پارتی بوون شه‌ره‌فێكی مه‌زنه
June 12, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت پارتی و لایه‌نگرانی پارتیمان شانازی به‌وه بكه‌ن كه به‌شێك نین له سواربوونی شه‌پۆلی به‌ناو ناڕازی و به‌لارێدابردنی بابه‌ته‌كان و پرۆسه‌ی به گه‌مژه‌كردن و بێ به‌هاكردنی عه‌قڵیه‌تی تاكی كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پرانسیپی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێلی سوره و تاوان و عیبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌كات كه خۆی له به‌واقیعكردنی تیۆری سه‌به‌رخۆیی سیاسی كوردستان ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی هه‌شتاگی 400 ملیۆنه‌كه‌یان داهێنا چاك ده‌زانن چۆن چۆنی ته‌ڵكه‌بازی سیاسی بكه‌ن، چونكه ئه‌زموونی سیاسی باشیان هه‌یه بۆ هه‌ڵخه‌لتاندن و گه‌مژه‌كردن ، كه‌مینه‌یه‌كی بێ ئاگا كه‌وتنه ئه‌و یاریه مه‌ترسیه‌داره، چونكه مرۆڤی هۆشمه‌ند هه‌میشه بۆ وروژداندنی بابه‌تێك بیر له چیه‌تی و هۆكار و ئه‌نجامه‌كان ده‌كاته‌وه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین له كابینه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێ به‌رپرس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری مه‌له‌فی دارایی بووه له‌وه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت هیچ كات كه‌سی یه‌كه‌می وه‌زارتی دارایی كه وه‌زیره پارتی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به ئاسانی له ڕێگای مه‌نتیق و ویژدانه‌وه ده‌توانین په‌ی بۆ ئه‌وه ببه‌ین پارتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و بابته‌وه نیه، خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشی پێوه هه‌بێت هیچ كات خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی نادزێته‌وه، لێره‌دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بپرسین ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیری دارایی بوون بۆچی نه‌یانتوانی دونیابینێكی واقیعی دارایی دارێژن و سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێم له دۆخه هه‌ستیاره‌كان دوربخه‌نه‌وه و مووچه و پاره‌ی سێكته‌ره جیاجیاكان مسۆگه‌ربكه‌ن تا بیكه‌نه شانازی و منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵك و پارتیماندا ؟!
به‌ڵام ئه‌وان نه پیاوی ئه‌و كارانه بوون نه ده‌یان ویست شه‌ره‌فی ئه‌وه‌شیان هه‌بێت، ئێمه گومانمان نیه له‌و كه‌س و لایه‌نانه كه‌ئه‌وان تا ده‌شمرن خه‌ون به نه‌مانی ئه‌و كیانه سیاسیه ده‌بینن وه لاوازكردنی پارتی ئه‌وله‌ویه‌تی دروشمی ئه‌و لایه‌نانه‌یه له‌كاتێكدا خه‌یاڵیان خاوه، چونكه هیچ كات ئه‌وه نابینن، ڕه‌نگه خوێنه‌ران بیریان بۆ ئه‌وه بچێت مادام پارتی ناخی ئه‌وانه ده‌زانێت بۆچی فه‌رامۆشیان ناكات، بێگومان ئه‌مه پرسیارێكی به‌جێیه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر له خۆی به‌جێتر ه، چونكه پارتی پرۆژه و خولیایی گه‌وره‌تری هه‌یه كه پێ به‌جه‌رگی خۆی ده‌نێت بۆ هێنانه‌دیان له ڕێگای به‌شداریكردنی ئه‌وان له حوكمڕانی و یه‌كگرتووی كوردستان، تاوانباركردنی پارتی له دۆخه ئابوریه‌كان و به شكست ناوه‌زندكردنی ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه و به‌بێ سزا و باج لێی ده‌رناچن، چونكه هۆشیاری و تێگه‌یشتنی به‌شی هه‌ره زۆری هاونیشتیمانیان واده‌كات دادگایان بكات ئه‌م دادگاییكردنه له ڕۆژی سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌تۆڵكردنه‌وه لێیان كۆتایی پێدێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی كێرڤی ده‌نگه‌كانی پارتی به‌رزده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش به‌خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌بنه دوكانێكی سیاسی زۆر بچوك تا ڕۆژ له دوای ڕۆژ بچوكتر و بچوكتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر چۆنێك بێت هاوڵاتیان دڵنیان به‌سپۆنسه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ن و له ده‌ستێكی ئه‌میندان ئه‌م دۆخه‌ش كه هیچ گوناهێكی گه‌وره‌ی پارتی تیایدا نیه به‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا زاڵ ده‌بین وه‌ك نمونه‌كانی پێشوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كورد جوانی ووتووه:(له بێ خه‌به‌ران كه‌شه‌ك سه‌ڵاوات)