کێ پوپولیستە وە کئ لە بەرەی گەلە؟

کێ پوپولیستە وە کئ لە بەرەی گەلە؟

دووای روخانی رژێمی صەدام حسێن، ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی وە یاسایی قوناغی جێوازی تێپەراندووە کە تێکھەلەیەک بویە لە سەقامگیری وە ناسەقامگیری سیاسی وە ئابوری، بێگومان سەقامگیری ئابوری ئامرازەکی گرنگە بو سەقامگیری سیاسی.
ئەگەر لە رووانگەی ئابوریەوە دابەشکاریەکی زەمەنی بکرێت دەکرێت بگوترێت دووای برینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەند لە سالی٢٠١٤ناسەقامگیری ئابوری سەری ھەلدا کە تا ئێستاش بەردەوامە، بەلام لە روی سەقامگیری سیاسیەوە قوناغەکان ھەلکشانو داکشانی بە خویەوە بینیوە، بەتایبەتی دووای دروست بونی بزوتنەوەی گوران وە جولاندنی شەقام بە ئاراستەی جێواز، ھەرچەندە زوربەی کات قەیرانە سیاسیەکان لە رێگەی ھەماھەنگی سەرکردە حزبەکانی دەسھەلاتدار چارەسەر دەکرا، بەلام دووای کوچی مام جلال ھەر وەھا سەرھەلدانی قەیرانی دارایی قەیرانە سیاسیەکانیش زیاتر بەرەو ھەلکشان چون.
زوربەی ئەم قەیرانانە ھوکارەک بون بو سەرھەلدانی پارت و بزوتنەوەی نوێ وە پەنا بردنی ئەم بزوتنەوانە بە سود وەرگرتن لە دروشمی پوپولیستی وە راکێشانی سوزی خەلک بو گەیشتن بە ئامانجەکانی خویان، بزوتنەوەی گوران ئێکەک بو لەم لایەنانە کە بە دروشمی پوپولیستی ھەولی دا خوی وەک بەرەی گەل بناسێنیت وە تا رادەیەک سەرکەوتوش بو، چونکە لە ئێکەم ھەلبژاردنی پەرلەمانی توانی ببیتە ھێزی دووەم لە روی ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان، بەلام لە ھەلبژاردنەکانی دوواتر ئەم کورسیانە بو نیوەی دابەزین.
بجگە لە بزوتنەوەی گوران، جولانەوەی نەوەی نوێ بەرەیەکی تر بو کە بە پشت بەستن بە دروشمی پوپولیستی وە ناساندنی خویان وەک بەرەی گەل ھەولیان دا بگەن بە ئامانجەکانی خویان، دروشمەکانی ئەم دوواییەی شاسوار عبدالواحید بو جولاندنی شەقام لە دژی پلانەکانی حکومەت بو رێگری کردن لە پەتای کورونا ئێکەکی ترە لە ھەولە پوپولیستیەکان بە سود وەرگرتن لە قەیرانەکان، ھەرچەندە حزبە ئێسلامیەکان کەمتر کار لەسەر دروشمی پوپولیستی دەکەن بەلام بێبەشیش نین بە تایبەتی کومەلەی ئێسلامی کە زوربەی کات وەک ئوپوزوسیون ھەولیان دایە سوزی خەلک بو لای خوی رابکێشێن.
بابەتە ئەساسیەکە ئەمەیە، شتەکی ئاساییە کە حزب و لایەنەکان لە قوناغی ئوپوزسیون بون دا بو بەدی ھینانی ئامانجەکانی خویان سود لە دروشمی پوپولیستی وە راکێشانی سوزی شەقام بو لای خویان وەربگرن، بەلام ئەوەی زیاتر جێگای سەرسورمانە لە ناو خودی حزبەکی ھاەبەش لە دەسھەلات، ھەندێک کەسایەتی بالای حزبەکە زیاتر لە لایەنە ئوپوزسیونەکان کار لەسەر دروشمی پوپولیستی دەکەن وە لە کاتی قول بونەوەی قەیرانەکان خویان وەک بەرەی گەل ناوزەند دەکەن بو شکاندنی شکوی حکومەت بە مەبەستی ئامانجی جوراوجور، لە کاتێک دا لە ھەمو کابینەکانی حکومەت بەژدار بوینە وە بەشەکی سەرەکی بوینە لە قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان وە کەموکوریەکانی حکومەت.
بویە پرسیارە سەرەکیەکە ئەمەیە، لە نێوان ئەم ھەمو دروشمە پوپولیستیەکانی لایەنەکان لە راستی دا کێ لە بەرەی گەل دایە؟
Top