نەخۆشی ئۆتیزم یان سستبوونی پێشکەوتن و گەشەی ھزری
June 13, 2020
وتار و بیروڕا
ئوتیزم واپێناسەکراوە کە بریتییە لە کورتھێَنان و بارتێکچوونی بەشێکی دیاریکراو لە مێشک (دەماخ)، کەدەبێتە بەرگیرێک لەبەردەم گەشەکردنی توانا عەقڵیەکان. گە ئەوەش دەبێتە ھۆکاری دەرکەوتنی کۆمەڵێک گرفتی دەماری و گرانبوونی پێشکەوتن و گەشە ھزری و شارەزاییە کۆمەڵایەتی و پەیوەندیگرتنی کۆمەڵایەتی ئەو تاکە توشبووە لەگەڵ ئەوانی ترو نەشتوانێت کە ھەست و سۆزەکانی بۆ دەرەوەی خۆی و ئەوانی تر دەرببڕێت. کە لەگەڵ ئەمەشدا تەرزە رەفتارێکی نامۆ و رۆتینی لێدەردەکەوێت. ھەر ئەمەشە پێی دەوترێت خودی و گۆشەگیریان ئۆتیزم.
ھەندێکی تر پێیان وایە کە ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا بەھۆی کێشەیەکی کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت، فرمانی ئاسایی مێشک تێکدەچێت و توانای گفتوگۆ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کەسەکە کەمدەبێتەوە.
دیارە ئۆتیزم بۆدووبەش دابەشدەکرێت، کەنەخۆشی ئوتیزمی توند و ئوتیزمی سادەیە. دیارە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەمناڵێکەوە بۆ مناڵێکی تر جیاوازە، سەرەتای دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیەش پاش ساڵ و نیوێک بەتەواوی بەدەردەکەون، منداڵی کور زیاتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت بە بەرارورد بە مناڵی کچ.
پسپۆران و پزیشکان دەڵێن ئەو منداڵانەی لە قۆناخێکی سەرەتایی تووشبوونیاندا دەستنیشاندەکرێن و دەست بەچارەسەریان دەکرێت، مێشکیان باشتر گەشە دەکات و لە رووی رەفتار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتردەبن.
کەی ئەم نەخۆشیە ناسراو وەک ئوتیزم بەدەرکەوت:؟
دیارە ئەم نەخۆشیە لەسەردەستی پزیشکی دەروونی ئەمریکی بەرەچەڵەک نەمسایی ( لیۆ کانەر)کە زاناو توێژەرێکی دیار بوو بایەخی بە لێکۆڵینەوە بەنخۆشی ئوتیزم دا، کە کاری لەسەر کۆمەڵێک نەخۆش دەکرد کە بەدەست کەمتوانایی عەقڵی و کەمتوانایی پەیوەندیگرتنەوە دەیان ناڵاند، ئەو ھەستا بەجیاکردنەوەیان و ناوی نان ئەو نەخۆشانەی کە گرفتی دواکەوتنی گەشەی عەقڵیان ھەیە. پاشان ھەستا بە دیراسەکردنێکی تر سەبارەت بە خوو رەفتار و جموجوڵیان، بۆی دەرکەوت کە ئەمانە تایبەتمەندیەکیان ھەیەو ئەویش ئەوەیە کە گۆشەگیرو داخراون و بەردەوام دوورە پەرێزو کەنارگرتوون لەکەسانی ترو بۆ خۆیان جیھانێکی تایبەت بەخۆیان و لە خەیاڵی خۆیاندان بەوەی کە ئارەزووی تەنھایی و جیابوونەوە دەکەن لەوانی تر. تەنانەت لەنزیکترین کەسەکانی خۆشیان.پاشان کۆمەڵێک رەفتاری نامۆو دووبارە بووەوە ئارەزووی رۆتین و بەردەوامی و دووبارەکردنەوەی یەک رەفتار دەکەنەوە.
ھۆکارەکانی نەخۆشی ئۆتیزم:
زاناو پزیشکی دەروونناس لیۆکارنەری لەساڵی ١٩٤٣ لەسەر ئەم نەخۆشیەی نووسی و ناوی نا ئۆتیزم یاخود نەخۆشی کەنارگیروحەز بەتەنیا بوون، لەرێگەی ئەو سەرنج و بەدواداچوونانەی کە لەسەر نەخۆشەکانی ھەیبوون و کردبووینە بابەتی لێکۆڵینەوەکەی وای بۆ دەرکەوت کە مامەڵەی خراپ و نەگونجاوی کەسەکانی دەوروبەری بەتایبەتی دایک و باوک ھۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیەیە. پاشان لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی بۆی دەرکەوت کە تێکچوون بارتێکچونێکی دەماخی و مێشکی و کاریگەری لەسەر گەشەی ھزری و عەقڵی و ئاوەزی دەروونی و کۆمەڵایەتی تاکی توشبوو دادەنێت.
دیارە تاکو ئێستا ھۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دیارنییە، بەڵام کاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە ٧٠-٩٠% دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کۆمەڵێک بۆھێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە بەلام بەشێوەیەکی گشتی ھۆکاری ھەمە جۆر دیاریکراو، کە ئێمە پێمان وایە ھۆکاری بۆماوەی تاکە ھۆکار نیە.
ھەروەھا دەگوترێت ھۆکاری ژینگەیی وەک بەرکەوتن بە ڤایرۆس و ماددە ژەھراوییەکان لەماوەی دووگیانی ئەگەری تووشبوونی کۆرپە بە ئۆتیزم زیاد دەکەن.
• یەکەم: ھۆکاری ژینگەیی
لێکۆڵینەوەکان جەخت لەسەر کاریگەری ھۆکارە ژینگەییەکان دەکەنەوە لەسەر توش بوونی مناڵ بە نەخۆشی ئۆتیزم دیارترینیان ئەمانەن:
١- پیس بوونی ژینگە بەھۆی پاشماوە جۆربەجۆرەکان، دیارترینیان پیس بوونی ھەوا بەھۆی کارگەکان و پاشماوەی شەرەکان، ..ھتد
٢- خۆراک وکانزاکان.
٣- جگەرەکێشان وخواردنەوەی مەی لەلایەن دایک و باوکەوە.
٤- نەخۆشی یە ڤایرۆسیەکان.
دووەم: ھۆکاری بایەلۆژی:
١-دواکەوتنی گەشەی عەقڵی.
٢- تووش بوون بە نەخۆشیەکان : دیارترینیان: نەخۆشی... تەنگە نەفەسی،نەخۆشی کەم خوێنی، کەمخۆراکی .
ھۆکاری بۆماوەیی:
• بوونی ھەندێ کێشەلە جیناتەبۆ ماوەییەکان (کرۆمۆسۆمەکان) وەک ھۆکار بۆ دەرکەوتنی ئۆتیزمدا.
• ھەبوونی کێشەی تەندرووستی لەکاتی لەدایکبوونی مناڵدا.
• بوونی کێشە لە کۆئەندامی بەرگری دا.
• تەمەنی باوک و دایک.. بەتایبەتی باوک.
• رێژەی توشبوونی زیاترینی کۆڕان لە چاو کچاندا.
• ھەبوونی کەسانی تری تووش بوو بەو نەخۆشیە یان نەخۆشیە عەقڵیەکان لەبنەماڵەکەیاندا.
• بوونی کێشە لە مێشکی مناڵدا، زۆرجار ئەوانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن سەریان گەورەیەو بۆشاییە ئێسکیەکانی سەریان(یافوخ) زۆر درەنگ پردەبنەوە.
• ماستەر لە کۆمەڵناسی