كۆڕۆنا

كۆڕۆنا
لە ئێستادا خەڵكی عەوام و تەنانەت ھەندێك لەو كەسانەی لە كەرتی تەندروستی كار دەكەن بە ئاشكرا باس لەوە دەكەن؛ كە: كۆرۆنا بوونی نییە!؟!! ھەتا زۆر جاریش ئەم پرسیارە ئاڕاستەی ئێمە دەكەن، كە: ئەرێ كاك دكتۆر تۆ بڕوات بە كۆرۆنا ھەیە؟ كۆرۆنا بوونی ھەیە؟
ڤایرۆسی كۆرۆنا (سارس ٢) و نەخۆشییەكەی بێگومان ئێستا لە پلەی (دەرد = pandemic) دایە و ھەموو جیھان بەو پەتا و نەخۆشییە گرفتار بووە؛ ئەوە مانای ئەوە دەدات، كە: كۆرۆنا بەیوەندی بە ناوچە و شوێنێكی دیاری كراوەوە نییە!؟! واتا لێرە ھیچ پەیوەندییەكی بە كۆرۆناوە نییە و گرفت و ئاریشەكە جیھانییە و مەترسییەكە لۆ سەر ھەموو مرۆڤایەتییە. خۆ ئەگەر ئێمە بێین سەیری نەخۆشی (سارس) بكەین؛ كە: لە ساڵی (٢٠٠٣ز)ەوە لۆ یەكەم جار ھەر لە وڵاتی چین سەری ھەڵدا و ھەمان ڤایرۆسی بەرەبابی (كۆڤید ١٩) ھۆكار بوو لە بەدەركەوتنی! لە ساڵی (٢٠٠٣ز)ەوە ھەتا ساڵی (٢٠٠٩ز) بەس (٨٠٠٠) كەس تووشی بوو؛ وە لەو ژمارەیەش (٨٠٠) كەس بەھایەوە گیانی لە دەست دا. ھەرچی ڤایرۆسی حوشترە (مێرس = ووڵاتی سعودییە) ئەویش دیسان بە ھۆی ھەمان بەرەبابی ڤایرۆس دروست بوو، وە ڕێژەی مردن (٣٠ - ٥٠٪) بوو؛ وە ئەگەر بە (كۆڤید ١٩) بەراورد بكرێت كە (٣ - ٥٪)یە و ھەتا دوێنێ لە عێراق (٢.٩٪) بوو.
لێرەدا؛ ئەدی لۆ ئەو ھەموو ترسە لە (كۆڤید ١٩)!؟! گرفتی ئەم ئافەت و دەردە لەوە دایە، كە: لە ھیكەوە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی تووشی دێت (توانای تەنینەوەی) زۆرە! وە ھەروەھا ھەتا حالەتێك دەدۆزرێتەوە یەك نەخۆش چەندەھا كەسیدی تووش دەكات (توانای تێزانەوەی) زۆرە! ھەروەھا ژمارەیەكی زۆر لەوانەی تووش دێن (١٥٪)ی پێویستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێت، كە: ھیچ ووڵاتێك ئەم توانایەی نییە!؟ ئەوجا مادام ژمارەی تووشبووان و ئەگەری داخیل بوون زۆر بێت؛ ئەوا: ژمارەی ئەوانەی پێویستییان بە ئامێری دەستكردی ھەناسەدان ھەیە زۆر دەبێت (٣ - ٥٪).
قسەكی خۆشتریش، ئەم نەخۆشی (كۆڤید ١٩) دەگەل ئەوەی مزیڕ و چەتوونە! چێڕە درێژیشە!!؟ دە تۆ ببینە: كەسێك كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت؛ ئەوا بە چەند حالەتێك نیشانەكان دەبینرێت:
ا. بێ نیشانە: ھەیە بەرگری لەشی بەھێزە؛ وە تووشی ڤایرۆسەكە دێت بەڵام نیشانەكانی نەخۆشییەكەی لۆ دروست نابێت و ھەر ھەستیش پێ ناكات. ئەوانە لۆ خۆیان ھیچ كێشەیەكیان نابێت بەڵام گرفت لۆ ئەندامانی خێزان و ھاوڕێیەكانیان دروست دەكەن بەتایبەت ئەوانەی بەرگری لەشییان لاوازە.
ب. نیشانە: ھەندێك كەس كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن؛ ئەوا: نیشانەیان لە سەر وە دیار دەكەوێت:
١. یەكەم پێنج ڕۆژ كەسەكە ھیچ نیشانەیەكی نییە!؟! ئەم ھەنگاوە لۆ پزیشكان لۆ پێشگری كردن لە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە زۆر گرنگە!؟! چونكە ھەر كەسێكی تووشبوو ڕۆژانە بە ڕێژەی (٢.٤ تا ٣.٨) كەس تووش دەكات، خۆ ئەگەر بە بەبەر بڵاو ببێتەوە، ئەوا: ھەر یەك ڕۆژی (١٠) كەس تووش دەكات و لۆ پێنج ڕۆژان بەم چەشنە دەبێت.. ئەوجە زەین بدەیێ، بزانە ژمارەی تووشبووان ھەموو شەش ڕۆژ جارەك چەند ھێند دەبێت.
ب. لە ڕۆژی شەشەم: نیشانەكان دەست پێدەكات؛ كە: تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش و كۆخە و گەروو كڕانەوە و گیان ئێشە و بێتاقەتی و داھێزران و شەكەت بوون. لە ھەنووكەدا، ھەر كەس تا و كۆخەی ھەبێت؛ ئەوا: وا دەدەنرێت؛ كە: كۆرۆنای ھەیە ھەتا پشكنینی لۆ دەكرێت و دەسەلمێنرێت كۆرۆنای نییە.
ئەم نیشانانە ھەتا ڕۆژی دەیەم وادەمێنێتەوە! لۆی ھەیە لە ڕۆژی دەیەمەوە ئاستی چەشتن و تام كردنی كەم ببێتەوە و لەو دواتر كەسەكە ھەست بە تەنگە نەفەسی دەكات ھەتا ڕۆژی چاردەم. ئەوجا ئەگەر كەسەكە بەرگری لەشی چاك بێت؛ نەخۆشەكە لۆ چاكبوونەوە دەچێت ئەگەر نا ھووردە ھووردە حەلەتی شڕ دەبێت و بارودۆخی تەندروستی تێكدەچێت.
ج. كۆڕسی نەخۆشییەكە (كۆڤید ١٩) لە كەسێكەوە لۆ یەكێكیدی دەگۆڕێت! بەڵام بە گشتی كەسێك كاتێك تووشی ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشی (كۆڤید ١٩) دێت؛ ئەوا: شەش حەفتەی گەرەكە ھەتا نەخۆشەكە عەلەمی لێ نەما... تەماشا بكە شەش حەفتە ماوەكی زۆرە چونكە ڤایرۆسەكە توانای تەنینەوە و تێزانەوەی زۆرە و لێرەش دەركەوت چێڕەی درێژە؛ لۆیە: دەبێت خەڵك لەوە تێ بگات و خۆپارێزی بكات نەك بەس لەبەر خۆت بەڵكو لەبەر خێزان و خۆشەویست و دۆست و برادەرانت.
د. لە عێراق: ھەتا دوێنێ ھێوارێ بە ژمارە (٣٥٩٩٥٠) فەحس و پشكنین كراوە؛ لەو ژمارەیە (١٨٩٥٠) كەس تووشبوون بێگومان ئەگەر توانا ھەبووایە لەم ژمارەیە زۆرتر بكرا بایە؛ ئەوا: ژمارەی تووشبووان لەمە زیاترە و بەتایبەت سەرەتا ئەوە باسكرا؛ كە: ھەندێك ھیچ نیشانەیان نییە. ھەر دوێنێ لە عێراقدا ڕێژەی تووشبوون (٠.٠٥٪) بوو، وە ڕێژەی مردن (٢.٩٪) بوو؛ وە ڕێژەی چاكبوونەوە (٣٩.٧٪) بوو...
Top