کوردستانێکی بەھێزتر دڵنییایی دوێنی ، ئەمرۆ و سبەی ..

کوردستانێکی بەھێزتر دڵنییایی دوێنی ، ئەمرۆ و سبەی ..

گەلی کورد تا گەیشتن بەم قۆناغە ، خەبات و قوربانی زۆری بەخشیووە و ھەموو کات ئامادەیە، لە پێناو بەدەسھێنانی ئەو مافانەی کە ماون و ھەروەھا پاراستنی دەستکەوتەکان خوێن و گیانی پێشکەش بە کوردستان بکات . ئەوەی جێی ھەڵوەستەکردنە ئەوەیە ، تاقم و کەسانێکی ھەڵپەرست و دوور لە ھەموو ھەست و سۆزێک بۆ کورد وکوردستان لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەکانیان و تێرکردنی حەزی شەخسی ئەوا سەروماڵی کوردستانیان کە مۆڵکی حکومەتیشە بۆ خۆیان ببەن و ھەروەھا خیانەتکارانیش لە پێناو چەن بەرژوەندیی و بەڵێنی نەیارانمان و چەند تمەن و دینارێک شکۆ وئاسایشی نەتەوەیمان بە نەیارانی کورد بفرۆشنەوە ، ھەر دوو چەمکەکە بە خیانەتی قێزەوەن ھەژمار دەکرێن بەرانبەر بە گەل و وڵات ، بۆیە، ئەمرۆئێمەی گەلی کورد لەتاقی کردنەوەیەکی گران داین، دونیا ئەو راستیەی بۆ دەرکەوتووەی کە ئێمەی کورد میللەتێکی خۆڕاگرو شەڕکەر و مرۆڤ دۆستین، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیووە ببینە دامەزاوەیەکی سپی کراو رێکخراو ئامادەکراو بۆ دەوڵەتداری، ئێستاش درەنگ نییە ئێمەی کورد زۆر لە پێشووەی عێراقین ئەتوانین ھەرچی زووە دەستی پێبکەین، چی بەھەدەر دان و گەندەڵی ھەیە بن بڕی بکەین.

دەبێ ھەموو ھێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەکان ، پشتیوانی ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان بن بۆ کوردستانێکی بەھێز وھەموو ئەو ھەنگاوانەی کە لە پێناو بنەبرٍدنی گەندەڵی و پرۆسەی چاکسازی ھاویشتووێتی و لە ھەمان کاتیشدا دەبێ سزای ھەموو ئەو تاقم و گروپانە بدرێت کە بۆ نەیارانمان سیخوری دەکەن و ئاسایشی نەتەوەیمان دەخە ژێر ھەرٍەشە و مەترسییەوە و دواتر دوژمنان و نەیارانمان وەک کارتێکی گوشاری لە دژی کوردستان بەکاری دێنێتەوە .

ھەموو تاکێکی کورد ئەبێ ئەو راستیە بزانێ کە کەسێکی نیشتمان پەروەربی خاک و ئاو و وڵاتی خۆی لە ھەموو دوونیا خۆشتر بووێت، ئامادەبێ بۆ ھەموو رووداوێکی لە ناکاوبۆ ھاوکاریکردنی وڵات لە ھەموو بارودۆخێک ئەوجا ئەرکی حکومەتە ئەبێ پارێزگاری لە ئەمن ئاسایش وڵات بکات، داد پەروەربێ یەکسانی بۆ گەلەکی خۆی دابین بکات،ھەروەھا تاکی کورد ئەبێ ئەرکو خەرجیەکانی بزانێ بۆ نموونە گەر تۆ ئۆتۆمبێلت ھەیە ئەبێ ساڵانە بڕەک پارەیەک بدەیتە حکومەت بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان بەپێی قەبارەی گەورەو بچووکی ئۆتۆمبێلەکەت، لەھەمان کاتدا دەبێت تاک پارەی ئاو و کارەبا یان ئەو باجەی بۆت دیاری دەکرێت ئەبێ ملکەچی یاسابیت بۆ ئەوەی بەھەموومان بتوانین لەژێر دەستی و بێ وڵاتی رزگار ببین، ئەبێ تاکی تێکۆشەر و کورد پەروەر بین بۆ ئەوەی بگەین بەمافەکانمان رەنگە ئەوەش گران بێت بۆ تاکی کورد تاوەکو قبووڵی بکات بەڵام ئەوە راستییە ئەبێ لێی تێبگەین . لە کۆتاییدا ، ھەر ئەمەیە، کلیلی سەرکەوتن و خۆشەویستی نیشتیمان..

ھەرێمی کوردستان مەشخەڵێکی ئومێد چاوی ھەموو کوردێکی دڵسۆزی لە سەر و ھیوای لە سەر ھەڵچنیووە بۆ ئایندەیەکی پر ئومێد بۆ بەدەستھێنانی مافی بە دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی..
ئەوەی لە دوێنی و ئەمرۆدا ، دەبینرێت ئەوەیە، کە نەیارانمان لە ھەر دەرفەتێکدا ، ھەوڵی زیاتر پارچە پارچەکردن و شێواندنی شوناسی رٍەسەنترین گەلی بێ دەوڵەت لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەدەن .. ئەو گەلەی کە بە خوێن و گیان و دەیان ساڵە خەبات و تێکۆشان شوناس و مێژوویی خۆی پاراستووە و دەپارێزێت ..
ئەوەی لە مێژوویی دوور و نزیک بینراوە و دەبینرێت کە ھەموو جۆرە تاوانکاری و چەکێک بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی ئەو کاروانە پر شانازییە بە ئامانج و مافەرەواکانی گیرایە بەر ، بەڵام بە خۆراگری و ئیرادەی پۆڵای_ینی گەلەمان و بوونی رابەرایەتییەکی حەکیمانە ھەموو ئەو مەرام و نەخشە شوومانە مایەپووچ کراونەتەوە ..
ئەمرٍۆ دوای سێ دەیە، لە حکومرانی کوردستان سەرباری بەرزی و نزمی زۆر ، گەلی کورد ھەم خاوەن پێگە و بایەخێکی زۆر لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و لە رووی گەشەسەندن و ئابووری سەرباری کێشە و قەیرانە داراییەکان توانیوێتی نموونەیەکی جوانی حوکمرانی پێشکەش بە ھەمووان بکات ..
ھەموو ئەو پیلانگێرییانەی کە ئەمرۆ دژ بە کوردستان ئەنجام دەدرێت ئەویە ، کە نەیارانمان چاویان بە سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانمان ھەڵنایەت ، بۆیە، ئەگەر دوێنی بە چەکی کۆمەڵکوژ و ئەنفال پێیان نەکرا ، ئەمرۆ لە رێگەی گەمارۆدانی دارایی و بەکارھێنانی تابووری پێنجەم و جاش کۆیلەکان رووبەرووی گەلی کورد بوونەتەوە ..
بەڵام بەدڵنییاییەوە تا خاوەن ئیرادەیەکی بەھێز و رابەرایەتی بارزانی بین ئەوا ئەو پیلانگێریی و خەونە نەزۆکەش مایە پووچ دەکەینەوە و مێژووییەکی پر لە خۆراگری و شانازی تۆمار دەکەین ..
پلان و بەرنامەکانی لە پێناو چاکسازی و پێشکەوتنی کوردستان لەگشت بوارەکاندا بە کردەوە و نەک تەنھا دروشم جێبەجێ دەکات بەرەو ئایندەیەکی گەش تر ..

Top