فەنابوونی كۆمەڵگە بەرەو ڕوانگەیەكی نەبینراو

فەنابوونی كۆمەڵگە بەرەو ڕوانگەیەكی نەبینراو
لەتاریكی ڕێگایەكی چۆڵەوانی بێمروەتیدا كۆسپی سەركەوتن ئەستەمە گەر ڕێگا ڕوون و ئاسۆگەش نەبێت، لەش و لارو جسم عەرزكردن بۆ گەیشتن بەمەنسەب لەكۆڵەواری ناڕۆشنبیری تاكی خەلەفاو لەكۆمەڵگەكەمان بەرەو چارەنوسێكی ترسناك ھەنگاو دەنێت، گەر ڕێگیری لێنەكرێت بەتایبەت جیلی ئافرەت كە لەكوردستان دیوێكی تری شاراوەی بەدواوەدێت، كەخۆیان بەشێوازێكی سەردەمیان پێشكێش دەكەن، كەسەرچاوەی لەكەسانی بیانی كەدانیشتوی ھەرێمی كوردستانین و بەناوی كار ڕوویان لەكوردستان كردووە، بەناوی مۆدێل و ڕاگەیاندكارو دەیان ناوو ناتۆرەی تر كە سەرتاپای تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگای كوردی و لەناوبردنی كلتووری كوردییە، كە سەرەنجیان بۆ شێوازێكی تری ژیان دوور لەخێزان و ماڵبات ڕابكێشن و ڕێژەی تەلاق زیاد بكرێت و كۆمەڵگە بەرەو ھەڵەو گومڕابوون دەچێت و ونبوونێكی سەرلێشێواوی بەدی دەكرێت.
دیدگای ڕاگەیاندن لەدارماو فیلم و پێشكەشكارەكانی ڕاگەیاندنە كوردییەكان زوولمێكی زۆر لەكلتوری كوردی دەكرێت، كەھەلگری توخمی ئێرانی و توركی و عەرەبی و كۆری و ھندین، كە گومڕابوونێكی زۆر بەدی دەكرێت لەكۆمەڵگەی كوردیدا ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر پەروەردەی توێژی نەوجەوانەكانی كوردستان و ھەمان پەروەردەی كەسەنەناسراوو بیانیانە دەگرنەبەر بۆ بەڕێوەبردنی خێزان و چۆنیەتی كاركردن و تێپەراندنی سنورە مرۆڤیایەتیەكان و ئەخلاقییەكان.
فەنابوونی كۆمەڵگە بەدەست بەرژەوەندی خوازیەوە كۆمەڵگەی كوردی لەبەردەم قەیرانی تێگەیشتن و ڕۆشنبیری پڕاكتیك دایە، ھێزی پیاوسالاری و ئافرەتبازی تێكەلی كارو پیشە بووە، ھەرەشەی جدییە لەسەر شپرزەبوونی كۆمەڵگە ئافرەت و كچەكان بەناوی مۆدێل و ڕاگەیاندنكار بەتەجمیل و بۆتۆكس و فیلەرەوە لەكاتێكی كەمدا دەبنە خاوەنی سەرمایەیەكی زۆر كەھیچ خاوەن بروانامەیەك ناتوانێت بەھیچ داھێنان و كارێكی زانستیانە بگاتە ئەم سامانە زۆرەو خەریكە دەبێتە دیاردە، گەر حكومەت بەپێی یاسا سنوورێك بۆ ئەم كردارانە دانەنێت، چونكە تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە لەژێر مەترسی دایەو ڕێژەی تەلاق و تێكچوونی پەیوەندی خێزانداری بەرەو لاوازی دەڕوات.
ئازادی و پێشكەوتن لەسەر ئەساسی كارێكی نوێ و كرداتێكی بەرز كەبوونی نەبێت بوونیادەنرێت نەك لەسەر وەزنی چاولێكردن و تێكدانی كۆمەلگە بەناوی مۆدێل و ئازاد لەژیانێك كەخۆیی دەیھەوێت گۆرانكاری بكات لەژیان و ببێتە بوونیادنەرێكی بەھێز بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگە.
Top