گەندەڵ و قەرزاری حکومەت و ماڵخۆری هاووڵاتی ناتوانێ لە بەرەی گەلدا بێت!

گەندەڵ و قەرزاری حکومەت و ماڵخۆری هاووڵاتی ناتوانێ لە بەرەی گەلدا بێت!

خۆپیشاندان مافی رەوای ھەر مرۆڤێکە و بە دڵنیايیەوە لە وڵاتە پێشکەوتوو و ودیموکراسيیەکان خۆپیشاندان به‌ ئامانجى باشترکردنی ژیانی ھەر تاکێکی ئەو وڵاتە ئه‌نجام دەدرێن، بەرپرسەکانی حوكمڕانيش بە گەرمی پێشوازی لە داواکاريیەکانی خۆپیشاندەران دەکەن، ئەگەر له‌ پێناوى بەرژەوەنديی گشتیدا بێت و لە مەرامی شەخسی و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌سكى حزبی و دەستی دەرەکی دوور بێت.
له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌سى وا هه‌يه‌، به‌نيازه‌ سه‌ركردايه‌تى خۆپيشاندان بكات، كه‌چى خۆى گەندەڵ و قەرزاری حکومەت و ماڵخۆری هاووڵاتیيه! ئه‌و سيفاته‌ ته‌نيا له‌ ((شاسوار عه‌بدولواحيد))دا به‌دى ده‌كرێن. بۆيه‌ به‌ چه‌ند پرسيار و وه‌ڵام باسى ده‌كه‌ين:
ئايا شاسوار پارەی ھاووڵاتیانى خواردووە؟
بە دڵنیاییەوە پارەی ھاووڵاتیان خواردووە. قەرزاری زۆر له‌ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە، پارەی پشکەکانی چاڤیلاند-ی نەداوە، هه‌ندێك لەوانەی پشکەکانی چاڤیلاندیان کڕیوە، خێزان و كه‌سوكاری شەھیدەکانن، زۆربه‌شيان موڵكى خۆيان بۆ فرۆشتووه‌ و ته‌نانه‌ت په‌نايان بۆ قه‌رزيش بردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ چینی كه‌مداهاتى کومەڵگه‌ن، و پێویستیان به‌وه‌ بوو، داھاتێکیان ھەبێت، به‌ڵام شاسوار ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه‌ و هيچ حيسابێك بۆ مافى ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێده‌ره‌تانه‌ ناكات.
ئايا شاسوار قەرزاری حکومەتە؟
به‌ڵێ، به‌ڵگه‌ هه‌يه‌ كه‌ زياتر له‌ 70 ملیار دینار قەرزاری حکومەتە، تا ئێستاش هيچ حيسابێكى بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى نه‌كردووه‌. شاسوار ھەموو رێگایەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی قەرزەكانى حكومه‌ت نەداته‌وه‌، کە ئەو بڕه‌ پارەیەش سامانى گشتى و مافي ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە و حکومەت دەتوانێت بەو پارەیە خزمەتی زۆر بکات و، لە بەرژەوەنديی گشتیدا بەکاری بێنێت.
ئايا شاسوار مووچەی کارمەندەکانی بە تەواوی دەدات؟
ھەر جارێک بە بیانوویەک بەشێک لە مووچەی کارمەندەکانی دەبڕێت، مووچەی چەند مانگێکی کارمەندەکانی نەدا، بووە ھۆی ئەوەی چەندین کارمەندی لە کۆمپانیا و کەناڵەکەی واز بھێنن.
ئايا شاسوار و بنەماڵەکەی بۆ ئازادکردنی ھەرێمی کوردستان خەباتیان کردووە؟
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ ژيانى رابردوويان بده‌ينه‌وه‌، ده‌بينين، شاسوار نە خۆی و نە باوکی یەک دڵوپە خوێنیان بۆ ئەم خاکە نەڕشتووە، یەک رۆژیش بەشداريیان لە خەباتی شاخ نەکردووە، جگە لەوەش ھیچ لایان گرنگ نەبووه‌، ھەرێم ئٔازاد و رزگار بێت، چونکە خۆیان لە سەردەمی ده‌سه‌ڵاتداريى بەعس لە خۆشترین ژیاندا بوون، ته‌نانه‌ت باوکی ھاوڕێی نزیکی سه‌دامی دیکتاتۆر بووه‌، چەند جاریش بە دەستی خۆی کەبابی بۆ برژاندووە، خوشکه‌كه‌شى (سروە عه‌بدلواحید) دوای ئەو ھەموو خوێن و قوربانیيەی پێشمەرگە، خێزانی سەربەرزی شەھیدەکانی بە لەشفرۆش ناوبرد!!

ئازاديی رادەربڕین لای شاسوار بۆ لايه‌نگران و كارمه‌ندانى له‌ چ ئاستێكدايه‌؟
ئازاديی رادەربڕین لای شاسوار تا راددەیەكە كه‌ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى وەک ئەو قسە بکەن و وەک ئەويش بیربکەنه‌وە، ھەرکاتێک پێچەوانەی بیروڕاکانی بێت، ھەڕەشەيان لێ دەکات، ھەروەک چۆن ھەڕەشەی لە چەندین پەرلەمانتاری خۆی کرد، بە بڵاوکردنەوەی وێنه‌ى نائەخلاقی و دانانی کامیرا، كه‌ بووه‌ ھۆی ئەوەی چوار پەرلەمانتار لە کوردستان و دوو پەرلەمانتار لە عێراق لە حزبەکەی جیا بوونەوە.
نیشتمان لای شاسوار چ مانايه‌كى هه‌يه‌؟
ئه‌و كوردزمانه‌ ھەر لە یەکەم دەرکەوتنى لە سیاسەتدا، بەرەی نەخێری دژی ریفراندۆم دروست کردو به‌ ئاشكرا لە داگیرکەرانی کوردستان ھەوڵی دا، ریفراندۆم سەرنەگرێت، دواتر حزبی دامەزراند، حزبه‌كه‌شى بە حزبی کوردستانی نازانێت، بەڵکو به‌ فەرمی وەک حزبێكی عێراقی ناساندوويه‌تى.
ئايا شاسوار لە خەمی ھاووڵاتیاندایە و له‌ به‌ره‌ى گه‌لدايه‌؟
بێگومان نە لە خەمی ھاووڵاتیاندایە و له‌ به‌ره‌ى گه‌لدايه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ل پشتيوانى حكومه‌تى خۆيانن و شاسوار داواى نه‌مانى حكومه‌ت و ژێرده‌ستيى داگيركه‌ران ده‌كات.
بۆچى پێداگيرى له‌ سه‌ر خۆپيشاندان ده‌كات؟
ته‌نيا ئامانجى ئه‌وه‌يه‌، هاووڵاتیان بۆ بەرژەوەنديی خۆی بەکار بێنێت، واته‌ شەڕ بە ھاووڵاتیان دەکات، نەک شەڕ بۆ ھاووڵاتیان بکات، دەیەوێت کەسانێک تێکەڵی خۆپیشاندەران بکات، کە پشێوی و ئاڵۆزی دروست بکه‌ن و، ئاسایشی ھەرێم تێک بده‌ن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ قه‌رزه‌كانى ده‌رباز بێت. هه‌ر بۆيه‌ ھەر جارێک حکومەت باسی قەرزەکانی کۆمپانیاكه‌ى دەکات، شاسوار پەنا بۆ خۆپیشاندان دەبات و ده‌يه‌وێت به‌ چه‌واشه‌كارى ھاووڵاتیان بەکاربێنێت، بۆ ئەوەی خۆی لە قەرزەکانی حکومەت بشارێتەوە و نە قەرزی حکومەت و نە پارەی ھاووڵاتیان نه‌داته‌وه‌.
له‌ كۆتاييدا ده‌كرێ له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست و وشيارى كوردستان بپرسين:
ئايا کەسێک كه‌ بە نائاسایی و لە سەر حيسابی ئێوە و پارەی حکومەت کە موڵکی گشتییە، لە ماوه‌يه‌كى کەمدا ببێته‌ سه‌رمايه‌دارى مافيا، چۆن ده‌توانێت سەرکردایەتيی گه‌ل بکات، يان داوای مافی هاووڵاتى بکات، ئەگەر بۆ بەرژەوەنديی شەخسيی خۆی نەبێت؟!
#HogirNerwayi
Top