حوکمڕانی لەسەردەمی مەسرور بارزانی

حوکمڕانی لەسەردەمی مەسرور بارزانی

" کارنامەی سەرۆکی کابینەی نوێ نەھێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی دادپەروەرییە لەنێوان ھەموو چینەکانی کۆمەڵگ، مەسرور بارزانی لە ماوەی 9 مانگی حوکمڕانیدا وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، توانیویەتی تا ڕاددەیەکی زۆر متمانەی ھاووڵاتیان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. سزادانی ھەرکەسێکى گه‌نده‌ڵكار لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت، به‌تايبه‌تى ئەوانەی خۆیان لە سەرووی یاسا دەبینن، له‌ به‌رنامه‌ى كارى سه‌رۆكى حكومه‌تدايه‌ و ياساى چاكسازى ده‌رچووه‌ و جێبه‌جێشى ده‌كه‌ن.
وەزیرەکانی کابینەی نوێ لە سەرئەو بنەمایە ھەڵبژێردراون، كه‌ خزمەتکاری ھاووڵاتیان بن، وه‌زيره‌كان، به‌تايبه‌تى وه‌زيره‌كانى پارتى بە فەرمانبەرانیان وت: دەبێت خزمەتکاری ھاووڵاتیان بن، نەک منەتیان لەسەر بکەن، "دەبێت مەمنوونیش بن، تا ھاووڵاتیان لێتان ڕازی دەبن."
پرۆژەی چاکسازى
پرۆژەی چاکسازى، گەورەترین ھەنگاوی مێژوويی بوو کە جەنابى مه‌سرور بارزانى دەستی بۆ برد، بۆ ئەوەی چی دیکە چەند شەخسێک داھات و سەروەتی وڵات تاڵان نەکەن. جەنابیان پشتی لە بەرپرسەکان کرد و ھاتە بەرەی ھاووڵاتیان و فەرموی: "چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە و منیش لەبەرەی ھاووڵاتیان دەمێنمەوە و، بە پاڵپشتی ھاووڵاتیانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبین و، ھەرگیز لێی پاشگەزنابینەوە."
ڤایرۆسی کۆرۆنا - covid 19
لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا (covid 19) کە تا ئێستاش بەردەوامە، سه‌رۆكى حكومه‌ت پشتی لە ھەموو سەروەت و داھاتی کرد، فەرمووی: "سەلامەتيی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێمە لەھەموو شتێک گرنگترە"، بۆيه‌ بە ھەموو توانایانه‌وە ڕووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه‌وه‌، ژیانی ھاووڵاتیانی لە گەورەترین مەترسی كه‌ پەتایه‌كى کوشندەيه‌ و لە ھەموو جیھان بڵاوبۆتەوە، ڕزگارکرد و، بە باشترین شێوە و بە بەرنامە تۆکمەکانی و بە ڕێکارە سەرکەوتووەکانی سه‌رۆكى حكومه‌ت توانى ڕێگری بکات لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، به‌ جۆرێك کە ڕێکارەکانی جەنابیان بوونە جێى سەرنجی میدیایەکانی جیھان زۆر ستایشی جەنابیان کرد.
مووچەی فەرمانبەران
بە دابەزینی نرخی نەوت و بەو ھەموو دژایەتیيەی ناوخۆ و فشارەکانی دەرەوە و، بڕینی بودجە و قوتی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕاى نەمانی داھاتی ناوخۆ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سه‌رۆكى حكومه‌ت توانى لە نۆ مانگی حوکمڕانیدا هه‌شت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابين بکات، ھەموو ھەوڵێکیش دەدا، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر مووچە نەبێتە ھەواڵی بەپەلەی میدیاکان، بەڵکو ھەموو مانگێك لەکاتی خۆيدا مووچە دابەش بکرێت، بەم زووانەش مووچەی فەرمانبەران ھەر 30 ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت.
حکومەتی ھاووڵاتیان
لایەنە نه‌ياره‌كان ھەوڵی زۆریان دا، بۆ ئه‌وه‌ى کابینەکەی جەنابی مەسرور بارزانی سەرکەوتوو نەبێت، ڕاستیيەکان بشێوێنن و خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن و، هاووڵاتیان چیتر متمانەیان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەمێنێت و پشتی لێ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نه‌بوون و نابن، چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ متمانەی ھاووڵاتیان بە جەنابیان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت. به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى حکومەتی کرد بە حکومەتی ھاووڵاتیان، نەک حکومەتی چەند کەس و لایەنێک، هه‌ر بۆيه‌ هاووڵاتيانى به‌ڕێز و وشيار پشتیوانی له‌ ھەموو ھەنگاوەکانی سەرۆکی حکومەت ده‌كه‌ن و حكومه‌تيش به‌ حكومه‌تى خۆيان ده‌زانن.
Top