کێن ئەوانەی دژی چاکسازین

کێن ئەوانەی دژی چاکسازین

۱ـ ئەو حزبانەی توشی زەرەری گەورە دەبن لەو پارە مۆڵ و بێ حسابەی دەیبەن بەبێ تەسفیەیی حساب .

۲ـ ئەوانەی چەندین ساڵە موچەی بندیوار دەخۆن و جنێو بەحکومەت دەدەن و باسی چاکسازیش دەکەن .

۳ـ ئەوانەی بەناو نوسەر و ڕۆشنبیرن و بەپلەی عمید و عقید خانەنشینن .

٤ـ ئەوانەی ڕۆژێك فەرمانبەر نەبوون و بەپلەی ئیداری خانەنشین کراون .

٥ـ ئەوانەی هەشت ساڵی ڕابردو سەریزمان و بنی زمانیان چاکسازی بوو کاتی زۆرینەی پەرلەمانیشیان هەبوو لە بری یاسایی چاکسازی یاسای بودجەی حزب یان تێ پەڕاند .

٦ـ بەشێکی زۆر لەو پەرلەمانتار و وەزیر و پلە باڵاو تایبەتانەی کەچەندین ساڵە موچەی خانەنشینی قەبە وەردەگرن .

۷ـ بەشێك لەوانەش کە ئیستا موچەکەیان کراوە تە نیوەو هاوارەکەیان بۆ ئازاری گیرفانی خۆیانە نەک بۆ گیرفانی موچە خۆر .

۸ـ ئەو سایت و پەیج و راگەیاندنانەی بەپارەی پیس خۆری و گەندەڵی بەڕیوە دەبرێن و مێشکی خەڵك ئاڵۆز دەکەن .

چاکسازی ئیستا بوەتە یاسا و حکومەتیش پەیڕەوی بۆ دەرکردوە ، ئیدی پاشەکشەکردن لێی نیە و دەبێت ئەم شانازی و سەرکێشیەش ببێتە موڵکی ئەوانەی پشتیوانی چاکسازین و چاکسازی خوازی ڕاستەقینەن نەك دروشم .

گەر تۆی موچە خۆر و فەرمانبەری ڕاستەقینە لەخەمی موچەکەی خۆت و چاکسازی ڕاستەقینەیت فەرموو پشتیوانی هەنگاوی چاکسازی بەو فشار بکە بۆ کردنی نەک دوای ئەو پیس خۆرانەی سەرەوە بکەویت و بەویستی ئەوان پیت وابی بەخۆپیشان دان و تیکدانی دۆخی ئەمنی ووڵات چاک دەبێت .
Top