قەدەری پارتی و بارزانییە ، بەردەوام رووبەرووی پیلانگێری دژی کورد وکوردستان ببێتەوە..

قەدەری پارتی و بارزانییە ، بەردەوام رووبەرووی پیلانگێری دژی کورد وکوردستان ببێتەوە..

پارتی،بارزانیی بەدرێژایی دیرۆکی خەبات و بەرخۆدان و رزگاریخوازی بە ھۆی سازش نەکردن لە دۆزی کورد تا ئێستا رووبەرووی سەدان پیلانگێری و کاری نەزۆکی تیرۆریستی بۆتەوە ،لە وپێناوەشدا قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ ..
ئەوەی دەمھەوێ ئاماژەی پێبدەم ، دۆزی رەوایی گەلەکەمانە کە لە ھەر لە رووداوە پێشھات و ھەوڵەخیانەتکارییەکانی شۆرٍشی مەزنی ئەیللول بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا و کۆیلەکانیان کە ھەوڵی لە ناوبردنی مافەرەواکانی گەلی کوردیان لەو قۆناغەوە داوە و کاریان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و لێکترازانی نێو ماڵی کورد و ناوچەکەرێتی و شەرٍی خۆکوژی یا براکورژی داوە تا بە ئەمرٍۆ ..
بۆیە ھەر جارێک پیلانگێرییەک لە دژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی لە ئارا بوو بێ ئەو پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی ، زۆر حەکیمانە و ژیرانە رووبەروویان بوونەتەوە ، رێگەی نەداوە نێو ماڵی کورد تووشی شەرٍو ناکۆکیی بێ ..
پێش حەوت دەیە ، کاتێک نائومێدی باڵی ڕەشی بەسەر نەتەوەی کورردا کێشابوو، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک چرایەک داگیرسا تا دڕ بە تاریکی و بێھیوایی بدات و دووبارە ورە و بڕوا لە ناخی مرۆڤی کورددا بژێنێتەوە. پارتی وەک وەڵامدەرەوەی غەدری مێژووییی بێبەشکردنی کورد لە مافی چارەنووس بۆ کۆتاییھێنان بە بندەستی، بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد وەک چوارەم گەورەنەتەوەی ناوچەکە، پێگەی شایستەی خۆی بە دەست بێنێتەوە، وەک زەروورەتێکی مێژوویی و گوزارشت لە ئیرادەی میللەتێک ھاتە مەیدان کە ئامادە نەبوو بندەستی و پاشکۆیەتی وەک قەدەر و چارەنووسێکی نەگۆڕ قبووڵ بکات
خەباتی بۆ ڕزگاریی گەلی کوردستان و سەربەخۆییی کوردستان کردووە, لەسەر ئەو ئامانجە ھەزاران و سەدان ھەزار شەھیدمان داوە, ئەم دەسکەوتانەی ئێستا بەدەست ھاتوون دەرەنجامی ئەو خەبات و قوربانیدانەیە, جیاواز لە ھەموو ئەو مۆدیلە حزبایەتییەی ئێستا ھەیە،‌ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ‌ماوەی تەمەنی خۆیدا لەجیاتی ئەوەی پاشەکشە ‌بکات کەچی لە ئاستی جەماوەری و پێگەی خۆی بەرەو ھەڵکشان چووە, ئەوەش دەرەنجامی ئەو ڕاستگۆیی و متمانەیە کە بە دەنگدەر و کادیری خۆی ھەیەتی"پارتی لە داھاتووشدا بە بەھێزی دەمێنێتەوە, چونکە دروشم و کرداری پێچەوانە نین, بە یەکەوە کاری کردووە بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان, لە سەردەمی پارتی خزمەتگوزاری و ئەدای کاری حکوومەت لە خزمەتی خەڵکدا بووە, لە ھەمووشیان گرنگتر ڕای نەکردووە لە واقعی کوردستان, بەرپرسیاریەتی ھەڵگرتووە, خۆی تووشی ڕەخنە کردووە, چونکە خۆی لە ‌بەرپرسیاریەتی نەدزیوەتەوە, بۆیە دەبێ ئەم ساڵ لە ‌یادی دامەزراندنی پارتیدا کار بکرێت بۆ ئەوەی نەخشەڕێگای بەھێزبوونی پێگەی کوردستان لە ناوچەکەدا بکرێتە ئامانج، وەک چۆن سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم کرایە ئامانج و تەواوی خەڵکی کوردستان متمانەیان پێ دا.
ھیچ موزایەدەیەک لەسەر پارتی ناکرێت، چونکە بەکردار سەلماندویەتی خزمەتکردن چۆنە, لە ‌کاتێکدا پارتی قوربانی بە کادیر و ئەندامانی خۆی داوە لە پێناوی پرۆژەی نیشتمانیدا, ژیانی کادیری پارتی لە خوار ژیانی خەڵکی ئاسایشەوەیە، ئەمەش دەرخەری قوربانیی پارتییە بە پرۆژە حزبییەکانی لە ‌پێناوی بەرژەوەندیی کوردستان.
بۆیە، مێژوو شاھیدە لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابردوو ، پارتی و بارزانیی بە ھەموو توانایەکەوە ، گشت ھەوڵەکانیان لە پێناو پوچەڵکردنەوەی ھەوڵی دوژمنان و بەکرێگیراوەکانیان خستۆتەگەر باجیان بە مافی پارتییەکان داوە تا ھەمیشە کوردستان ئارام و سەقامگیر بێ.. بۆیە رووداو و پیلانگێرییەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تا بە ئەمرٍۆ نەخشەی شوومی دوژمنان و داگیرکەران روون و ئاشکران کە مەرامیان چیی بووە و چییە ، ئەوان ھەر دەرفەتێک تێناپەرێنن لە پێناو دروستکردنی ناکۆکیی نانەوە لە نێوان ریزەکانی کورد و کوردستان ، لەبەرامبەر دا پارتی و بارزانیی کە بەرپرسیاریەتی کوردانە و نیشتیمانپەروەرانەیان لە سەر شانە ژیرانە رووبەرووی ھەموو ئەو پیلانانە بوونەتەوە تا گەلی کورد بگات بە کەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری ..
بۆیە ، دەڵێم دوژمنان و ناحەزانمان خەیاڵیان خاوە جارێکی تر شەرٍی خۆکۆژی و دووئیدارەیی بە چاویی خۆیان ببینن ..سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل و پارتی و سەرۆک بارزانییە


Top