عە قلیەتی چاکسازی شارچیەتی و عێراقسازی لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری

عە قلیەتی چاکسازی شارچیەتی و عێراقسازی  لە سلێمانی  پایتەختی رۆشنبیری

زۆر بەداخەوە لای ھەموو لایەک وەک رۆژی رووناک روون و ئاشکرایە، تەنھا چەند جاش قەڵەمێک کە بە فیتی دوژمنان و بۆ ناشیرین کردنی حکومەتی کوردستان و بە تایبەت پارتی و بنەماڵەی بارزان، ئەویش لە ژێر ناوی رۆشنبیری سیمای شاری سلێمانی خۆشەویستیان ناشرین کردووە، سلێمانی ئەو پارێزگایەی یەکەم شار بوو راپەڕی و راپەڕینی جەماوەری لە دژی رژێمی بەعس ئەنجاندا، تازە وای لێھاتووە بوویتە داربەدەستی دوژمنانی ئەم قەوارە مەزلوم وخێر لە خۆ نەدیوەی کوردستان، ھەرچی نوێنەری کە لە سلێمانییە بەرە و بەغدا بە رێدەکەوتن، لە جیاتی داکۆکیکاری مافەخوراو زولم لێکراوەکانی کوردستان بە دست بینیتن وەک عەربێکی شۆڤێنی دوژمنایەتی کورد و کوردستان دەکەن، زۆر بە داخەوە ئەم عە قلیەتە عێراقچیێتی لە ناو سەرکردەکانی حزبەکانی سلێمانی بە روژی روناک لەسەر شاشەکان بە ئاشکرا بانگەشەی جاشایەتی و دژایەتی کوردستان دەکەن، ئەوان خۆیان بە نوێنەری کورد بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی دە زانن، دوا چالاکیان ناردنی ھێز بوو بۆ داگیر کردنی کوردستان، کە بەسەرۆکایەتی بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە تایبەت پارتی لە پردی و سحێلا لو تیان شکێنراو، جا ھیچیان پێ نەماوە دەیانەویتن سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بە دەردی کەرکووک بەرن و تەسلیم بە عێراقی فاشیلی بکەنەوە و رووخسە ت وە رگرن بە کوردی قسە بکەن، داخەکەم سلێمانی رۆشنبیر نووستووە لە ئێستا بەھۆی ئەو ھەموو زولمە زۆر جار دەکەوینە گومان، کوا کەسانی رۆشنبیر کە شاریی شێخ مەحمودی حەفید بە ناویان کراوە، پایتەختی رۆشنبیر یان رۆشنبیر لای ئەوان ئەو کەسەیە کە دژایەتی ماڵی بارزان بکاتن، کەواتە با پێیان بڵێم ئەوان ئەبوجەھلی سە ردەمن و ماڵی بارزان ھەر سەرکەوتوو. گەورە و سەروەر و پێشەوا دەمینیتن، چونکە فەرھەنگ و قاموسی بارزان پڕە لە جوامێری و میرخاسی و نیشتمان پەروەری و خۆڕاگری و شۆڕش و شۆڕشگێڕی و سەرکێشی چەندین و چەندان شۆڕش و راپەڕینی کردووە، کە ھەر لە شۆڕشی شەھید (شێخ عەبدولسەلامی بارزانی) لە دەستپێکی چەرخی بیستەم وشۆڕشی یەک و شۆڕشی دوەەمی بارزان بە سە رکردایەتی رابە رو پێشە وا و عالمی رەبانی(شێخ ئەحمەدی بارزانی) و کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان و تاکو لە کۆتایی چەرخی بیستەم واتا دوای ١٠٠ساڵ خەبات و قوربانیدان و کۆڵنەدان و ماندوونەناسانە، لە کوتاییدا شانازی و پشکی شێری راپەڕینە مەزنەکەی پارتیمان بوو کە ئازایانە ھەوێنی بەھاری ئازادیان بۆ گەلەکەمان بە دیاری ھێنا، ھەڵبەت ئەم ئازادی ودیارییە بە رھەمی خەباتی سەدان ساڵ خەبات و قوربانیدانی ئەو پَیشمەرگە ئازایانە و گیان لەسە ردەستانە بوو کە باوەڕیان بە رێبازی بارزانی و رێگا و ئارمانجەکەی ھەبووە، ئەمڕۆ ھەموومان قوتابین لە قوتابخانەی بارزانی باوک کە دروشمی ئەم قوتابخانەیە خەبات و تێکۆشان و بەرگری کردنە لەم دەستکەوت و خەباتە، بۆ دەوڵەت بوونی داھاتوو بە سیاسەت و رێنوێنی و ئەزموونی سەرۆک و رابەری خۆشەویستمان زۆر بەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی کە داکۆکیکارێکی بە ھێزی ئەم دەستکەوتانەیە و شانازی بە پلەی پیشمەرگایەتی خۆی دەکات، سەرکەوتن ھەر بۆ گەلە ستەمدیدەکەمان.
Top