سلێمانی پەلکە زێڕینەکەی نیشتمانم

سلێمانی پەلکە زێڕینەکەی نیشتمانم

شارەکەی شێخی نەمرو (نالی، سالم، مەحوی، کوردی، مامۆستا حەسیب قەرەداغی و شێرکۆ بێکەس.....) ئەوشارەی لانکەی ڕۆشنبیرو تێکۆشەران ڕێبازی فکری وئەدەبی وسیاسی بووە، لەمێژووی دامەزراندنیەوە لەساڵی ۱۷٨٤ یەکەم بەردی بناغەی لەلایەن میرنیشینی بابان دامەزراوەو تاکو ئێستا لەسەرجەم سێکتەرەکانی ژیان بەبێ جیاوازی بیروبۆچون پێشەنگ بووە، ناکرێت وجێگای قبوڵ نییە لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی وچەواشەکاریدا مێژووە جوانەکەی لەکەدار بکرێت، ھەرشارو شارۆچکەیەک کە دەنگ وڕەنگی جیاوازی تێدابوو دەبێتە پانتاییەکی جوان وشوناسێکی گرنگی ژیان بەدوا داچوون، لێکوڵینەوە لەسلێمانی کارێکی ئەستەمە کەڵە پیاوانی مێژوو ھونەر ڕۆشنبیری ئەم شارە ھەموکات جێگای شانازیمانن، ئەمڕۆ سلێمانی ئاستی ھۆشیاری تاکەکانی ھێندە بەرز بوو ڕێگەی نەدا ئەو کەسانەی کەخۆیان کردووە بەخاوەنی پایتەختی ڕۆشنبیری بەدەریان نا، سلێمانی خاوەنی چەندین شۆڕش وداستانی پڕ لەقارەمانێتیەو شەھید بوونی چەندین سەرکردەیی ئازاو بەجەرگە، زەنگی ھۆشیاری وتێگەیشتنی لەڕادەبەدەرە وئازادی ڕادەربڕینی ھێندە بوێرە چۆک بەدوژمن دەدات، ھۆشیاری تاک بریتییە لەوەی کە بەچاوێکی یەکسان سەیری تەواوی مرۆڤایەتی بکەین.
ھۆشیاری تاک ؛ ئەوچەمکەیە کە وڵات بەرەو پێش دەبات و تەواوی مرۆڤەکان بە ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانەوە لەسایەیدا ئەحەسێتەوە ئەوپەڕی دادپەروەری دێتە ئاراوە، چۆن ژینگەو خۆش گوزەرانی خۆت و خێزانت لامەبەستە، ئاواش ژێنگەو بارو گوزەرانی خەڵکیت لامەبەست بێت,
ھۆشیاری تاک چەند ماناو مەبەستی زۆر قوڵ لەخۆ ئەگرێت کە ھەرگیز کەسێک بیرو باوەڕی تەواونیبە، کە ھەموو گۆشەکانی وەک پێویست نەگرێ و ڕەچاوی تەواوی خاڵەکانی نەکات.
ناکرێت ونابێت ئەودەسەڵات وکەسانەی بەرژەوەندی خۆیان لەپێش بەرژەوەندی گشتی بێت خۆڵ بکەنە چاوی خاوەن پێنووس و ڕۆشنبیری شارەکەم، دەنگی ئازادی لاو وھاوڵاتیانی شارەکەم لەجێی خۆیەیەتی، دەکرێت لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە کەڕووبەڕووی ھەریەکەمان دەبێتەوە، لەم خاکەدا سنووری گەورەی کوردستان بەم چوار پارێزگایەشەوە ھەموومان وەک یەک بەرپرسیارین لەئاست ئەرک وماف دا، ئەوەی جێی سەرنج وتێڕامانە ئەوەیە چەندین ساڵە تاکو ئەمڕۆ سلێمانی سیستەمی لامەرکەزییەتی ئیدارەو دارایی خۆی جھێ بەجێ کردوەوداھاتی ناوخۆی شارومەرزەکانی بۆئیدارەی گشتی حیزبی باڵادەست دەگەڕێتەوە، ئاست وگوزەرانی ھاوڵاتیانی سلێمانی لەبارێکی خراپدایە ھەموو کارێکی باش لەحکومەت ھاوبەشی تێدا دەکرێت، ھەر ئاستەنگ وکێشەو ململانێیەک بەرۆکی کوردستان بگرێتەوە، خەڵک چەواشەدەکەن وبەلاڕێدادەبرێت، دەنگی زۆڵاڵی خاوەن پێنووسەکان کپ کراوە ژیانیان لەمەترسی دایە، لەھەرێمی کوردستان پێویستمان بەسەروەری یاساو چاکسازی بنەڕەتی وبن بڕکردنی گەندەڵی ھەیە.
تاوەکو چاک سازی ریشەی نەکرێت و یەکریزی تەواو دروست نەبێت ئەستەمە ئینتیما بگەرێتەوە.
ھەرکاتێک سیسەتم ھەبوو حکومەت دەتوانی داوای لێپرسینەوە لەتەواوی سێکتەرەکانی ژیان بکات ودادپەروەری و یەکسانی بگەڕێنێتەوە ناوژیانی ھاوڵاتیان و ئاستی داھاتی خەڵک بەرزبکاتەوە، خۆپیشاندان مافی ڕەوای ھەرکەسێکە بێخاوەنی شارەکەم وای کردووە، کە ھەمیشە خۆپیشاندان وکێشەو ململانێ بەرۆکی بەرنەدات ولەنگەری نائارامی تێدا تێپەڕ دەبێت، پێویستە ھەموومان بەدەنگ وڕەنگی جیاوازەوە کاربکەین، ئەویش بۆ پێکەوە ژیانمان و باشترکردنی کردنی ئاست وبژێوی تاکی کۆمەڵگامان وبونیات نانی کوردستانێکی ئازاد.
Top