دیموکراسی وکۆمەڵگە

دیموکراسی وکۆمەڵگە

ئەگەر بمانەوێت مانای دیموکراسی لێک بدەینەوە، دەست بۆکارێکی دژوار دەکێشین، شەنوکەکردنی وشەکەم بێسوودە مانای ڕاستی وشەکە، نەک مەجازییەکەی دەسەڵاتی خەڵکە، دەشێت بەشێوەی جیاواز مانا بکرێت شیاوترین شێواز ئەوەیە کە لەباری مێژووییەوە دیموکراسی لێک بدرێتەوە ئەم ڕەوشەی دەوێت کەبڵێن دیموکراسی ڕاستەقینە پێش ھەرشتێک لەیۆنان وڕۆمای کۆنداھاتۆتەدی سیستمێکی سیاسی بووە، ھەرئەوانیش بوون ھەم واژەی دیموکڕاسی وھەم ماناکەیان (واتاناوناوەڕۆکەکەیان) داھێناوە.بەڵام چەمکی دیموکراسی لەبیری سیاسی تازەدا تاپێش کۆتایی ھاتنی سەدەی حەڤدە دەرناکەوێت، لەو سەدەیەشدا بەجۆرێکی کاڵ ونادیار پێشکەوتوترین فەیلەسوفان لەدنیای خەیاڵدا خەونیان بەڕژێمێکی تێکەڵەوە بینیوە کە تایبەتمەندی حکومەتێکی سەڵتەنەتی ڕۆشنین لەگەڵ تایبەتمەندێتی ڕژێمێکی پەڕلەمانیدا بەیەکەوە گرێ بدات .
ڕۆبسپێر پێناسەی ڕژێمی دیموکراسی وادەکات کەخەڵکی نوێنەرانی خۆیانی تیاھەڵدەژێرن دەڵێت((دیموکڕاسی ھەلومەرجێکە خەڵکی لەسەربنەمای ئەویاسایانەی خۆیان دایان ناوە ئەوانەی کە بتوانن بەدی بھێنن ئەنجامی دەدەن ئەوەش کەنەتوانن خۆیان ئەنجامی بدەن، بەھۆی ئەوانەوە کە ھەڵیان بژاردوون بەدی دەھێنن)).لەئەمریکا لەسەرەتای سەدەیی ڕابردودا بەدەرکەوتنی دیموکڕاسی جاکسۆن دامەزراندنی حیزبی دیموکرات،ووشەی دیموکڕاسی کەوتەسەرزمانی خەڵکی. لەکاتێکدا ئەم وشەیە وەک چەمکێکی پێچەوانەی کۆماری بەکاریان دەھێنا.

دیموکراسی وەک چەمکێکی تازە لە ھزری تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان ڕوژانە ڕووبەڕووی ھەزاران ڕەخنە دەبێتەوە بێئەوەی لە جۆر و ئەدای بنچینەیی ئەم چەمکە بڕوانین، بێ گومان وشەی دیموکراسی ڕەگ و ڕیشەیەکی کۆنی ھەیە دیموکراسی واژەیەکە لەدوو واژەی یۆنانی دیمۆس( demod)بەمانای خەڵک، کراسیا(cratia)یان (krato)بەمانای دەسەڵات وەرگیراوە، دیمۆس لەبەکارھێنانی ئەسینایی یان یۆنانیدا، بەمانای جەماوەری گوندنیشینان بووە، لەم ڕووەوە لەئەسینادا ھەر گوندێکیان بە(demoi)و دانیشتوانی ئەو گوندەبە(demotai)ناو دەبرد. لەسەدەی پێنجی پێش زانیدا، گۆڕانێک لەمانای دیمۆسدا بەدی ھات، ئەم واژەیە بە کۆبونەوەی ھەموو خەڵکی ئەسینا دەگوترا کە بۆ جێبەجێکردنی کارە حکومییەکان کۆ دەبوونەوە و ڕاوێژیان دەکرد. پێناسەی دیموکراسی((دیموکراسی وەکو فۆڕمێک لەدەوڵەت تەنیا شێوەی دامەزراندن وبەدەستەوەگرتن وبەرکەنارکردنی حکومەتە)).
دایسی ئاوا پێناسەی دیموکڕاسی کردووە((لەدیموکڕاسیدا بەشێکی گەورە لەگەڵ دەستەی فەرمانڕەوایە)).
مەکایڤەر((دیموکڕاسی ڕێگەی دیاریکردنی حکومەتی زۆرینەیان غەیری ئەوەنییە بەڵکو لەبنچینەدا ڕێگەی دیاریکردنی ئەوەیە کەچ کەسێک دەبێت حوکم بکات ولەبەر کام ئامانجانە)).
دیموکراسی ناتوانێت سەرکەوتووبێت بەبێ کەلتووری فێربوون، ھەلسەنگاندن و بیری رەخنەگرانە.

فرانکلین ڕۆزفێڵت (٣٢)ەمین سەرۆکی ئەمریکا ئەڵێت: ئەگەر ئەوانەی تەعبیر لە ھەڵبژراردنی خۆیان دەکەن بە شێوەیەکی ژیرانە (پەروەردە) نەکرێن، ئەوا دیموکراسی سەرکەوتوو نابێت. بۆیە پەروەردە گەرەنتی دیموکراسیە.
بنەماکانی حکومەتی دیموکڕاسی
یەکەم بنەمای ئەم بنەما سیاسییانە دەستوری نوسراوبوو،کەدیمووکڕاسی لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لەکاتی شۆڕشەکانی ئەمەریکاوفەڕەنساداوەکو پێویستی حکوومەت دەریخست ونیشانەی سەرەکیی گەشەکردنی بوو، ویڵسون گوتوێتی ئەم لایەنە بنچینەییانەی حکوومەت بەجیاو بەبێ بوونی حکومەتی دیموکراسیش ھەبوون وپەرەسەندن وڕەواجیان وەکوپێویست بەمانای بوونی حکومەتی دیمووکڕاسی نەبووە، بەڵام بەحیسابکردن بۆ پەیوەستی لەگەڵ بنەما ناوبراوەکانی دیکەدا پایەکانی حکومەتی دیموکڕاسی دەھێنێتەئاراوە.

*کاراییەکانی دیموکراسی
دیموکڕاسی لەجیھاندا فراوان بووە ولایەنگرییەکی زۆری بۆپەیدابووە ھەموو وڵاتە گرنگەکان دیموکراسییان ھەڵبژاردووە، ھەندێک لەسیفەتە گرنگەکانی دیموکڕاسی کەبووەتە ھۆی باڵابوونی بەم شێوەیە:
۱-کارایی حکومەت: یەکێک لەگرنگترین پێوەرەکانی بەھێزی یان لاوازیی شێوەیەکی تایبەت لەحکومەت کارامەبوونی ئەو حکوومەتەیە لەھەلومەرجی ئاسایی ونائاسایی یان قەیراناویدا ھەڵدەسەنگێنرێت .
۲- دابین کردنی ئازادییە فەردییەکان:
دیموکڕاسی تەنیا شێوازی حکومەتەکە لەڕێگەی دەستوورەوە ئازادییە فەردییەکان دابین دەکات، مافی ھاوڵاتییان زامن دەکات.((دیموکڕاسی کۆمەڵێک دەمار بەھەر کەسێک دەگەیەنێت لەنێوان ئەوکەسەو سەنتەردا پەیوەندی دەخوڵقێنێت وحیساب بۆبیروبۆچونی ھەمووکەسێک دەکات).
۳-دابینکردنی یەکسانی:
دیموکڕاسی خوازیاری یەکسانییە لەبواری ئابورسی سیاسی مافی دەنگدان ڕەخنەگرتن لەھەڵبژاردن وبەدەستھێنانی پلەوپایەگشتییەکان.
٤-فێرکردنی جەماوەر:
بەڕاستی دیمووکڕاسی لەفێرکردنی گشتیدا ئەزمونێکی فراوانی ھەیە پێشبڕکێی ھەڵبژاردن لەڕاستیدا ڕاھێنانێکی سیاسیە.
٥-پەرەپێدانی نیشتمانی:دیموکڕاسی بەبرەودان بەھەستی خۆشویستنی وڵات لەناوخەڵکدا پەرە بەنیشتمانپەروەری دەدات.
٦-دابینکردنی سەقامگیری حکومەت: دیموکڕاسی لەمەترسییەکانی شۆڕش پارێزراوە چونکە حکومەت لەڕێگەی خواست و ویست وتوێژو دیاڵۆگەوە دامەزراوە.
۷-نیزام وپێشکەوتن:دیکتاتۆرینیزام دابین دەکات بەڵام پێشکەوتن وپەرەپێدان پشتگوێ دەخات دیموکڕاسی تاکەشێوازی حکومەتەکەتیایدا جگە لەپاراستنی ئاسایش ونیزام لەوڵاتدا خۆشگوزەرانی خەڵک ئامانجێتی وتوانای پێشکەوتنی خەڵک لەبوارە جیاوازەکانی ژیاندا زیاد دەکات.
٨-بەھای خەڵک :دیمکڕاسی بەقبوڵکردنی بەھای تاکەکەس ھانی پێشخستنی داھێنان وبێباکی دەدات، ھەستی بەرپرسیارێتی پێشخستنی داھێنان وبێباکی دەدات ھەستی بەرپرسیارێتی لای تاکەکەس پەروەردە دەکات.میل ((دیموکڕاسی لەحکوومەتەکانی دیکەباشترە ،شێوەیەکی باشتروبەرزتری سیمای نیشتمانی دەھێنێتە ئاراوە)).
۹-فۆڕمی شیاوی حکومەت: دیموکڕاسی لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کەھیچ کەسێک لەھەڵە بێبەری نییەو ئەگەری ئەوەھەیە ھەموو کەس ھەڵە بکات، بەھەمان شێوەکەس ناتوانێت بانگەشەی ئەوەبکات کەبێخەوشە دیموکڕاسی ڕەوتی دیالۆگ وڕەخنە قبوڵ دەکات.
۱۰-فێرکردنی ھاوڵاتییان :ئەلەکسی دی تۆکڤێڵ بیریاری بەناوبانگی فەڕەنسی دڵنیایی دەکردەوە کەیەکێک لەگرنگترین ئیمتیازەکانی دیموکڕاسی ئەوەیە
وەکو قوتابخانەیەکی فێرکردن کار بۆ ھاوڵاتیان دەکات دیموکڕاسی مافی دەنگدان وناڕەزایی دەردبڕین لەھەڵبژاردنەکان دابین دەکات.

ھێزی دەوڵەت لەگەلەوە سەرچاوە دەگرێت لەبەر ئەمە دەتوانرێت بگوترێت ھێزێکی ھێزێکی سیاسی ئەودەمەڕەوایە کە وەڵامدەرەوەی خواستە قوڵەکانی گەل بێت وھەلێکی وابداتە ھەموو ھاوڵاتیان کە لەوەرچەخاندنی مێژووی کۆمەڵگەیاندا بەشداربن



ھەموومان پێکەوە بەدەنگ و ڕەنگی جیاواز ھەریەکەمان لەسێکتەرەکانی ژیان کاربکەین بۆ بەدیموکڕاسیکردن وبەرەوپێش چوونی کۆمەڵگە ھەروەک. دێکارت ئەڵێ (من بیر ئەکەمەوە کەواتە من ھەم). لای دێکارت بوون وابەستەی بیرکردنەوەیە، واتە ئەوەی بیر نەکاتەوە شوناسی نییە. بۆیە ئەرکی ھەموومانە کوردستان بپارێزین ھەنگاو بە ھەنگاو پێشیبخەین وکار بۆ سەربەخۆیی بکەین.


Top