وەتێ کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاوەی لێکردووە و دەرکەوتووە واتا: لە مانگی (١٢)ی (٢٠١٩ز)ەوە دواتر ڕاگەیاندنی ئەوەی، کە: لە (١١⁄٠٣⁄٢٠٢٠ز) لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی؛ کە: نەخۆشییەکە لە پەتا دەرچوو بووە دەرد (pandemic) و لۆ خڕ ووڵاتانی جیھان چووە و ھەموو وەکو یەک ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیان تێدا ھەیە. ھەموو ھەتا ھەنووکە لەسەر ئەوە کۆکن؛ کە: ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشییەکەی (کۆڤید ١٩) ھیچ چارەسەری نییە و ھیچ ڤاکسینی نییە!!! لۆیە؛ تاکە ڕێگا لۆ دوور بوون لەم نەخۆشییە بریتیە لە خۆپاراستن ئەویش لە سەر ئاستی تاک و کۆمەڵگا و دەسەڵات.. ھەموو ڕێکارەکانیش لە ووڵاتێکەوە لۆ یەکێکیدی دەگۆڕێت بەگوێرەی باری ئابووری و دۆخی سیاسی و ڕۆسنبیری و تەنانەت ناوچەیی و بوونی ڕێژەی بەناوساڵکەوتوو و نەخۆشییەکان لەو ووڵات و کۆمەڵگایانە؛ واتا: فاکتەری دەولی و فاکتەری لۆکالی و ناوچەیی لە بڕیاردانی ڕێکارییەکان دەوری دەبێت. لۆ نموونە؛ ووڵاتێک ئابووری خراپ بێت و خەڵکی زیڕەی بکات و بێ مووچە جوودایە دەگەل ھاووڵاتییەک دەناو ناز و نیعمەت دابێت؛ ھەتا بیر و ھۆش و ڕەفتار و ھەڵسوکەوتیشیان لە کاتی شێنەیی و لە کاتی بوونی تەنگژە جوودایە. ئەنگۆ، بڕۆننێ ئەمریکای کۆرۆنا سەت ھەزار کەسی لێ کووشتن بەس وەکی زوڵم لە (جۆرج فلۆید) کرا، ئەوا: خڕ ڕژانە سەر شەقامەکان چونکە خوای گەورە زوڵمی لا ناخۆشە و لە مرۆڤەکانیشی حەرام کردووە و ئەو زوڵم بکات ھەردەم ناشیرینە! * فامانەوە: لێرەدا ھەر ووڵاتێک ئەنجامێکی دیاری کراوی خۆی ھەیە بەجۆرێک ڕێنمایی لۆ ئەوە دەردەکات؛ کە: لە بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ئەوەی لێ بفامێتەوە و ببێتە واقیع!! سەرەتا دەبێت خەڵک ئەوە بزانن؛ کە: ھەتا ساڵی (٢٠٢٢ز) ئەم ئافات و دەردە چێڕە دەکێشێت، ھەر لۆیە: دەبێت سەر سەدە دیار بێت. ھەروەھا ئەگەر ھەیە؛ کە: خڕمان و بیلبتوون تووشی بێین و لە ڕاستیدا ھەتا ھەنووکە بینراوە؛ کە: تووش ھاتن ئاساییە بەتایبەت لەو کەسانەی بەرگری لەشیان پتەو و بەھێزە! خۆی لۆ ئەم نەخۆشییە بە (دەرد) دانرا چونکە لە ھیکەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر تووش دێن (توانای تەنینەوە)ی یەکجار زۆرە؛ وە ماوەیەکی باش لۆ شەش ڕۆژ ھیچ تووشبووەکە ھیچ نیشانەیەکی نابێت (توانای تێزانەوە)ی زۆرە! ئەوجا بەو شێوەیە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە دامەزراوە تەندروستییەکان دەکات و لێرەش ھیچ ووڵاتێک دامەزراوەی تەندروستی بەو شێوەیە نییە، کە: بەرگەی لێشاوی لەم چەشنەی نەخۆش بگرێت. دەنا خۆ ئەگەر نەخۆش کەت کەت بوونایە، ئەوا: لە خۆی ئاسانتر نەبوو و ھیچ نەخۆشییەکەش بە (دەرد) حلێب نەدەکرا. * ئامانج: لە ئێستادا ووڵاتی عێراقی فیدڕاڵ دەیەوێت، کە: ئەو کەسانەی شیفایان لۆ دێت و چاک دەبنەوە لە ڕێژەی (٧٠٪) تێپەڕێنێت!! کوو؟ ھەتا ھەنووکە ئەوە زانراوە؛ کە: (٨٢٪)ی تووشبووان ھیچ نیشانە و عەلەمێکیان نییە!! ئەویدی؛ کە: دەمێنێتەوە ئەوانەن کە نیشانەیان ھەیە؛ ئەوانیش: (٣ - ٥٪)یان پێویستییان بە داخیل بوون دەبێت و لەو ڕێژەیەش (٣ - ٥٪)ەیان ئەگەری مردنییان ھەیە. لێرە، مانا ھەدەف وایە؛ کە: ئەو ڕێژەیە کەمتر بێت لە (٣٪) و سوپاس لۆ خوای گەورە ماوەیەکە عێراق ڕێژەکە لە خوار (٣٪)یە و ھەر دوێنێ وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئاستی عێراق ئیعلانی کرد، کە: (٢.٧٪)یە. وە لۆ زانین ڕێژەی چاکبوونەوە و شیفا ھەر دوێنی (٣٩.٤٪)ە بووە کە ئەم ڕێژەیە لە (٧٠٪)ەکەی ئامانجی وەزارەت زۆر دوورە!؟! ئەھا سەیر بکەن، لێرەدا دوو ھۆکار گرنگە بڕیار لە ڕێکارییەکان دەدات؛ا. ڕێژەی مردن و چاکبوونەوە: ھەتا ڕێژەی مردن کەمتر بێت لە (٣٪)، ئەوا: پێویست ناکات حکومەت قەدەغەی ھاتووچۆ ڕابگەیەنێت، تەنیا دەبێت تۆپەکە بخرێتەوە گۆڕەپانی ھاووڵاتی، کە: دەتەوێت پارێزراو بیت؛ ئەوا: ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی تاک (خاوێنێ، دەستشووشتن، دەمامک، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی، لە ماڵ مانەوە....ھتد).ب. نسبە و ڕێژەی تووشبوون: دوێنێ لە عێراق ڕێژەی تووشبوون (٠.٠٤٪) بووە! ئەگەر ئەو ڕێژەیە زیادی کرد، ئەوجا قەرار و بڕیارەکان دەبێت گۆڕانی بەسەردا بێت. * کۆرۆنا و مەترسییەکانی: بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستی ھەرێم بێت؛ ئەوا: (٢٠٠) بێد لە کوردستان ھەیە؛ کە: ھەناسەدانی دەستکردی ھەیە.... ئەوجا ڕادەی مەترسی نەخۆشییەکە ئەو بێدانەیە! ئەگەر ھاتوو ئەو بێدانە پڕ بۆوە مانای مەترسی نەخۆشییەکە زۆرە! وە ئەوە دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەبێت پێش وەختە دیراسەی بکەن و تاوتووی بکەن... خۆشبەختانە لەو ماوەیەی چوو کەم خەڵک پێویستییان بەو بێدانە بوو؛ وە تەنانەت ڕێژەی مردنیش کەمتر بوو بە بەراورد دەگەل بەشەکانیتری عێراق. * دوو ھەواڵی خۆش! ئێمەی پزیشکان لەوە دەترساین؛ کە: ڤایرۆسەکە بۆماوەی خۆی بگۆڕێت، وە دووبارە ڤایرۆسێکی نوێتر بێتەوە مەیدان. لە خوای بە زیاد بێت؛ کە: ئەوە ھێشتا ڕووی نەداوە!!! یێ دووەی ھەتا ھەنووکە ئەوە دەگۆترێت، کە؛ ئەم ڤایرۆسە زۆرتر بە بەرکەوتنی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە. * خانەگیر و قورمتێنە: لە ئێستادا ھیچ پێویست بە خانەگیر بوونی خەڵک ناکات چونکە ڕێژەی تووشبوون و ڕێژەی مردن و زۆر بوونی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە ھەناسەدانی دەستکرد و ڕێژەی چاکبوونەوە قەرار و بڕیارەکان دیاری دەکات بەڵام پێویست دەکات؛ کە: ھەموو ڕاگەیاندنەکان (نووسراو، بیستراو، بینراو، ئەڵیکتڕۆنی) لۆ بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری دروستی و بەرەنگار بوونەوەی ئەم نەخۆشی و دەردە تەرخان بکرێت... لۆیە؛ ھاووڵاتی ئازیز لۆ تەندروستی خۆت و خێزان و خانەوادەکەت ڕێکارییەکان پیادە بکە چونکە ئەمە ئەرکێکی مرۆیی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئایینیە!!! تکایە؛ ئاگاداری خۆتان بن....