بڕیاری بارزانی و پشتیوانانی ڕیفڕاندۆمچییەکان!

بڕیاری بارزانی و پشتیوانانی ڕیفڕاندۆمچییەکان!

مەسعود موستەفا بارزانی سەرکردەیەک کە ھەموو تەمەنی لە پێناو میللەتەکەی تەرخان کردووە، لە ساڵی ١٩٤٦ لە مەھاباد لە ژێر سێبەری ئاڵای پیرۆزی کوردستان چاوی بە دونیا ھەڵھێنا و لە تەمەنی لاوێتیدا چەکی خستە سەر شان و لەگەڵ ھەڵۆی چیاکان (بارزانی نەمر) درێژەی بە خەباتی کوردایەتی دا لە پێناو سەربەخۆی و ئازادبوونی میللەتەکەی، بەشداری چەندین داستان و شۆڕشی مەزن کردووە و خاوەنی سەدان داستانی سەرکەوتووە، لە دوایی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشان و قوربانی توانرا شکست بە ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حوسێن سەرۆکی پێشووی عێراق بھێنرێت و کوردستان بە ڕابەرایەتی و سەرکردایەتی جەنابی (سەرۆک مەسعود بارزانی) ھەرێمی کوردستانی گەیاند بە کەناری ئازادی و ئارامی، لە دوایی ئەمەوە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بوو بۆ میللەتی کورد بە تایبەتی و بۆ ھاوڵاتیانی فرە نەتەوەکانی نێو ھەرێمی کوردستان بە گشتی، کورد لە دوایی پڕۆسەی ئازادی عێڕاقەوە وایزانی بە ھەناسەیەکی پاکەوە دەست بە ژیانی برایەتی و پێکەوەژیانی فرە نەتەوەکان دەدرێ لە عێراق بەبێ جیاوازی بەڵام بە داخەوە بە پێچەوانەوە دەرچوو و ئەوەی چاوەڕوان نەدکرا ڕوویدا، بۆیە ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی دەستنیشان کردنی ڕۆژی سەربەخۆی فەرمووی ئەم سەرکردانەی عێڕاق تەنھا (دەمووچاوەکانیان گۆڕاون ئەگینا ھەمان عقڵییەتی دیکتاتۆری بەعسیان لە مێشکدایە بەرامبەر بە گەلی کورد)، بۆیە بە ڕابەرایەتی و پێشەوای جەنابی سەرۆک بارزانی لە بەرواری ٧ی ٦ی ٢٠١٧ بە فەرمانی جەنابی سەرۆک و بە ھەماھەنگی بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان دەنگی زوڵاڵی میللەتی کورد بەرز کرایەوە و بڕیاری ڕیفراندۆم (ڕاپرسی) درا و لە بەرواری ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ لاپەڕەیەکی نوێ خەباتی کوردایەتی ھەڵدرایەوە و ھەرێمی کوردستان پێ نایە قۆناغێکی نوێوە و لە کتێبی مێژوودا ئەم سەرکەوتنە تۆمارکرا و ناوی بارزانی خرایە مێژووی وڵاتانەوە بە گشتی و مێژووی کوردایەتی بە تایبەتی، ڕیفراندۆم مافی میللەتێکی ستەملێکراو سەدەیەک خەبات کردن بەبێ وەچان، سەدان ساڵە میللەتی کورد ڕۆڵە قارەمانەکانی بە خوێنی خۆیان قورابنیاندا لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی میللەتەکەیان لە دژی وڵاتانی دیکتاتۆر و زاڵم و دوژمنانی میللەتەکەمان، لە ئێستاداش درێژە بە کاروانی خەبات و قوربانی بەردەوامی ھەیە و ڕوحی پاک و پیرۆزی شەھیدانمان وەکو ھەڵۆ بە بەرزە فڕی لە ئاسمانی کوردستان دەسوڕێنەوە و شانازی بە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم ئەکەن و ڕوحیان بە ئاسوودەی ئەمێنێتەوە، میللەتی کورد تاکو خاوەن جەنابی سەرۆک بارزانی بێت ھەرگیز خۆی ناچەمێنی و پشت بە یەزدان تاپۆی ڕەشی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی ڕۆژێک بەدی دێ و ئاھەنگی سەربەخۆی و درووست بوونی دەوڵەتی کوردستان لە ژێر سێبەری بارزانی و لە چوارچیوەی پێکەوە ژیانی فرە نەتەوەکانی نێو ھەرێمی کوردستان درێژە بە ژیان دەدرێ و ھەمووان بە ئازادی و ئارامی ئەژین تێیدا، ئێمەش وەکو لاوی سەدەی بیستەم سەرفرازین کە وەکو سەربازێکی خۆبەخش بەژداربووین لە ئەنجامدان و سەرخستنی پرسی ڕیفڕاندۆم (ڕاپرسیی) ھەروەھا بۆ ھەمیشە سوپاسگوازی ھەوڵ و ماندووبوونی خەباتی ڕێزدار (جەنابی سەرۆک بارزانی) ئەبین و درێژە پێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئەبین و کوردایەتی ئەولەویەت و کاری سەرەکی ئێمەی لاو ئەبێ بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز و ھێنانە دی دەوڵەتی کوردستان تاکو ھەمووان بە ئارامی و ئاشتی بژین.
سڵاو لە ڕوحی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی ئازادی کوردستان، نەمری بۆ شەھیدان، بژی کورد بژی کوردستان.
Top