گەورەترین ترسی دوژمنان یەکھەوڵوێستی کوردستانە ..

گەورەترین ترسی دوژمنان یەکھەوڵوێستی کوردستانە ..

دەیان ساڵە حکومەت یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ، ھەموو جۆرە تاوانێکی نامرۆڤایەتیمان لە دژی ئێمە ئەنجام دەدەن ، درۆمان لەگەڵدا دەکەن، مافەکانمان زەوتەکەن و دەیخۆن!ھەر لەمێژەوە نەیارانی کورد نەیانویستوە کورد ھیچ پێگەیەکی ھەبێت و بە ھەمو ھێز و توانایەکیانەوە ھەوڵیانداوە کورد خاوەنی ھیچ نەبێت، ئەمڕۆش ھەر ھاوشێوەی دوێنێیە و نەیارانمان بەھەمو شێوەیەک ھەوڵدەدەن بچوکمان بکەنەوە .ھەمیشە کێشەی گەلی کورد ئەوە بوە، کە یەکڕیزیی خۆمان ناپارێزین و خۆخۆرین و خەمخۆر و دڵسۆزی یەکترنین و پەنادەبەینەبەر بێگانەکان.
ئەگەرچی کاتی خۆی بە زەبری ھێز و کوشتن و گرتن روبەڕوی کورد دەبونەوە بۆ لەناوبردن و لەت لەتکردنی، ئێستا سەرەڕای ئەو بژاردەیەش، نەیارانی کورد بژاردەی سیاسییش بەکاردەھێنن بۆ لەناوبردنی کورد و ئەو پێگەیەی ھەیەتی.بڕیاری حکومەتی عیراق بە بڕینی بەشە بودجە و موچەی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوێکە بۆ پەرتەوازەکردنی ماڵی کورد و پارچەپارچەکردنی کوردستان و بچوککردنەوەی پێگە و قەبارەی کورد و تاڕادەیەکیش خەریکە ئەو ھەنگاوە سەربگرێت و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فەرمانێک لیژنەیەکی کاتی بەمەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکە پێکھێناوە، ئەمە جیا لەوەی لێرە و لەوێ ھەر باس باسی لامەرکەزیەتە
بۆ ئەوەی چیتر ، ماڵوێران ودەربەدەری وڵاتان ، کیمیاباران ، ئەنفاڵ نەکرێن و بۆ ئەوەی ئیتر رێگری بکەین لە بەکارھێنانی کارتی مووچە و دابەشکردنی کوردستان بەناو لامەرزکەی و دوو ئیدارەیی ئەوا پێوستە ھەموومان لە ژێر یەک ڕشمان و بۆ کوردایەتیی تێبکۆشین . چونکە گەلی کورد بە یەکریزی نێوماڵی شکست بە ھەموو پیلانگیریی نەیاران و خیانەتەکاران دەکات ..
بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئێستا لە ھەموو کاتێک زیاتر ئالۆزترە، بۆیە دەبێت گەلی کورد ھەوڵبدات لەو کێشە و ئالۆزیانەی کە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەن بە سەلامەتی دەربچێت.تێشکاندنی گەمارۆ ئابووری و سیاسییەکانی لە دوای رووداوەکانی ریفراندۆی سەربەخۆیی و پیلانگێرییەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی ، قارەمانی وگیانفیدایی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگە ئەمنییەکانی کوردستان و ھەروەھا دیپلۆماسی و لۆژیکی ژیرانەی نێچیرڤان بارزانی ، ئاماژەیەکی گرنگن بە کەسایەتی بەھێزیان لە سەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی ..نێچیرڤان بارزانی کەسێکی بەھێزە و دەتوانێت ھەموو ئەو کێشانە چارە بکات کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە، بۆیە پێویستە لایەنەکان بێ سەرۆکایەتی ھەرێم ھیچ ھەنگاوێک نەنێن و لەگەڵ بەغدا بە تەنیا گفتوگۆ نەکەن، بەڵکو ھەر گفتوگۆیەک بکرێت لە رێگەی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بێت، بۆ ئەوەی کورد دەنگێکی بەرزی لە بەغدا ھەبێت.
لەلایەکی ترەوە ، رێزدار نێچیرڤان بارزانی ھەمیشە خەمخۆری یەکریزی نێوماڵی کوردستانی بووە بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەت پرسی رۆژئاوای کوردستان ، بۆیە، سەرۆکایەتی ھەرێم بەردەوام رەخنەی لە ئیدارەی رۆژئاوا دەگرت، بۆیە پاش ماوەیەکی زۆر پەیەدە و ئەنەکەسە خۆیان لە یەکدی نزیک کردەوە، ئەوەش ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بۆ ھەموو تاکێکی کورد، بەتایبەتی خەڵکی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان، نابێت ھیچ کام لەو دوو لایەنە جارێکی دیکە ھەڵە بکەن و بەشێوەیەکی باش ھەنگاو بنێن بۆ چارەکردنی بارودۆخی رۆژئاوا، ھەرێمی کوردستانیش بەبێ جیاوازی پشتگیری لە ھەموو بەشەکانی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان.لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی باشدا تێپەڕدەبێت، نێچیرڤان بارزانی کەسێکی بەھێزە و دەتوانێت ھەموو ئەو کێشانە چارە بکات کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە، سەرۆکایەتی ھەرێم ھەوڵدەدات ھەموو لایەنەکان لەژێر چەتری سەرۆکایەتی ھەرێم کۆ بکاتەوە، پێویستە لایەنەکان بێ سەرۆکایەتی ھەرێم ھیچ ھەنگاوێک نەنێن و لەگەڵ بەغدا بە تەنیا گفتوگۆ نەکەن، بەڵکو ھەر گفتوگۆیەک بکرێت لە رێگەی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بێت، بۆ ئەوەی کورد دەنگێکی بەرزی لە بەغدا ھەبێت. ھەروەھا بانگھێشت و سەردانە فەرمییەکان لە سەر ئاستێکی بەرز و بە پێچەوانەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و دونیا ئاماژەیەکی روونی سەرکەوتنی سیاسەت ودیپلۆماسی کوردستانە و کاریگەرییەکانی لە ئایندەیەکی نزیکدا زیاتر دەردەکەون ..

Top