ئەرک وبەرپرسیاریەتی قورس بەرانبەر کۆسپ و بەستەڵەکەکان ..

ئەرک وبەرپرسیاریەتی قورس بەرانبەر کۆسپ و بەستەڵەکەکان ..

حوکمرانی کورد لە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەی رابردوو، بە ھۆی گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانەی پارتی ، بارزانیی توانیی سیمایەکی خۆبەرێوەبردنی شارستانیانە پیشانی دۆست و نەیارانی کورد بدات ،بەوە کوردیش ھاوچەشنی ھەموو گەلانی ناوچەکە دەتوانێت سیمایەکی جوانی حوکمرانیی ئاشتیانە و دیموکراسیانە لە نێو ناوچەیەکی پر کێشە و ناسەقامگیر پێشکەش بکات .
ئەگەر ھەڵوەستەیەکی وردبینانە لە سەر ئەزموونی ھەشت کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین، بە تایبەت لە قۆناغەکانی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، ئەم راستییەمان بۆ دەسەلمێنێت کە ھەنگاوی باش بەرەو عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەتمەداری و دامەزراوەیی چووین، پاش ئەزموونێکی شۆڕشگێڕیی دوورودرێژ و سەخت، ھەڵبەتە قۆناخەکانی بە دامەزراوەییکردن و دروستکردنی مرۆڤی دەوڵەت و عەقڵییەتی دەوڵەت سەختە و بەردەوامە، بەڵام ھەر چۆن بێت لە کارکردن بۆ بونیادنان لە ئاستەکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی، سەربازی، دیپلۆماسی، بنەمایەکی مرۆیی نیشتمانی لە کوردستان پەیدا بوو.بەرێز، نێچیرڤان بارزانی لە ئەزموونی حوکمرانی لە یەک مەسافە راوەستا لە ھەمبەر ھەمووان و سەیری ھەمووانی کرد، بە یەک ئاست و پێوەری سەرەکی و دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو..

لەلایەکی دیکەوە ، بەرێز مەسرور بارزانی و پەروەردەی قوتابخانەی پارتی و بارزانی، بە عەقڵییەتێکی بەرپرس و قووڵ و فراوان سەیری مەسەلەکانی ئاسایشی کرد، تا گەیشتە ئاستی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە لە ھەرێمی کوردستان، کە وەک نموونە سەیر دەکرێت لە ناوچەکە، ھەروەھا مامەڵەکردنی بەڕێزیان لەگەڵ دۆسێیە گرنگەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنەمای خوێندنەوە و شیکردنەوە و عەقڵانییەت بوو.‬لەدوای‮ ‬رووداوەکانی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆکتۆبەری‮ ‬٢٠١٧‮ ‬بە ھەموو شێوەیەک ناحەزانی‮ ‬کوردستان ھەوڵی‮ ‬کەوتنی‮ ‬حکوومەتی‮ ‬کوردستانیاندا،‮ ‬بەڵام نێچیرڤان بارزانی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬ھەڕەشەو پیلانەکان وەستایەوەو خۆڕاگرانە ھەوڵی‮ ‬تێکشاندنی‮ ‬ھەڕەشەو پیلانەکانی‮ ‬سەر حکوومەتی‮ ‬کوردستانی‮ ‬دا و،‮ ‬لەم رووەوەش ھەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬نا بە تایبەت لە رووی‮ ‬دیپۆماسییەوە،‮ ‬توانی‮ ‬لە ماوەیەکی‮ ‬کەمدا گەمارۆی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬سەر کوردستان تێکبشکێنێت‮. ‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬کەسایەتییەکی‮ ‬وردبین و دووربین و خودان ھزرو رامان و بەرنامەیە لە کارکردندا،‮ ‬ئەمە وا دەکات کارنامەی‮ ‬حکوومەتی‮ ‬داھاتووی‮ ‬کوردستان کارنامەیەکی‮ ‬دەوڵەمەند و پڕ‮ ‬چارەسەر بێت بۆ چارەسەرکردنی‮ ‬ئەو کێشەو ئاستەنگانەی‮ ‬کەوا ئێستا لەبەردەم حکوومەتی‮ ‬کوردستاندان،‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬وەک راوێژکاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬کوردستان لە ماوەی‮ ‬رابردوودا زۆر سەرکەوتووانە توانیویەتی‮ ‬کوردستان بپارێزێت و ھێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬کارەکەی‮ ‬خاوەن پەیوەندییەکی‮ ‬بەتینە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و زۆبەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیھان و نزیکی‮ ‬ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی‮ ‬جیھانیشە،‮ ‬لە کاتی‮ ‬ھێرش و پەلاماری‮ ‬تیرۆیستانی‮ ‬داعش بۆ سەر کوردستان بەردەوام وەک پێشمەرگەو ھاوکارێک لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬بەرگریکردن لە خاکی‮ ‬کوردستان و پاراستنی‮ ‬سەر و ماڵی‮ ‬ھاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی‮ ‬کاریگەرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬ئەزموونی حزبێکی مێژوویی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان پتر لە حەفتا ساڵ لە خەباتی سیاسیی مەدەنی و چەکداری دەرئەنجام و پاڵپشتیی روونی پرەنسیپەکانی ئەم حزبە بوون، کە زۆرجار قوربانیی راو سازش نەکردن بووە لەسەر مافەکانی ئەم گەلە. ھەڵبەتە پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقی و ئیقلیمییەکان بەڵگەی ئەم راستییەن، بۆیە لە نەخشەکێشان بۆ دەستنیشانکردنی وێنەو تابلۆ سیاسییەکانی داھاتووی کوردستان، خۆی وا دەبینێت کە تەواوکەری ئەزموونی مێژوویی پارتی و بارزانی-یە بە بەھەیکەلکردنێکی تازە، سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و سەرۆک حزبێکی مێژوویی، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمێکی بە دامەزراوەییکراو کە لە داھاتوودا بەرەو گۆڕانکارییەکی گرنگی جۆراوجۆر دەچێت، لەبەر رۆشنایی ئەزموون و عەقڵییەتی دەوڵەتمەداری، مەسرور بارزانی وەک سەرۆک حکومەتێکی تازە لە خزمەتگوزاری و پێشڤەبردنی پرۆسەی سیاسی ودیپلۆماسی و گشت سێکتەرەکانی تر ئەو ویستەی کە دوای قەیران چاوەروانی دەکرێت بۆ تێکشکاندنی بەستەڵەکەکان و کۆسپەکانی بەردەم کوردستانێکی بەھێزتر ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top