکو پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێ بکرێ لە پێناو باشتربوون و خزمەت کردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی زمان و ئاین و کلتوور.
Top