کوردایەتی بەھێزترین چەک بەرانبەر ناحەزانە ....

کوردایەتی بەھێزترین چەک بەرانبەر ناحەزانە ....

ھەمیشە لەمێژوودا بەرژەوەندییە بەرتەسک‌و کەسیەکان بونەتە ھۆی لەباربردنی شۆڕش‌و سەرھەڵدانەکانی کوردو رێخۆشکەری خیانەت‌و پاشقوڵگرتن لەیەکتر.کەم شۆڕشی کورد ھەن کورد خۆی بەشێک نەبووبێت لەشکست پێھێنانی.. بێگومان نەتەوەیەکی چل ملیۆنیش ھەر بەشی ئەوە ھەڵپەرست‌و کەمێکش نۆکەرو بەرژەوەندیخوازی تێدا دەبێت..بەڵام نابێت مێژوو بە نەرێنیانە خۆی دوبارە بکاتەوە..ئەرکی سیاسیە کوردپەروەرەو وڵاتپارێزەکانە لەھەمبەر ئەو پلان‌و کاڵفامیانەدا بوێرانە بەئاگابن، کە بەڕای من ئەوە تەوژمە، نەک حاڵەتێکی سەرپێی. نابێ لە بەرامبەر تانەو تەشەرو قسەی بێبنەمای کەسانی کەم ئەزموون‌و نەزان پاشەکشە بکەن.. چونکە تەنھا گوتاری برایەتی‌و یەکبوون گوتاری نەتەوەییە.

بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان لەھەموو رووەکانەوە ھەم نەرسکاوەو ھەمیش بێسەروبەرییە، سیاسەت بەشێکی زۆری ژیانی خەڵکی داگرتووەو بۆتە تێکدەری میزاج‌و سەراسیمەی ھاوڵاتیان، ھەموو ھێزە سیاسیەکان لەنێو یەک کەشتی چارەنووسدان..کورد ئەبێ واز لەدەردە کورد بێنێت..مێژووی پڕاو پڕە لە ناتەبایی‌و یەکتر شکاندن، مێژووێکە ھەمیشە لەبەرامبەر دوژمنان‌و نەتەوەکانی خۆی پڕە لە شەرمەزاری‌و ملکەچی لە بەرامبەر خۆشیدا زل‌و زڕ دەوەستێتەوە.. دەردەکورد، پێی شەرمە بۆ برای کوردی خۆی دابێنێت‌و لەگەڵیدا ھەڵبکات..

لەبەرامبەر برای کوردی ھاوزمان‌و وڵات داگیرکراوو ھاو خوێنیدا لوتبەرزەو لەبەرامبەر نەیارانیشیدا ملھوڕو ناجوامێرانە ھەڵسوکەوت دەکات..راستە ئەو قسانەم قورسن..بەڵام ئەوە دەردی ھەمیشەیی کوردەو دەرسی لێوەرناگرین‌و ئازارەکەی تا بینەقاقامان ھاتووە..
دەرسمان لە کوشتارو جینۆسایدو کوردکوشتنی ھەرچوارپارچەی کوردستان لەلایەن داگیرەکەرەکان وەرنەگرتووە..دەرسمان لە ئەنفال‌و ھەڵەبجەو عەفرین‌و کۆبانێ‌و گەلەکۆمەی سەر ریفراندۆمئەگەر بڕوانیەنە ھەڵومەرجی ئێستای ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ، رووداوی سیاسی خێرا روو دەدات ، و ناوچەکە ھەمووی کەوتۆتە حالەتێکی ئامادە باشیەوە و سەرقاڵی پرسی ناوچەکەن ، ھەروەھا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆربەی وڵاتان ھاتونەتە سەر خەت ، و پرسی رۆژھەڵاتی ناوراست بوەتە بابەتی گەرمی گفتوگۆ و کۆبونەوە نێودەوڵەتیەکان

ئەوەی جێگای ئاماژەیە کورد بێ بەش نیە لەو یاریە بەڵکو یاریکەرێکی کاریگەرە لە ناوچەکە ، و بوەتە بەشێک و پێگەیەکی گرنگی ھەیە لەم یاریە ۔پێم وایە کورد ئێستا پێویستە ستراتیژییەکی روون ھەبێت بۆ ئەم پرسە ، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو یاریە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت، ھەروەھا بۆ ئەوەی نەبێت بە یاریزانی ھیچ لایەنێک ۔ بەڵکو بۆ کوردستان ئەو شەرە بکات ، و سود لەو پێگە گرنگە وەربگرێت کە ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە کورد دراوە ، کە کورد بوەتە رەقەمێک لە موعادەلە سیاسیەکان ۔ئەو بارودۆخەی ئێستا ھێچی لە ١٩٩١ و ٢٠٠٣ کەمتر نیە ، بۆیە پێویستە کورد چۆن لە ٩١بەرەی کوردستانی دروست کرد، و لە ٢٠٠٣ ریکەوتنامەی ستراتیژی نێوان گەورەترین دوو پارتی کوردستان بەسترا ، و بە یەک ریزی چونە بەغدا لەگەل لایەنەکانی تر ۔

ئێمەی کورد تاکە شتێک کە چارەسەری دەردمان بکات تەنھا یەکبوون‌و یەکێتی‌و برایەتیە، ھەر ئەوەیە کە بمان گەیەنێتە ئامانجێکی شەرفەمەندانە..یەکبوون‌و گوتاری برایەتی ئەو گوتارەیە کە لە ھەموو گوتارەکانی دیکە زیاتر دادامان دەدات‌و بەھیواو تروپکی ئەوەمان دەگەیەنێت کە ھەبین‌و لەنێو نەتەوەو وڵاتانی دنیای پان‌و پۆڕدا سەرفرازبین.

ئێستاش پێویستە بەھەمان شێوە ، کورد یەکریز بێت لە ھەموو کاتێک زیاتر ، ھەوڵی رێکخستنی ناو ماڵی کورد بدات ،و پێکەوە ستراتیجیەک دابرێژن بۆ رووبەروبونەوەی ئەو پرسە ۔ ھەروەھا ھەڵوێستە سیاسیەکان یەکبخرێت ، کە کورد بکاتە خاوەنی یەک وتاری سیاسی ۔ یەکریزی بەھێزترین خاڵی سەرکەوتنی کوردە ۔ئێستا تەنیا کاتی گرنگی دانە بە پرسە نەتەوەییەکان ۔

Top