کۆڕۆنا و دوا پێشھاتەکان!!!

کۆڕۆنا و دوا پێشھاتەکان!!!

بەگوێرەی دوا ئاماری و.تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کە دوێنێ بڵاو کراوەتەوە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە و ھێشتا ڕێژەی مردن بەھۆی ئەم نەخۆشییەوە (٣.١٪)یە! وە ھەروەھا ڕێژەی چاکبوونەوە لەم نەخۆشییە (٤٩٪)یە، کە: ئامانج ئەوەیە؛ کە: ئەم ڕێژەیە بەرز بێتەوە لۆ (٧٠٪).
ھەرچەندە؛ ئەوانە ژمارەی تەواوی تووشبووان نییە! چونکە زۆر لە پارێژگاکانی بەشێوەی گشتگیر پشکنین لۆ خڕ خەڵکی ناکەن!؟! بەڵکو بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی و ھەر جار دەچن نموونە لە ناوچەیەک یان گەڕەکێک وەردەگرن بەتایبەت ئەگەر لەوێ کەسێک دەست نیشان کرا؛ کە: تووشی ئەم نەخۆشییە بووە.
ئەوەی تێبینی دەکرێت؛ کە: لۆ دە ڕۆژ دەچێت خەڵک بەزۆری تووشی دێن؛ وە ھەروەھا نیشانە و تووندی نیشانەکانی نەخۆشییەکە تووندترە و ھەروەھا چاکبوونەوەش لەگەل لەوەو پێش کەمترە! ھەر لۆیە؛ کە: پێویست دەکات کە بەرپرسان پێدا چوونەوە بە ڕێکارییەکان بکەن و تووند و تۆڵتر و قورستر بکرێن. ھەرچەند کوردستان وەکو بەشێک لە عێراق؛ ئەوە لۆ حەفتەیەک دەچێت کە ژمارەی تووشبووان تێیدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد؛ کە: لۆ ئەو زیاد بوونە زۆر ھۆکاری کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابووری و سیاسی ھەبوو؛ ھەروەھا خەڵکیش کەمتر پابەندی ڕێنماییەکان بوون.
ئەوەی پێویستە؛ کە: ھەموو ھاووڵاتی و ھاونیشتیمانیان بیزانن، کە: ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە بەرەنگار بوونەوەی ئەم نەخۆشییە ئەو کاتە دەردەکەوێت؛ کە: ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستییان بە ئامێری (ھەناسەدانی دەستکرد) زۆر بێت! ھەتا ئێستا بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی تەندروستی بێت لە کوردستان دوو سەت تەختی بەو ئامێرە ھەیە! لۆیە؛ ھێشتا ژمارەی تووشبووان و ئەوانەی پێویستییان بەو دەزگایەی ھەناسەدان ھەیە کەمە و بەمەش توانا بەسەر نەخۆشییەکدا بگیرێت بەڵام ئەگەر لەمەودا خەڵک ڕێنماییەکان پیادە نەکەن؛ ئەوا: ژمارەی تووشبووان زیاد دەکات. لەمەو دوا ئەگەر ژمارەی زۆر لە خەڵک تووشی بێن؛ ئەوا: دەبێت نەخۆش لە ماڵی خۆیدا خانەگیر بکرێت و ڕێگا نەدرێت تێکەڵاو بە خەڵک بکرێت، ھەر لۆیەشە پێویست دەکات؛ کە: لە ھەموو ڕاگەیاندنەکان (نووسراو، بیستراو، بینراو، ئەڵیکتڕۆنی) ڕێنمایی بڵاو بکرێتەوە؛ وە ھەروەھا خەڵک ئامادە بکرێت لۆ ئەگەری بە لێشاو تووشبوون.
وە نەبێت ئەم نەخۆشییە بەس لۆ پیر و پەککەوتە و بەناوساڵچووان مەترسی بێت! نا، نا.... بەڵکو ئەم نەخۆشییە لۆ ھەموو ئەو کەسانە مەترسیدارە؛ کە: بەرگری لەشییان لاواز بێت و باش نابێت. ئەوجا بە ھۆی ئەوەی؛ کە: بە زۆری پیر و بەناوساڵچوو و پەککەوتە و نەخۆشی درێژخایەن بەرگری لەشییان لاوازە؛ ئەوا: لۆیە زیاتر ئەوانە مەترسی نەخۆشییەکەیان لە سەرە.
دەبێت؛ ئەوە بزانرێت کە: ئەم نەخۆشییە چێڕە درێژ و بێتامە و ھەموو پێشبینییەکان دەریدەخەن؛ کە: ھەتا ساڵی (٢٠٢٢ز) ئەم نەخۆشییە ئەگەر و مەترسی دەمێنێت بەڵام ھەموو ئامانج ئەوەیە؛ کە: ڕێژەی شیفا و چاکبوونەوە بگاتە (٧٠٪) و ژیان ئاسایی ببێتەوە. ئەم دەرد و ئافاتە نەخۆشییەکی جیھانییە و ئەوە لۆ سەت ساڵ دەچێت؛ کە: مرۆڤایەتی تووشی پەتا و دەردی لەمشێوەیە نەبۆتەوە.
• پسپۆڕی ھەناو و دڵ

Top