کۆڕۆنا بۆ وا بڵاوبۆوە!

کۆڕۆنا بۆ وا بڵاوبۆوە!
چۆلکردنی دەروازە سنوورەیەکان لە تیمەکانی تەندرستی و رێگەدان بە ئاودیوکردنی خەڵک بە رێگای قاچاغ بۆ ناو هەرێمی کوردستان و واڵاکردنی رؽگاکانی نؽوان سڵێمانی و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق،لە پاڵ ئەوانەش بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا درۆیە و نیە و مەترسی لە سەر خەڵکی کوردستان نیە چونکە بە فڵانە پێکوتە کوتراون و فڵانە دەرمانیان وەرگرتووە،هەروەها دروست کردنی هەڵمەتێک لە دژی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی کە گوایە حکومەت کۆرۆنا لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەی دەکا چونکە نایەوێ موچەی خەڵک بدا یان دەترسێ خەڵک خۆنیشان بکات،بەو کارانەیان خەڵکیان لە پرسی خۆپارێزی سارد کردەوە تا ڕادەی گومان خستنە سەر هەبوونی ڤایرۆسەکە کە هەموو جیهان بە دەستیەوە دەناڵێنێ و وڵاتانی زلهێز بە هۆیەوە زیڕەیان لێهەستاوە.
ئەوانەی ئەو کارەیان کرد چەند بازرگانێکی سیاسین کە پێشتریش ژیان و چارەنووسی خەڵکیان لە پێناو قازانجی شەخسی و پڕکردنی گیرفان و تۆڵەکردنەوەی حیزبی و عینادی سیاسی خستۆتە چەندین سەودا و سازش و بێنە و بەردە و هەموو جاریش خەڵکی هەژار باجەکەی داوە،ئەو بازرگانە سیاسیانە پێویستە روبەڕوی دادگای ویژدانی خەڵک بکرێنەوە و لەوەش پێویستر هەقە پەڕلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ئەنجامبدا و لێژنەیەکیش بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە دروست بکا.
لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادا دامەزراوەکانی حکومەت توانیان بە سەرکەوتووی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە باشترین شێوە و کەمترین زیان خەڵکی کوردستانیان دەرباز کرد،بەڵام لەگەڵ هاتنی شەپۆلی دووەم بۆ گومان خستنە سەر سەرکەوتنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی شایەدی سەرکەوتنی بۆ دا،ئەو بازرگانە سیاسیانە بە بەکارهێنانی هەموو کەرستەکانی بەردەستیان لە تۆخکردنەوەی ئیرهابی فکری و بەحیزبی کردنی پرسی خۆپارێزی بە کەلک وەرگرتن لە رەوشی خراپی دارایی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی سیاسەتی جیاکاری و نا دەستووریەکانی حکومەتی عێڕاق توشی بووە،هەروەها خراپ بوونی باری دارایی بۆتە دیاردەیەکی جیهانی هیچ وڵاتێک لێی بەدەر نیە،خەڵکیان بە پێچەوانەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاندەدا بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و تێکەڵبوونی خەڵک و گوێنەدان بە رێنماییەکان،دەرئەنجام بینیمان و هێشتاش دەیبینین کە بەو سەرکێشیانە بە ژیان و گیانی خەڵک نەک رەوشی دارایی باشتر نابێت بەڵکو گیانیشیان دەکەوێتە مەترسی.
ئەرکی رێکخراوە مەدەنیەکان و خەڵکی رۆشنبیر و کەسانی بە ویژدانە لە هەموو چین و توێژەکان کە بە یەک هێز و توانا روبەڕوی ئەو ئیرهابە فکریە ببنەوە کە کە لە پێناو ئەجێندایەکی سیاسی و تەنها لە پێناو تۆڵەکردنەوەیەکی سیاسی چارەنووسی میللەتێک بخەنە مەترسی و گیانی خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە لە بازاڕی سیاسی خۆیان هەرزان فرۆش بکەن!
بۆیە پێویستە خەڵک زیاتر لە مەترسیەکان هۆشیار بکرێتەوە و نابێت بە ئاسانی بکەونە داوی پرۆپاگەندەی بازرگانە سیاسییەکان، چونکە دەبی لەوە دڵنیا بین ئەوانەی خاػ بفرۆشن خەڵکیش دەفرۆشن.
Top