پێگەو رۆڵی سەرۆکی ھەرێم لە دیبلۆماسیەتی ناوخۆ و جیھاندا

پێگەو رۆڵی سەرۆکی ھەرێم لە دیبلۆماسیەتی ناوخۆ و جیھاندا

رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و کەسایەتی کاریزمای سیاسەت و دیبلۆماسی بەئەندازیاری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دادەنرێت، دیبلۆماسیەتی سەرکەوتووی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بووە ھەوێنی کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان و عێراقیەکان، ئەو بەئەندازیاری کرانەوەو شکاندنی گەمارۆی ئابووری و دژایەتیکردنی قەوارەی کوردستان دادەنرێت ، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەرۆکایەتی ھەرێمیدا لەماوەی رابردوودا توانی کورد و کوردستانیەکان پێگەی سیاسی و ئابوورییان لەمەحافیلە نێودەوڵەتییەکان بۆ بگەڕێنێتەوە گەشتە سەرکەوتووەکانی داڤۆس و پەیوەندییە بەھێزەکانی لەگەڵ دنیای دەرەوە شاھیدی ئەو راستی یەن ھەرکاتێک ئەم سەرکردەیە جوڵەی کرد گۆڕانکاریی لەواقیعی ئابوووری و سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا روودەدات ، لەپشت ئەم سەرکەوتنەدا پاڵپشتی مەرجەعی کورد بارزانی ھەیە کە ھاندەرو پاڵپشتی سەرکەوتنەکانێتی ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەلماندویەتی توانایەکی باشی حوکمڕانی ھەیە و بەراستی دەوڵەتمەدارە و پارێزەر و ئارامی و سەقامگیریی یە لەکوردستان ، ھەموومان رۆڵی جوامێرانەو گەورەی ئەم سەرکردەیەمان لەبیرە لە رۆژە سەخت و ناھەموارەکاندا کە شەڕی داعش و بڕینی بودجەو گەمارۆو دابەزینی بەھای نرخ و دەیان قەیرانی دیکە رووی لەم ھەرێمە کردوو ئاسمان و زەوییان لەسەر داخستین بەڵام گەشتە دیبلۆماسی و سەرکەوتنەکانی وایکرد دەرگا داخراوەکان بەسەر ھەرێمی کوردستان و گەلەکەیدا بکرێتەوە .. رەنگە ئەو پرسیارە دروست بێت چی وای لەسەرکردەیەک کردووە کلیلی دەرگا داخراوەکانی بەدەستەوە بێت و ھەموو پێکھاتەی نەتەوەیی و ئاین و ئاینزاکانی کوردستان کۆبکاتەوەو لایەنە سیاسییەکان لەکاتی ناکۆکی و ململانێکاندا چاوەڕوانی رۆڵی جوامێرانەی ئەو بن؟ پێش ھەموو شتێک ئەوە سەرکردایەتی کاریزمای جەنابی بارزانی سەرۆکە کە وایکردووە کەسایەتییەکی وا بەتوانا بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات و پاڵپشتی بکات و رێنمایی و ئاراستەی بکات ، ھەروەھا پێکەو کەسایەتی گەورەی نێچیرڤان بارزانی لە بوارەکاین سیاسی و پەیوەندییە ئابووری و دیبلۆماسیەکاندا لەناوخۆی ھەرێم و دەرەوەی وڵات وایکردووە پاڵنەری سەرکەوتنەکانی بێت، لەبیرمە لە رۆژی سوێندخواردنەکەیدا لەھۆڵی مامۆتا سەعد لەشاری ھەولێر چی سەرۆک و سەرکردەو نوێنەرانی وڵاتانی جیھان ئامادەیبوون ئەو کە دووەم کەس بوو لەکورسی سەرۆکایەتی ھەرێم دابنیشێت لە رابردوودا خاوەنی چەندین پۆستی گەورەی سیاسی و حزبی و حکومەتی بەڕێوەبردووە ئەو جگە لەوەی لەماڵبات و خانەوادەیەکی کوردپەروەرو نیشتمانپەروەر و کاروانێک لەقوربانی خەباتی پێشکەش بە میللەتەکەی کردووە ھەربۆیە ھەموو ئەو ئیرەیی سیاسی و حزبی و کۆنە قین و رقەی کە رووبەرووی بووەوەو تۆزقاڵی شنەبایەک کاریگەریی لەسەر ئامانجە نەتەوەییەکانی نەکرد.. لەم سەردەمەدا کە جیھان رووبەرووی دوو کێشەی گەورە بووەتەوە کە کۆرۆناو قەیرانی ئابوورییە بۆ دەربازبوونمان لەم پەتا جیھانی یە زۆر پێویستمان بەکەسایەتیەکی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە کە پاڵپشتی حکومەتێک بکات کە کەسایەتیەکی بەناوبانگ و بەتوانای وەکو رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بەڕێوەی دەبات ، ئەم دوو سەرکردەیە پاڵپشتی و ئاراستە دەکرێن لەلایەن مەرجەعی کوردەوە ، لەم واقیعە تاڵەی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری جیھاندا تەنیا کەسایەتی و سەرکردەیەک دەتوانێت گەلەکەی بباتە کەناری ئارامی کە ئاشنایەتی بەھەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بێت ، لەکۆتایی دا وتەکانی کۆنسوڵ و سەرکردەکانی جیھان بەبیر دەھێنمەوە کە پوختەکەی ئەوەیان لەسەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم وت : ( نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگیە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە و کارو دیبلۆماسیەتی سەرۆکی ھەرێم پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ جیھان و ناوچەکەو عێراقدا دەباتە ئاستێکی باڵاتر.
Top