پووختەیەک دەربارەی کۆڕۆنا

پووختەیەک دەربارەی کۆڕۆنا

١. کۆرۆنا، کە بە ھۆی ڤایرۆسی (سارس - ٢) بڵاو دەبێتەوە و نەخۆشی (کۆڤید ١٩) دروست دەکات... ڤایرۆس و نەخۆشییەکە نوێن و پێشتر ھیچمان دەربارەی نەزانیووە!؟؟!

٢. ئەم ڤایرۆسە توانای تەنینەوە و تێزانینەوەی زۆرە! لە کاتێک، کە: ڤایرۆسەکە زۆر بێ مننەت بێت؛ ئەوا: کەسی تووشبوو دە کەس تووش دەکات، خۆ لە ھەموو بوارەکان توانای تەنینەوەی لە ئەوپەڕی (٣.٨) بوو. ھەر کاتێک توانای تەنینەوەی بووە (١٪)؛ ئەوا: کاتی سووککردنی ڕێکارییەکان دەبێت.

٣. چارەسەر کردن: ھەتا ئەمڕۆ ئەم ڤایرۆسە ھیچ چارەسەرێکی بنبڕی نییە! ھەرچی دەدرێت لۆ سووککردنی نیشانەکان و نەگەیشتن بە ئاڵۆزییەکانە!.

٤. مەترسی: مەترسی مردن بەم ڤایرۆسە لە چاو برایەکەی (پەتای حووشتر = مێرس) زۆر کەمترە!؟ یێ (پەتای حووشتر) بە نزیکی (٣٠ - ٥٠٪) بوو بەڵام یێ ئەم دەردەی (١ - ٥٪)یە و ھەتا ھەنووکە لە کوردستان (١٪)یە!؟! مەترسییەکە لەم ڤایرۆسە لە (تێزانەوەکەیە)، لۆ نموونە: کا ھەموو ڕۆژ سەت نەخۆش بێنە خەستەخانە، وە کا لە ھیکەوە ھەزار نەخۆش بێت. ئەوجا ئەوەی دوای زۆر لە گوینە ڕووبدات، دەنا لەوە بترازێت مەترسی زیاتری نییە!!!

٥. زانین؛ ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوە لۆ سەت ساڵ دەچێت پەتا و دەردی لەمشێوە نەھاتووە و گرفتەکە گشتگیرە و ھەموو جیھانی گرتۆتەوە.

٦. کاتێک کەسێک تووشی ڤایرۆس و دەردی (کۆڤید ١٩) دێت؛ ئەوا: بە لایەنی کەم شەش حەفتەی گەرەکە بگۆترێت؛ کە: تەواو چاک بۆتەوە!بزانە؛ توانای تەنینەوەی زۆرە؛ توانای تێزانەوەی زۆرە؛ چێڕە درێژە؛ چارەسەری نییە و ڤاکسینی نییە!
٧. دەرئەنجام: دەرئەنجامی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە باری بەرگری لەشی کەسەکەوە؛ ئەوجا ئەو کاتی بەرگری لەشی کەسەکە لاواز بێت؛ ئەوا: ئەگەری دەرکەوتنی ماک و ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە و تیر بوون و تەشەنە سەندنی زۆرترە! ھەر لۆیە؛ دەبینین کە: بە ھۆی ئەوەی زۆربەی بەناوساڵ کەوتووان بەرگرییان لاوازە؛ ھەر لۆیە: مەترسییەکە لۆ وان زۆرە...



پسپۆڕی ھەناو و دڵ
Top