رێسای کیتۆ
June 10, 2020
وتار و بیروڕا
ڕێسای کیتۆ، بریتییە لە گۆڕینی بڕی پێکھاتەکانی خۆراک... ئێمە دەزانین کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی خۆراکی دروستی تاکێکی دروستی دیاری کردووە بەوەی کە پێکدێت لە (٥٠ - ٦٠٪) کاربۆھێدرات و (٣٠٪ چەوری؛ کاتێک چەوری = ٢٠٪ چەوری ڕووەکی و ١٠٪ چەوری گیانەوەری) و (٢٠٪) پڕۆتین، ئەوە لۆ کەسێکی سپ و ساغ بە خۆراکێکی دروست دادەنرێت. لە ساڵی (١٩٢٠ز)یەوە جۆرە شێواز و گۆڕان لە پێکھاتەی خۆراک وەکو چارەسەر لۆ چارەسەکردنی نەخۆشی گەشگە (فێ = خووداری) لۆ منداڵان دا ھێنرا، کە: بڕێکی کەم لە کارباھێدرات (٥٪) و بڕێکی تەواو لە پڕۆتین (٢٠٪) و بڕێکی زۆر چەوری (٧٥٪) لە خۆ دەگرێت.
Keto Diet (KD)= ٧٥% Fat, ٢٠% Protein, ٥% CHO
KD = high fat + adequate protein + low CHO
* بەکارھێنانەکانی: ھەروەک گۆتم لە ساڵی (١٩٢٠ز)ەوە کیتۆ لۆ چارەسەر کردمی نەخۆشی خووداری لە منداڵان بەکار ھاتووە؛ وەھەروەھا بەکارھێنانیتری ھەیە، وەک:
١. خووداری.
٢. ئۆتیزم.
٣. شێرپەنجەی مێشک.
٤. نەخۆشی لەرزۆکی و پارکینسۆن.
٥. شیزۆفرینیا و شکستە خۆیی.
٦. نەخۆشی شەقیقە.
٧. وە چەندەھا نەخۆشیدی، وەکۆ: سووکەری و قەڵەوی و ...ھتد.
کیتۆ دەبێت بە ڕاوێژی پزیشک دەست پێبکرێت چونکە ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان ھەیە؛ لۆی ھەیە نەخۆشییەکەیان ڕووەو خراپتر بچێت و لێیان تیر بکات. ھەروەھا کیتۆ بە گشتی لۆ شەش مانگ ھەتا لۆ ساڵەکی دەکرێت... خۆی لە ڕاستیدا دوو جۆری کیتۆ ھەیە؛ ئەوانیش:
ا. کیتۆی کورت: لە بەینی (٢ - ٣) حەفتە.
ب. کیتۆی گەورە: کە لە بەینی (٦ - ١٢) حەفتەیە.
* کاردانەوە لاوەکییەکان: وەنەبێت کیتۆ بێزەرەر بێت! نەخێر، زۆر جار ئەگەر لە ژێر چاودێری پزیشک نەبێت، ئەوا: لۆی ھەیە ببێتە ھۆی تیرتر کردنی ھەندێک نەخۆشی مێتابۆلیزمی، وەکو: قەبزی و ناڕەوانی، ڕشانەوە، ڕەوانی و زگچوون، زگ ئێشان، بەردی گورچیلە، وەستانی گەشە، شاشبوونی ھێسک، تێکچوونی ماسولکەی دڵ (Cardiomyopathy)؛ نەخۆشی دائی ملوک، کەمبوونی ڤیتامین د، دابەزینی شەکر، بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری ناو خوێن، کەمخوێنی (کەمخوێنی بە ھۆی کەمی ئاسن).
* ھەر کاتێک ماوەی یەک ساڵ کیتۆت تەواو کرد ئەوا: نابێت یەکسەر و لە ھیکەوە بێیتەوە سەر خۆراکی ئاسایی بەڵکو دەبێت بەرە بەرە و لە ژێر چاودێری پزیشک بێت.
* سەرچاوەە:
١. کتێبی کێرنت، ٢٠٢٠ز.
٢. کتێبی (پڕۆگرێس ئین میدیسین = ٢٠١٩ز).
٣. کتێبی داڤیدسۆنی پزیشکی (٢٠١٨ز).
پسپۆڕی ھەناو و دڵ