سایکۆلۆژیای ڕاھاتن قۆناغی ڕاھاتن ( بەردەوامبوون لەگەڵ کۆڕۆنا)

سایکۆلۆژیای ڕاھاتن قۆناغی ڕاھاتن ( بەردەوامبوون لەگەڵ کۆڕۆنا)

لەڕووی دەروونبیەوە ڕاھاتن لەگەڵ گرفت وکێشە سەختە، ئامادەیی دەروونی و ھزری و کۆمەڵایەتی دەوێت تا ئەم واقعە قبوڵبکەین ژیان لەگەڵ کۆرۆنا زانایی و پلانی خۆپارێزی دەوێت، دەبێت پەیوەندی بکەین تا بەردەوام بین و ژیان نەوەستێت ئەوەش کارکردن بە تیم و تاک پاریزی تیم پاریزی دەویت. بۆیە ڕەفتارکردن بەبەرپرسیارێتی دەوێت لەم قۆناغە وەکو:
- باوەڕمان بەوەیە ئێمە لەسەر کارەکانی خۆمان و ئەنجامەکانمان بەرپرسیارین بۆیە گلەیی لەھیچ کەس و بارودۆخێک ناکەین.
- باوەڕمان بەکارامەیی خودی ھەیە لەسەر گۆڕینی شتەکان و بۆ کاری باشتر دەستپێشخەری دەکەین,
- ڕەفتاری ئەوتۆ دەکەین نەخۆمان و نەھاوتەمەنمان و نەدەوروپشتمان ئازار بدات..
بۆیە ئەو بابەتانە ئارەزوومانە بیانکەین یان بیانگۆڕین یان فێریانبین یان ئەنجامیان بدەین دەستنیشانیان دەکەین، پاشان پاڵنەرەکان شیدەکەینەوە، بۆ نموونە: حەزدەکەم لەگەڵ ھاوتەمەنەکانم تێکەڵاوبم. من دەزانم تێکەڵاوبوون و قەرەبالغی ڕێگە چارەیەکی باش نییە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دەتوانم ئەرێنی مامەڵەی ھاوڕێکانم بکەم، کاتێک بیریان دەکەم شیوازیکی دیکە بۆ ئەو پەیوەندیە کۆمەلایەتییە دەدۆزمەوە و رادێم لەسەر شیوازە نوییەکە، ھەروەھا دەمەوێ بزانم چون کێشەکان دوور لەتوندوتیژی چارەسەر بکەم. ئەم کارە پەیوەندیەکانم بەباشی لەگەڵ ھاوتەمەنەکانم و خوشک و براو کەسەکانم بەھیز تردەکات و ھەموومان سەلامەت دەبین.
- ئامانجەکەمان بەشێوازێکی واقیعی دادەڕێژینەوە بەمەرجێک دەرەنجامەکەش بگرێتەخۆ ھەروەھا چ کاتێک دەمانەوێ ئەو گۆڕانە ئەنجام بدەین.
- ئەو بابەت و زانیاری و کارامەیی و کارانەی پێویستمانە بیانگەینێ دەستنیشان دەکەین. پێویست بەوە دەکات بزانین شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان بزانین، ھەروەھا ھەنگاوەکانی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ کارامەییی کێشە بەڕێوەبردن فێربین.
٤. پلانێک بۆ گەیشتن بەئامانجەکەمان دادەنێین، ئەو ئەرکانەی لەسەرمانە ئەنجامیان بدەین لەوانەیە پلانەکە ئەم شتانەی تیادا بێت:
بەرێوەبردنی کات واتا بەکارھێنانی کات بەشێوازێکی زیرەک و دانا بۆ ئەوەی کاتی پێویست بۆ کارو چالاکیەکانمان دابین بکەین دوور دەکەوینەوە، لە کات گۆڕین واتە نابیت بەشەو بە ئاگابین و بەڕۆژ بخەوین، ئەمە کاریکی خراپ دەکاتە سەر بەرگری لەش و تووشی تیکچوونی باری دەروونیمان دەکات بە تایبەتی خەمۆکی واتە کاتەکانمان ڕێکدەخەین بۆ ڕاھاتن لەگەل کەرەنتینکردن لەمالەوە. گرنگی بەرێوەبردنی کات لە قۆناغی کۆرۆنا لەمانەدایە:
- ھەستی ئەوەمان پێ دەبەخشێت کەدەتوانین بابەتەکان کۆنتڕۆڵ(جلەو) بکەین و ئەمیش ئاستی خۆنرخاندنمان بەرز دەکاتەوەو شڵەژانمان لەسەر کەمدەکات. کەمکردنەوەو دابەزینی شڵەژانەکان لەدەرئەنجامی ھەستەکانمان بەرھەمھاتووە کەزۆر لە کارەکانمان ھەیە دەبێت جێبەجێیان بکەین لە ماوەیەکی کەم.
- وامان لێدەکات رێکخراوو کاراو بەرھەمھێنتر بین.
- جۆری ژیان و تەندرووستیمان چاکتر دەکات.
- پەرە بەشێوازی بڕیاردانمان دەدات.
- وادەکات کەسانی دیکە ئارەزوویان بێت لەگەڵماندا بن..
- یارمەتیمان دەدات بەوەی جیاوازی لەنێوان کارە بەپەلە و ئاسایی و کاری دیکە بکەین و بۆ سەڵامەتی خودی و گشتی بەرنامەمان بۆ ھەموو کاریک ھەبێت.
- کاتی تەواومان دەداتێ ھەندێک کار بکەین کەپێشتر کاتمان بۆیان نەبوو وەک وەرزش و خویندنەوە و کات بەرسەربردن لەگەڵ خێزاندا.
- دەتوانین رێزی کارەکانمان بگرین و چیتر دوایان نەخەین و لەکاتی خۆیاندا ئەنجامیان بدەین.
گرنگە ھەموومان لەم قۆناغەدا ئەم کارامەییەمان ھەبێت، لەبەر ئەوەی یاریدەدەرمان دەبێت بۆ رێکخستنی ڕۆژ و کاتەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکی و ئەرکەکان بەکاربھێنن. ڕۆژ ٢٤ کاتژمێرە نەزۆر و نەکەمتر ناکرێ کاتژمێرکی دیکەی بخرێتە سەر یان کەم بکرێتەوە. ئەو کاتەی تێدەپەڕێت چیتر نایەتەوە ‌و نەقەرز دەکرێت و نەدەکڕدرێت. ھەروەھا ئەو ئەرکانەی لەکاتی خۆیاندا ئەنجام نادرێن و بۆ رۆژێکی دیکە ھەڵدەگیرێن، رۆژەکەی دیکەش ئەرک و چالاکی خۆی ھەیە و ژمارەی کاژێرەکانیشی سنووردارە، لێرەوە گرنگی ئەم کارامەییەمان بۆ دەردەکەوێت کە ھەموومان دەبێت ژیانیکی نوێ دەستپیبکەینەوەـ خۆمان بۆ ئەو قوناغەو قۆناغیکی نادیار ئامادە بکەین ڕاھاتنیش بڕیاردانە لەسەر ئەوەی لە ژیان بەردەوام بین.
Top