گەلی کورد ژیانی سەربڵندی بە پاشکۆبوون وبێگانەپەرستی ناگۆڕیتەوە ..

گەلی کورد ژیانی سەربڵندی بە پاشکۆبوون وبێگانەپەرستی ناگۆڕیتەوە ..

ئێمەی گەلی کورد نەتەوەیەکی ڕەسەن و خاوەن دیرۆک و زمانی تایبەت بە خۆمان نین ، خاوەن جوگرافیاییەکی فراوان ،ژینگە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیین لە گشت بوارەکاندا .
ئێمە خاوەن سەرکردەی بڵیمەت و کوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرین ، خاوەن چەند شۆرش و راپەرینین .. خاوەن خەباتگێر و جەنگاوەر و پێشمەرگەین ، خاوەن گەلێکی فیداکار ، دڵسۆزین ..ئەوەی لە مێژووی کورددا ھەیە لە ھیچ نەتەوەیەکی تردا بوونی نییە.کوردبوون تاوان نییە، بەڵکو شانازییە، بەڵام بۆ کەسانێک کە قوربانییان دابێت بۆ نیشتمان، ھەمیشە پاڵپشتی کوردستان بووبن لەھەر قۆناغێکدا ئەگەر دۆخی خەڵکەکەشی نالەبار و نائارام بووبێت، بەجۆرێک تێڕوانین و ھزریان ئەرێنییانە بووە، ھەمیشە بە ئومێدەوە تاماشاکەری ڕووداوەکان بوون، ھەستی نیشتمانپەروەرییان ھێندە بەرزەفڕ بووە، ھیچ بیانوویەک ناھێننەوە بۆ لەدەستدانی ئەو ئایدۆلۆجیا و فکرەیە، چونکە لەوە گەیشتوون نیشتمانت نەبێت ژیانیش نابێت.
بەڵام جێگەی داخە کە ، ھەموو کوردێک پێی ناگوترێت کورد، لەبەرئەوەی لەناو کوردان ھەمیشە کەسانێک ھەبوون ھەستی نەتەوەییان پێ نەبەخشراوە لە بوونەوە، ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدان کار بکەن بۆ مەرامی تایبەتی و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان ئاوێتەی بەرژەوەندی گشتی بکەن بەمەبەستی بەدیھاتنی مەرامەکانیان تا ئەوکاتەی نیشتمانیش بدۆڕێنن. ئەوەی ئێستە دەگوزەرێت لەم ھەرێمەدا لەڕووی مێژوویییەوە حاڵەتێکی ئاسایییە، چونکە لەگەڵ بوونی کورد ئەم جۆرە زادە و بیرکردنەوانە ھەبوون و بەردەوام دەبن، بەڵام لە مێژوودا بەخیانەتکار و خۆفرۆش ناوزەد کراون.
بۆ ئەوەی نەوەی ئێستە لە مێژوودا بەر نەفرین نەکەون و بەبێزراوی ناو نەھێنرێن لەئایندەدا، زۆر گرنگە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشھاتەکان بکەن وەک خۆیان نەک بکەونە ژێر تەوژمی تەخوین و یەکتر قبووڵ نەکردن کە لە ئێستادا بووەتە دیاردە و ھەرکەسێک بیروڕای نەگونجا لەگەڵ ئەویتر، ئەوە دووچاری پەلامار و تەشھیرکردن دەبێتەوە، ئەوەش سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مامەڵە و سیاسەتە نەرێنییانەی دەیانەوێت بکرێتە کولتوور و دابونەریت کە ماوەی چەند ساڵێکە بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە لەلایەن کەسانێک کە جگە لە بەرژەوەندیی کەسیی، ھیچی تریان بەلاوە گرنگ نییە ئەگەر نیشتمانفرۆشی و خودفرۆشیش بێت.وەک ئەوانەی کە بە چەند کاتژمێرێک نیوەی خاکی کوردستان یان فرۆشت یان ئەوانەی بە چەند کاتژمێرێک ویستیان کوردستان رادەستی دوژمنان بکەن، ئان ئەوانەی گاڵتەیان بە چارەنووسی کوردانی باکوور و رۆژئاوایی کوردستان کرد ، یان بە چەند کاتژمێرێک پەناھەندەی سیاسی مستەفا سەلیمان رادەستی پاسدار و ئیتلاعاتی رژێمی ستەمکاری ئێران کردەوە .
ھەموان باش ئاگاداری دۆخی ناوچەکەو عێراقین کە راستەوخۆ کاریگەرییان لە سەر ھەرێمی کوردستان بووە بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە ، ھەروەھا ئەو پەتا جیھانییە کە کاریگەری نەرێنی لە سەر ئاستی جیھانی لێکەوتۆتەوە و کوردستانیش لە ھێلی پێشەوە جەنگ و سرکەوتوونە بە سەر ئەو ڤایرۆسەدا ، ھەر ئەوەشە وایکردووە کە دوژمنان و کۆیلەکان چاویان بە سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی کوردستان ھەڵنەیەت و خۆفرۆشان ھەمیشە بەرژەوەندییە کەسییەکان دەبێتە ھاندانیان بۆ ئەوەی ھانی خەڵکی بدەن و بیانگەوجێنن، ئەگەر وا نییە، فەرموون واز بھێنن لە بەرژەوەندی کەسی و بێنەوە ناو گەل، ئەوکات چی دەڵێن ھەمووان لەگەڵتانن. لە ئێستادا ، ناحەزان لە رێگەی تۆمەت بەخشین و تابووری پێنجەم بەرامبەر بە گەل و نیشتیمانەکەی خەریکی گەوجاندن و خۆڵکردنە چاوی خەڵکن، ھەمیشە بەناوی نیشتمان و بوونی گەندەڵی لە ھەوڵی بەلاڕێدابردنی خەڵکدان کە تا ڕادەیەک ئەم کارەیان سەرکەوتوو بووە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ھەمیشە ئەوانە دۆڕاو بوون کە کەمینە بوون و ویستوویانە سەربکەون بەسەر زۆرینەدا، بۆیە، بەدڵنییاییەوە کوردبوون شانازییە و بەھەموو کەسێک نابەخشرێت بە تایبەت ئەوانەی کە ھەمیشە خۆیان بە خزمەتکار و کۆیلەی دوژمنان دەزانن.

Top