سایکۆلۆژیای تاڵانکردن ( فەرھود )

سایکۆلۆژیای تاڵانکردن ( فەرھود )

خەڵک ڕاپەرین دەکات دژی ھەر ستەمێک کە ڵیی دەکرێت، جا ڕاپەرین بیت یان شۆرش دەبێتە جەماوەری. بەڵام لە ھەر ڕاپەرینێک دیاردەی تاڵانکردن ( فەرھود ) بەدی دەکرێت، بە تایبەتی بەرامبەر دامودەزگەی حکومەت و موڵکی گشتیی و تایبەتی وەکو سووتان و تێکدان. کە دەزانن ئەوانە موڵکی گشتین بەڵام ئەو کارە بنەمای ڕاپەرین ناشیرن دەکەن. ئەمریکا بەنموونە:‌ کە دیار دەکەوێت کەسانێک بە ئۆتۆمبێلی گرانبەھا دەھات و پێلاوێک یان موبایلێکی دەبرد و دوکانەکەی وێران دەکرد، تۆ بلێی پڵاوێک یان موبایل ژیانی ئەو کەسە بگۆرێت، یان ئەوە رق و تورەیی کۆکراوەیە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە دەسەڵات. بەڵام لە نائاگاوە دەزانێت ئەوانە موڵکی گشتی و تایبەتین ڕەنگە خاوەن کۆگا یان مۆل دژی دەسەڵات بێت کەچی کارەکە ھەردەکات ئەو وا دەزانیت دەستکەوتنی شتێکی خۆرایی زەرەر لە دەسەڵات دەدات ئەمەش پێچەوانەی مەنتقی ڕاپەرینە. دەستەواژەی فرھود زۆر لە میژینەیە لە ھەموو ڕاپەرینەکان وەکو ( لە یۆنان ،میسر ، تونس، فەرەنسا، ئێران ، ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩٠ لە کوردستان دەیان نموونەی دیکە). ئایا ئەمە غەریزەی شەڕانگێزیە( سادیزم ) یان تۆڵە سەندنەوە یان برسیەتی بەڵام ئەوانەی تاڵانیانکرد بە ئۆتۆمبێلی گرانبەھا ھاتبوون ھیچ نیشانەیەکی سواڵکردن و ھەژاریان پیوە دیار نەبوو چونکە ئەوان لە پێشڕەوی دروشمەکان بوون و سنگ بەرامبەر گوللە. دەروونزانی دەڵیت کەسایەتی تاک فاکتەری شەڕانگێزی نووستووی ھەیە وەکو ووزەیەکی خەفەکراو ، لە دووای دەرفەتێک دەگەرێت بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەو ووزەیە بەشێوەیەکی نەویست ( للارادی ) ئەم کارە دەکات حەزی تێکدانی ھەیە وەکو حەزی منداڵێکی خەفەکراو ئەگەر یاریەکەی بەدل نەبوو ھەمووی تێکدەدات. ئەو نەوەی لە ئەمریکا تاڵانیکرد و تێکدانی ئەنجامدا ئەگەر تەمەنیان ٥٠ ساڵ بێت خۆ ئەمریکا لە ساڵی حەفتایەکان نە شەری دیووە نە برسیەتی و لە ئارامی ژاوە بە قسەی سیاسیەکان لە ترۆپکی دیموکراسی بووە. بەلام تاڵانکردن و فەرھود کە پاشکۆی شۆرش و ڕاپەرینن غەریزەیەکی دەروونی پێکھاتەی تاکە کە ھەر یەکەو کەسایەتێکی شەرانگێزمان لە ناخمان حەشارداوە لە کەسایەتی خۆمان ناچێت کەسیتی شاراوەو سەندوقی ڕەشی نھێنیەکانی خودی تاکە من جەخت لەوە دەکەمەوە ئەگەر لە دەولەتەکانی ئەسکەندنافیا ڕاپەرین بکریت فەرھود و تاڵانکردن ڕوودەدات. تۆ ھاوڕێکت ھەیە ٣٠ بەیەکەون بەڵام لە بچوکترین ملمڵانێ و ناخۆشی ھەرچی شتی جوانی نێوانتان ھەیە ڕەشی دەکەنەوە ئێسقانی یەکتر دەشکێنن. بۆیە دەروونزانەکان بەردەوام باس لە ڕێکخستنەوەی ئەو ووزە سادیزمە دەکەن لە ووزەی نەڕێنی بۆ ووزەی ئەرێنی بەڵام بی ئاکام بووە.
Top