بە سیاسە ت کردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا(کۆڤید١٩)لە بەرژەوەندی کەس نییە

بە سیاسە ت کردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا(کۆڤید١٩)لە بەرژەوەندی کەس نییە

ئەوەی راستی بێت حکومەتی ھەرێم لە بەرەنگار بوونەوەی شەڕی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یاخود(کۆڤید١٩)بە ھەموو توانا و زۆر بە بەرپرسانە و ھەستێکی دڵسۆزانە گەلەکەمانی لە بڵاو بوونەوە و تەشەنە کردنی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە پاراست، بە جۆرێک کە زۆر لە دەوڵەتە زلھێزو پێشکەوتووەکانی جیھان بە گرتنەبەری رێ و شوێنی حکومەتی ھەرێم سەرسام بوون و مایەی ستایش و ریز لێنانی ھەموو لایەک بوو، دیارە ئەم ھەنگاوەی حکومەتی ھەرێم تەنیا لە پێناو پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بوو، رەنگە لە زۆر وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ ئەوەی ئابووری و داھاتی وڵاتەکانیان تووشی زیان نەبێت، ئامادە نەبوون وەکو پێویست گیانی ھاوڵاتیانی خویان لە ڤایروسی کۆڕۆنا بپاریزێن، حکومەتی ھەرێم لە کابینەی نۆیەم ھەر لە روژی دە ست بە کاربوونی تا ئەمڕۆ زۆر بە روونی و شە فافی و راستگۆیانە لە پێناو ھەموو کەموکوڕییەکانی کەڵەکە بووی چەندین کابینەی پێشتر لە ھەوڵی چاکسازی و رێکخستنی ھەموو ئۆرگانەکانی حکومەت دەدات، راستە زۆر کێشە و گیرو گرفت لە بەردەم ئەم کابینە سە ریان ھەڵداوە، بەڵام ئیرادە و مکوڕ بوونی بڕیاری چاکسازی حکومەتی ھەرێم زۆر لە ئەم ئاستەنگانە بە ھێز ترە، سە رەڕای کَیشەکانی حکومەتی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت و بە دیارکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە ھەموو جیھانی ھەراسان کردەوە و سە دان قووربانی لە ئەگەری ئەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە، بەڵام حکومەتی ھەرێم کۆڵی نەدا و گیانی ھاوڵاتیانی خۆی لە ھەموو شتێک بە نرخ و بەھاتر زانی سەرەڕای سنوور داربوونی نەخۆشخانە و کەلوپەلی پزیشکی، بەڵام تا ئێستا کەمترین تووشبوو و گیانیان لە دەست داوە، پێمان وایە حکومەتی ھەرێم ئەوەی لە سەرشانی بووە بە تەواوی و بە روحێکی دڵسۆزانە لە پێناو پاراستنی گەلەکەی ئە نجامداوە و ھیچ مروڤێکی نشتیمان پەروەر ناتوانێت نکوڵی لە رۆڵ و ھەنگاوە ئە رێنیەکانی کابینەی (٩)ی حکومەتی ھەرێم بکەن، چونکە راستییەکی حاشا ھەڵنەگرە کە ھەنگاوەکان جێگای ئومێدو ئاسۆیەکی گەشە بە رەو داھاتوویەکی پڕ شنگدار، بۆیە پێویستە لەم کارودانەدا گەلەکەمان بە یەکریزی و تەبایی و گیانێکی برایانە و ھەستێکی نشتیمان پەروەرانە پشتگیری لە ئە کابینەیە بکەن، کە دڵنیام ھەموو دروشمەکان و ھەوڵە گشتییەکانی کە لە بەرژەوەندی چینی ھەژارو کەم دەرامەتەکان دایە و دادپە روە ری ببێتە سەنگی تە رازوی ئەم کابینەیە، بەم جۆرە بەسە ر ھەموو تەنگەژە و قە یرانەکان سە ردەکەوین و ھەنگاو بە ھەنگاو تا گە یشتن بە لوتکەی بە دەوڵەت بوون ئینشاڵڵە.
• ئەفسەر بە پلەی موقەدەم
Top