دوو قوتابی هەمان رێباز و هەمان قوتابخانەی سەرۆک بارزانین

دوو قوتابی هەمان رێباز و هەمان قوتابخانەی سەرۆک بارزانین
گرەوی زۆریان کرد، لێکیان بکەن جیاوازیان بکەن وەکو خۆیان باڵ باڵانێ لە نێوانیان دروست بکەن،گرووپ و کوتلەکاریان دروست کرد پێیان وا بوو دەتوانن درز بخەنە نێوانیان هەندێکیان مردن و سەریان لە گۆڕ نایەوە،هەندێکیانیش بە حەسرەتی
لێک ترازانیانەوە دەژین، رۆژ لە دوایی رۆژ گرەوەکانیان دەدۆڕێن،
کەفمال و دەبەنگ زاکیرە لاوازن شت زوو زوو لە بیردەکەن نازانن ئەوانە ئامۆزای خوێنی و دوو کورێ دوو سەرکردە و دوو قوتابی دەستی جەنابی سەرۆک بارزانین،لە بیر یان کرد کاتێک جەنابی کاک نێچیرڤان ووتی ئێمە یەک چەترمان هەیە لەژێر ئەو چەترەش خەبات دەکەین، ئەویش سەرۆک بارزانی یە، جوانترین وەلام بوو بۆ نەیارەکانیانەوە،کەوا خەون دەبین بەوەی لێک بترازێن،
دەبێت هەموومان ئەوە باش بزانن مافی خۆیانە پێشبرکێ باشترین و چاکترین خزمەت بکەن بۆ نیشتمان بۆ کوردستانیان، کەچی کۆمەلێک کەسی نەفام و جەهالەت لەرێگایی راگەیاندووە دەیەوێت کار بۆ ئەوە بکەن لێکیان بکەن، بێ متمانەی بدەن بە خەلک بەرامبەر کابینەکەی رێزدار کاک "مسڕوور" رەوە، ئەوەی جێگایی داخە تەنانەت کۆمەلێک راگەیاندی نزیک له پارتی وا خۆ دەردەخەن کەوا بێ لایەن لەژێر ئەم ناوەیە زیان یان گەیاندووە بە حوکمداریەتی براگەورە وە دەبێت بێت فشار بکرێت هەندێکیانیش دەبێت تڕۆ بکرێن، ئاخر ناکرێت بە ئاشکرا خۆی پێ وا بووێت لەبەری لێدان بێت لە حوکمەت، کەچی نازانن تەواو کەری هەمان کابینەی حوکمەتی رابردووە،بۆیە پێوستە
چەلاوخۆر ماستاو چیەکان رابگرن ئەو بەرانە یەکلای بکەنەوە بە تایبەت ئەوانی لە ناو حوکمەتن چونکە هۆکاری سەرەکین لەسەر نا ئارامی دەرونی خەلکی ئەمرۆ نیە ئە کارە دەکەن لێرە لە حوکمەت لەولاش دەهۆلی ئۆپۆزیسۆنی لێ دەدەن ڕایانبگرن، وەزحەکە بەخۆی ئارام دەبێتەوە متمانە خەلک بە حوکمەت حوکمداریەتی دەگەرێتەوە،
کەسانی غەریب و نەناسراو نین ناسراون دوو سێ لایەنی حزبی مشەخۆری ناو حوکمەتن وەکو رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی بەراشکاوه ووتی شریکی هەموو سەرکەوتنەکانن، بەڵام شکست تەنها بەسەر پارتی دەشکێنەوە، ئەوە حەقیقەتە هەیە،هەندێکی تریش بە ناوی کادیر و نا بەرپرس و نا راگەیاندکاری پارتین ئەم کارە دەکەن، کار بۆ لێدان لە حوکمەت
من لە کۆتایی دا دەلێمەوە دووبارەی دەکەمەوە بەس خۆتان لەوە زیاتر زەلیل تر مەکەن، چونکە هیچتان پێ نابڕێتەوە،وەکو ئەوانی تر سەر لە گۆڕ دەنێنەوە گرەوەکانیتان دەدۆڕێنن و سحرەکانتان بەتاڵ دەبێتەوە، لێان گەرێن با خزمەت بکەن دەست پێکانیان بەردەن،چونکە لەبەردەمی ئەوان دەدۆڕێن بەس سەر شۆریتان بۆ دەمیێنتەوە، ئازادن کامەیانت زیاتر خۆش دەوێت، سیاسەتی کامەت پێ باشتر و سەرکەوتووترە، بەڵام ئازاد نین لەجێ خۆتانەوە قسەی بکەن، ئیدی مالە بارزانە بە کورت و پووختی پێتان بلێم سێگۆشەی بەرمۆدایە سەرداریان "سەرۆک بارزانی" یە ئەوەی بکەوێته نێوانیان،دەست بەتاڵ و سەرشۆر دەمینێتەوە.
Top