پارتییەکان دووجار قوربانی ئیڕھابی فکرین....
June 5, 2020
وتار و بیروڕا
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پارتەی بەدرێژایی مێژوی پڕ ھەوراز و نشێوی خەباتی خۆی، ھەردەم لە لوتکەی سەرکەوتن و شانازی دابووە، ھێزی پارتی ھەڵقوڵاوی ھێزی گەلی کورستانە، ئەوانەی کوردایەتی وەک دروشم بەرزدەکەنەوە وھیچ جارێک بەرامبەر دوژمن چۆکیان نەداوەو نایدەن، پارتی بۆ کوردایەتی ھاتەمەیدان ئەو ساتە کوردستان بێناز بوو دوژمن چاوی بڕی بووە خاک ونیشتمان، دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم کورد لەبارێکی زۆر ناھەموارو ئاییندەیەکی ناروون دەژیا، ھەر لەوکاتە بەسەرکردایەتی ودەستپێشخەری ژەنەڕاڵ ((مستەفا بارزانی باوک)) لە ١٦/ی ئابی ١٩٤٦بەدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە ھۆی گەورەترین وەرچەرخان بەئاراستەی ھزری کوردایەتی ونیشتمانی بۆکوردو کوردستان. ئەم پارتە پێشرەوە بووە خاوەنی چەندین دەستکەوتی مێژووی، پاراستنی ناسنامەی کوردو کوردستان و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی، ھەموو ئەو کەس وحیزبانە لەپارتی چوونەدەرو دروستبوون وجیابوونەوە، بۆدژی(پارتی) ھەموو توانایان بەکارھێناو بەھەزارەھا جۆر ئامادەو ئەنجامدەرو ھاوبەشی دوژمنان بوون لەدژی (بارزانی وپارتی وشۆڕش ومافی کوردستان)
چیتان لەپارتی باشترو؟ دڵسۆزترو دیموکراسی ترو؟ ئازادتر بەرجەستە کرد بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان.
ئێوە بارگرانی وھێنانەدی ئاواتەکانی دوژمنان ولەشکری داگیرکەردەھێنەدی
ھەرچی دزی وخائین وکاری خراو نامەردی ترسنۆکی وشەرمەزاری غەدر ھەیە بەرامبەر خەڵک وخاکی کوردستان ئەنجامتاندا، ئامانجی دروستبوونی ئێوە لەڕابردووەوە تاکو ئەمڕۆو داھاتووش تەنھاو تەنھا خزمەتی دوژمن وداگیرکەرانی کوردستان بووە، لەژێر جۆرەھا پەردەو دەمامکدا باوەشی دژمنانتان ھەڵبژاردووەو ھەمووتان دژی شۆڕش وسەرکردایەتی کوردستان ژەھر دەڕێژن، ھەموو توانایەکتان بۆسڕینەوەو ناشیرینکردن وشکاندنی خواستی کوردستان خستووەتە کارو ھەرچی نامەردی وخیانەت ھەیە ئەنجامتان داوە، خۆخۆری وبراکوژی وماڵوێرانی خۆتان دژی کورد بەرپاکردووەو ئامانجتان خزمەتی دوژمنانی کوردەو، نەتان توانی لەبارزانی وپارتی باشتربکەن.
ھەتاماون لەجیھانی نەفرەت وشەرمەزاری دەژین....
ئێمە پەروەردەی قوتابخانەی ئەدەبێتی پارتی لەپێناو خەڵک ونیشتمان خۆمان گڵاوناکەین، ھەوێنی خوێنی شەھیدانتان بەفیڕۆدا، دڵنیابن زبڵدانی مێژوو نەفرەتی ھەتاھەتایتان دەکات، بۆیە بەردەوام نەوە لەدوای نەوە لەراستە ڕێی ئەم رێبازە لانادەن، لەھەڵگیرسانی شۆڕشی ئازادیخواز سلێمانی وھەڵەبجەو گەرمیان وەک لانکەی کوردایەتی وقارەمانێتی باوەشی بۆ بارزانی کردەوە، مەشغەڵی شۆڕشیان دەست پێ کرد، شۆڕش گێڕوقارەمان وڕۆڵە ئازاو بەجەرگەکانی سلێمانی ھەنگاو بە ھەنگاو ھەڵگری ڕێبازی بارزانی وڕزگارکردنی خاکی کوردستان بوون، لەوڕۆژەوە تاکو ئەمڕۆ خەبات و تێکۆشان لەقۆناغە جیاوازەکان بەردەوامە، سەرەڕای ئەو ئیرھابیە فکریەی لەسەرمانە، بەڵام ھیچ لە بیروباوەری ڕێبازی بارزانی و پارتایەتیمان کەمی نەکردووە. سلێمانی و پارتی دوزانەیەکی لە یەک دانەبڕاون، دووجار پارتیەکان ھەرگیز نە تاڵی ژیان و نە بێ مووچەیی نە بێ پلە و پۆستی ئیداری وحکومی وایلێ نەکردوون کە مە بدەئی خۆیان لە ڕێبازی پارتی و بارزانی بگۆڕن کە ڕێبازی کوردایەتیە، پەروەردەیی وڕێبازی بارزانی ھەمیشە ھەڵقوڵانی ناخی تاکەکان وڕێزگرتنی بەرامبەرە، بۆیە کادری پارتی ھیچ کات لەومستەوایەدا خۆی نابینێتەوە کە وەڵامی گولە بە گولە بداتەوە، ئەوەی جێی داخە پارتییەکانی سنووری سلێمانی وھەڵەبجەو گەرمیان پێشەنگی قوربانی بەرخودانن، لەم دەڤەرە ئاسایشی ژیانیان ھەمیشە لەمەترسیدایە ئازادی ڕادەربڕین و سەربەستیان لێ زەوت کراوە، پێویستە سەرکردایەتی پارتیمان کە لەپێناو بەرژەوەندنی خاک وگەل قوربانی گەورەیی داوەوھەڵوێستێکی گرنگ ومێژوویان بووە، لەمڕۆ بەدواوە ھەڵوێستێکی یاساییان ھەبێت، لەم دەڤەرە کەزێدی باوباپیرانمانە مافی ژیان وچارەنوسی ھەرتاکێکی پارتییە ناکرێت لەژێر گوشارو ھەڕەشەدابین، ئیدارەی حکومی حزبی باڵادەست بەرپرسیان لەگیانی ھەرکادرێکمان کە لەژێر ناوھێرشی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت. پێویستیمان بەسەروەری یاساو پێکەژیان ھەیە، لەکوردستان ھەموومان لەم کوردستانە لەئەرک ومافدا یەکسانین وئازادی ڕادەربڕین وپێشێل نەکردنی ئاسایشی نەتەوەیمان ھەیە.