چاکسازی وەچەرخانێکی نوێ لەکوردستاندا

چاکسازی وەچەرخانێکی نوێ لەکوردستاندا

گەڕاندنەوەی موڵکی گشتی ئەرک و وەچەرخانێکی مێژووییە کە لەپێناوی یەکسانی ھاولاتیان ئەنجامدەدرێت، پێویستە گشت گەلی کوردستان پشتیوانی ئەم پرۆسە گرنگە بکات، و وڵات ڕزگار بکات لەبەھەدەردانی مولکی گشتی و گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەنە ڕەسەنەکەی کەھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانن.

ھەرێمی کوردستان بەفاکتەرێکی بەھێزدا تێدەپەڕێت، بەسەرکەوتنی پڕۆژەی چاکسازی کوردستان دەگەڕێتەوە ئاستێکی ستاندارتی ولاتانی پێشکەوتوو لەیەکسانی دابەشکردنی داھات و گەڕاندنەوەی مولکی گشتی بۆ خاوەنە بنەڕەتیەکەی کە خەلکی ھەرێمی کوردستانە، لەدوای قۆناغی چاکسازی ئیتر ھیچ کەس و ھێزو لایەنێک ناتوانێک موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی بەکاربێنێت، بەپێی یاسا لەژێر چاودێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، کوردستانیانی ھەرێمی کوردستان لەھەژارو نەدارە بگرە تاکو لوتکەی دەسەڵات ھەمووان داوای چاکسازی و نەھێشتنی ڕۆتینیات و گەندەڵی و بەھەدەرنەدانی موڵکی گشتی دەکەن، تەنیا ئەو نسبە بەژەوەندی خوازە نەبێت کە بەرژەوەندیان دەکەوێتە بەر ڕەحمەتی چاکسازی، ئەم ھەموو نادادی و بەفیڕۆدانی سامان و داھات نامێنێت و کش و ماتیان پێدەکرێت.

چاکسازی دەنگی چەماوەری سەربەرزی کوردستانە بۆ گەڕاندنەوەی ماف و ژیانێکی باشترو وڵاتێکی پێشکەوتوو تر، دەنگی ئەو قوتابی و خوێندکارانەیە کەخوێندنیان تەواو کردووەو بێکارن و دورن لەو پیشەیەی کەساڵانێکی تەمەنیان بۆ تەرخانکردووە، دەنگی کاسبکاران مووچە خۆرانە بۆ شەفافی و یەکسانی، ھەر فەرمانبەرێک بەپێی کارو ئاستی ماندووبوونی مووچەو دەرماڵەی پێبدرێت و کەمکردنەوەی مووچەی پلەتایبەتەکان بۆ نیوە مووچە یەکسانی و دادگەری بونیاددەنرێت، بازار دەبوژێتەوە فەرمانبەرو پلە بالاکان جیاوازیەکی زۆریان نابێت ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

ئەم قۆناغە مێژووییەی لەبەردەم گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە تاقیکردنەوەیەکی مێژووییە و سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ھێمای خۆرو دەسپێکێکی نوێی حکومڕانییە لەھەرێمی کوردستاندا، ھەڵبەتە بەڕێز کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەم ئەرکە مێژوویی و قورسە ھەڵساوە پشتیوانی سەرەکی داواو مافی گەلی کوردستانە، سەرەڕایی دژایەتی کردنی بەرژەوەندی خوازان بەڕێزیان سورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی لەھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی گەلی کوردستانە پاڵپشت و پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانبن دژی ھەر بەرژەوەندی خوازێک بوەستنەوە کەببنە کۆسپ لەبەردەم پرۆسەکە، ھەنگاوەکانی کوردستانێکی بەھێز خێراتردەبن نەیاران و بەرژەوەندی خوازەکانیش پلان و ھێرشەکانیان بەھێزتردەکەن، بەڵام لێرەدا زۆر گرنگە گەلی کوردستان وەک ھەمیشە ھەست بەگیانی نیشتیمانی بکات و نەکەونە داوی حیزبەکان و کەسە بەرژەوەندی خوازەکان، کوردستان بەرەو سەرکەوتنی گەورە ھەنگاودەنێ چۆن سەرۆک وەزیران بەرەی گەلی ھەلبژارد دەبێت گەلیش پشگیری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• نووسەر و چاودێری سیاسی
Top