کۆڕۆنای نوێ لەکوردستان داگیرکارێکی ڕوخێنەر

کۆڕۆنای نوێ لەکوردستان داگیرکارێکی ڕوخێنەر

ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسراو بەکۆڤید (١٩) داگیرکارو زالمێکی بێ گڤتوگۆی ڕوخێنەری کارەسات بارە، لە دەرگای ھەر دەوڵەتێک بدات ئابووری و مەرگی ھاولاتیانی دەخاتە مەترسی و ھەڕەشەی ھەرەسھێنانی لێدەکات، لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆڕۆنا لەھەرێمی کوردستان حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپلان و شێوازێکی ژیرانە توانرا کۆنتڕۆڵی بلاوبوونەوەیی بکەن و ڕێنماییە خۆپاڕێزیەکانی ھەر زوو بووە قسەو باسی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە جیھانییەکان و سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنادا تۆمارکرد، زۆر دەوڵەتی زلھێزی نێودەولەتیش سوودیان لەڕێنماییە خۆپارێزیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بینی کەتایبەت بەکۆڕۆنا دەرکرابوون.

کۆڕۆنای نوێ لەھەرێمی کوردستان بەخێراتر لەجاری یەکەم بلاودەبێتەوەو سەرچاوە سەرەکییەکانیشی نادیارن و کارەساتی گەورە بەدوای خۆوە دێنێت، گەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ڕێنماییە تەندروستیەکان و پێداویستیەکانی بەخۆپارێزی بەکارنەھێنن، ھاواری حکومەت پاراستنی ھاوڵاتیانە، بەڵام ئەوەی جێگای داخ و نیگەرانییە کۆمەڵە کەسانێکی نابەرپرس و تێکدەری بەرژەوەندی خوازی دڵڕەق بەبێ ھەست کردن بەگیانی بەرپرسیارەتی خەلکانێکیان واتێگەیاندووە کۆڕۆنا درۆیەو بوونی نییەـ لەھەرێمی کوردستان، چەواشەکاریەکان کاریگەریان لەسەر بیرو ھزی کۆمەڵگا دروستکردو ڕێنماییەکانی تەندروستی خۆپارێزیان لەکۆڕۆنا جێبەجێ نەکرد، سەرەنجام کۆڕۆنا ھێرشێکی لەناکاوی دەست پێکرد کەھیچ سنوورو ئایین و دین و دیانەتێک نازانێت و دەواو دەرمانیشی تەنیا خۆپارێزییە.

کۆڕۆنا پەتایەکی جیھانییەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستیەوە دەنالێنن و گیرۆدەی بوون، گشت سەرچاوە تەندروستییەکان لەسەر ئەوە کۆکن تەنیا چارەسەر بۆ خۆپاراستن و دەرمانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆپاراستن و دورکەوتنەوەیە لەشوێنە قەلەباڵغەکان و بەکارھێنانی پەنجەوانە و ماسکە.



قەدەغەی ھاتووچۆ گرنگە بۆ سەلامەتی گیانی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان ئەگەر ھاولاتیان بەم شێوازە پێشێلی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن و پێداگیری پێنەکەن.
کۆمەڵگە لەمن و تۆوە دەستپێدەکات تاکو گشت توێژەکان دەگرێتەوە گەر ھەریەکەو لەشوێنی خۆمان ڕێنماییە تەندروستیەکانمان جێبەجێ کرد، ئەوا کۆمەڵگەکەمان تەندروست و بێ کارەسات و ئاشنابوون بەمەرگی ئازیزانمان دەردەچین و سەردەکەوین بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆناو وڵاتەکەمان تەندروست دەبێت و مەرگی ئازیزانیشمان بەڤایرۆسی کۆڕۆنا نابینین، خێرایی بلاوبوونەوەی کۆڕۆنای نوێ لەھەرێمی کوردستان خەریکە لەدەست دەردەچێت و لەدەرگای گشت مالێک دەدات و مەرگمان دەکێشی و ئازاری جەستەییمان پێدەگەیەنێت، تەندروستی مرۆڤ لەسەروی ھەموو شتێکەوەیە بۆیە پێویستە لەسەرمان خۆمان بپارێزین و نەبینە ھۆی ئازاردان و مەرگی کەسانی چوار دەورمان، بەخۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان ببینە نمونەی کۆمەڵگەیەکی جوان و سەرکەوتوو لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سەرئاستی جیھانیش، ھەبوونی کۆڕۆنا ڕاستیەکەو بەکردار سەلماندویەتی لەدەرگای ھەر وڵاتێکی دابێت ئابووری لاوازکردووەو گیانی ھاوڵاتیانی خستۆتە مەترسی، گیانی کوردیش وەک ھەموو مرۆڤێکی تری سەر ڕووی زەمین دروستکراوەو خوای گەورە بەھەمان سیڤات دروستی کردوون تەنیا ڕەنگی پێست گەر جیاوازی ھەبێت ئەویش بەھۆی ئاوو ھەواو پێکھاتەکەیەتی، بەرگیری لەشی کوردیش ھەمان بەرگیری لەشی مرۆڤەکانی تری جیھانە ئەو قسەو باسەی دەربارەی بەرگیری لەشی تاکی کورد دەکرێت دوورە لەڕاستی گشتی قسەی بازاری و بێبنەمان مەیکەونە داوی کەسە ئینکارو گەلنەویستەکانی کوردستان، ھەموو لایەک تەندروست و لەش ساغبن.
• نووسەر و چاودێری سیاسی
Top