(سڵاو لە سەرجەم پزیشک وکارمەندانی تەندروستی کوردستان)) ....
June 4, 2020
وتار و بیروڕا
لە ئاستێکى بەرزى پەروشی و پیشەییانەدا ، دوای ئەوەی ڤایروسی مەترسیداری جیهانی (کورونا) تەنگی بە کوردستانى هەڵچنی و تا ئێستا بۆ وە هۆکارى ڕووبەڕووکردنى سەدان هاوڵاتی بەو نەخوشییە و ١٥ کەسیش کوچی دواییانکردووە ، ئەو فریشتانە لە هەمو شارو شاروچکەکاندا بەو پەرى ئازایەتییەوە بە درێژایی ٣ مانگە بێ دابران ، بە هێمنى پێشمەرگە ئاسا ، شێلگیرانە لە سەنگەری بەرگری دان ، بە هیمەتی نیشتیمانپەروەرییەوە لەێیناوى پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانى کوردستان لە خەبات و شەونخونی دان، زانستیانە ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن ، نەیانهێشتووە نەخۆشییەکە لە کونتروڵ دەرچێت ، بەلام بەداخەوە لە هەندێ شوێن دەستوەردان هەیەو لە لایەن کەسانێکەوە تێکەهەڵکێشى کێشە سیاسییەکانیان دەکەن و وەک گەمەیەکى سیاسی یارى پێدەکرێت ، هەروەها کەسانێکى دور لە ویژدان و ماهییەتى مروڤایەتى ، بە دەرونێکی نەخوش و رقاوییەوە سوکایەتی بە ژیانو سەلامەتی کومەڵگای کورداوەری دەکەن (گوایە کورونا نییە) لە ناویاندا چەند ئەندام پارلەمانێک هەن بێشەرمانە پروپاگندەی ژەهراوی بەمەبەستی ساردکردنەوەی هاوڵاتیان لە خوپارێزی بڵاودەکەنەوە ، پێویستە حکومەتی هەرێم وەک ئەرکێکی یاسایی بێ چاوپوشی راپێچی بەردەم دادگایان بکاتەوە ، ئومێدەوارم هەر کەس لە ئاستی تاکە کەسیدا بە پیادەکردنى رێنمایەکانی وەزارەت و دەزگا تەندروستییەکان خو پارێزبێت ،هاوکار بێت لە گەڵ لایەنە فەرمییە پەیوەندی دارەکاندا ، هەروەها پروپاگندەکەرانی بیر ڕەش بەرپەرچبدرێنەوە و لە ڕوی کومەڵایەتییەوە رسوابکرێن ،سەلامەتی بو نەخوشە ئازیزەکانمان ،خوا لە کوچکردووەکانمان خوشبێت ، رێزو پێزانین بو دەزگا ئاسایشەکانی کوردستان ، شەرمەزاری بو ناحەزانی گەل و وڵات.