ئابووری سەربەخۆ، فاکتەری سەرەکی سەربەخۆبوونی ھەرێمی کوردستانە

ئابووری سەربەخۆ، فاکتەری سەرەکی سەربەخۆبوونی ھەرێمی کوردستانە

ھەروەک زاندراوە لە دوای شەڕی یەکەمی جیھانی لە پەیمانی لۆزان کورد وەکو نەتەوەیەکی گەورە نەما و خاکەکەی بۆ سەر چوار پارچە دابەشکرا، لە ساڵی ١٩١٤ دوای شەڕی چاڵدێران خاکی کوردستان دابەش کرا بەسەر چوار دەوڵەتی ھەرێمی زلھێز ( ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا).
لە پەیماننامەی سیڤەردا بەڵێنی دروست کردنی قەوارەیەکی سەربە خۆ بە کوردەکان درا، بەڵام ئەم بەڵێنە بووە بڵقی سەر ئاو.
مێژووی مرۆڤایەتی تەژییە لە شەڕ و داگیرکاری و پشت شکاندن، ھەمیشە گەلانی بێ ھێز و پەرتەوازە و بێ پشت و پەنا بوونەتە نێچیری وڵاتە زلھێزەکان و ھەرچی شتێک بە ناوی مافی مرۆڤ و مافی گەڵان بوونی نەبووە، زلھێزەکان ھەمیشە ھەموو شتێکیان کردووە بە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان.
گەلی کورد یەکێکە لەو گەلانەی کە چەندین جار کەوتۆتە بە ڕەحمی وڵاتە زلھێزەکان و ھەمیشە لە شەڕ و لەسەر مێزی گفتوگۆکاندا کوردستان وەک خێر بەشراوەتەوە لە نێوان خۆیاندا!
کوردەکان باجی گەورەیان لەو پێناوە داوە، خاکیان دابەشکراوە و خێر و بێری وڵاتیان لە دژی خۆیاندا بەکارھێندراوە. لە رووی ئابووری، سیاسی، جوگرافی زوڵمێکی گەورە لە کورد کراوە.
ھۆکار گەلێک ھەن کەوایان لە کورد کردووە کە ھەمیشە بن دەست بێت، لێرەدا ئێمە تەنھا تیشک دەخەینە سەر دوو لە ھۆکارەکان کە دەکرێ بڵێین دیارترین و کاریگەرترین ھۆکاربوونە لە مێژوودا تا ئەمڕۆش ھەر بەردەوامە، ئەوانیش ( خیانەتی نێو خۆیی و نەبوونی ئابووری سەربەخۆ)
مێژووی کورد پڕیەتی لەنەھامەتی و ئێش و ئازار و خیانەت و ئێسک شکاندنی کورد بەرامبەر کورد، بەڵام لە ئێستادا کە ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا ھەرێمێکی فیدرالی یاسایی و سیاسی ھەیە و لە ڕوی ئابوورییەوە تاڕادەیەکی زۆر سەر بە بەغدایە بودجەی ھەرێم لەلایەن بە غداوە دابین دەکرێ.
.لە ٢٥/٩/٢٠١٧ کە ریفراندۆم کرا بۆ سەربەخویی کوردستان و رێژەی %٩٣ سەرکەوتنی بەدەستھێنا ھەنگاوەکی گەورە بوو بۆ نەمانی حکوومەتی ھەرێم لەژێر دەسەڵاتی عێراق.بەڵام لەبەر نەبوونی یەکریزی نێوماڵی کورد و لایەنە سیاسییەکان کارەکان بۆ راگەیاندنی سەربخۆیی کوردستان سەختتر بوو.بۆراگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتێک پێویستە ھێز ( ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی) و ھەرێم(جەگرافیایەکی دیاریکراو) ھەبێت.ھەرێمی کوردستان کە ھێز و ھەرێمی ھەیە گونجاوەکە سەربەخۆ بێت. وڵاتە زڵھێزە دەسەڵاتدارەکان ئەگەر لەگەڵ بریاری سەربەخۆیی کوردستاندا تەبووبن بەڵام دژی ئەم بریارەش نەوەستان.لەمکاتەدا ھەرێمی کوردستان ئەتوانێت دۆسیەی ئابووری بە تایبەت نەوت وەک ھۆکاری سەرەکی دابنێت بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی. جگە لە نەوت کوردستان ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە دەتوانێت سوود لەم داھاتەش ببینێت. پشت بەستن بەداھاتە ناوخۆییەکان ھۆکاری گرنگن و سەرەکین بۆ سەربەخۆ بوون. ئەمە ھەمووی بە لایەکەوە ئەم بارۆدۆخە سەختەی کە روو لە ھەرێمی کوردستان کردووە ھەر لە ٢٠١٤ ھاتنی داعش و ئاوارەبوونی خەڵک و رووکردنیان بۆ کوردستان کە تا ئێستاش بەردەوامە و شورکردن لەگەڵ ڤایرۆسی COVID-١٩ و گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان بە توندی و بە رێژەیەکی بەرچاو زالڕ بوون بەسەر کۆرۆنا بووەھۆی ئەوەی کە وڵاتە زڵھێزە دەسەڵاتدارەکان دان بە تواناکانی ھەرێم بدەن. بارۆدۆخی ئێستای کۆماری عێراق ھۆکاری ترە کە کوردستان لە سەربەخۆیی نزیک بکاتەوە. ھەڵەکانی حزبی یەکەمی کوردستان (پ.د.ک) و سەرۆکی حکوومەت ( مەسرور بارزانی) ئەنجامدانی چاکسازی و ھەوڵدان بۆ یەکریزی نێوماڵی کورد و نەھێشتنی پەرتەوازەیی ھەنگاوەکانی ترە، ھەرچەندە دەزانین لەم کابینەیە دژایەتی کردن لە سیاسەتی ئەم کابینەیە پێش چاوە، نەناردنی مووچە و بوودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن عێراقەوە وای کرد لەم کابینەیەدا زیاتر پشت بە داھاتی ناوخۆیی ببەسترێت. ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە کە کوردستان بڕیاری کوتایی بدات و سەربەخۆیی رابگەێنێت, کاتی ئەوەیە ئیتر بوترێت کۆماری کوردستان.
• کادیری یەکێتی قوتابیانی کوردستان

Top