چاکسازی لە پێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتیە، بە برینی موچە و خانەنشینی و ئیمتیازات و دەرماڵەی نا شایستە.

چاکسازی لە پێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتیە، بە برینی موچە و خانەنشینی و ئیمتیازات و دەرماڵەی نا شایستە.

چاکسازی خەڵکی هەژار و خاوەن هەقەکان ناگرێتەوە. چاکسازی تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی پلەی باڵا و موچە و دەرماڵەیان پێ دراوە، ئەوانەش زۆرینەیان ئەو خەڵکەن کە داهاتی تر یان موچەی تریان هەیە و گوزەرانیان باشە واتە لە جارێک زیاتر سوودمەندن لە بودجەی هەرێم و لە حکومەتدا، بێگومان ئەوان بە دیدی خۆیان لەم چاکسازیە زەرەرمەند دەبن و هەر بۆیە دژایەتیەکی زۆری دەکەن، بیر لەوە ناکەنەوە کە چەندین ساڵە بە ناموستەهەقی و نایاسایی لەو موچە و خانەنشینیانە سودمەندبوینە و هەقی خەڵکی تریان بردوە، ئینجا خەفەت لەوەدایە کە خۆشیان بە دژە گەندەڵ لە ناو خەڵک ناوەزەند دەکەن و نیشان دەدەن، دڵنیام لەوەی کە ئەوان ناتوانن چیتر ئەو خەڵکە فریوبدەن.
دەبێ ئەوەشمان لەبەر چاوبێ و لامان ڕون بێ، کە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی زیاتر لە ۷٥٪ ی بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان بۆ موچە دەچێ، کەواتە چاکسازی لە گەورەترین بەشی بودجەی هەرێم دەکرێت. لە دوای ئەم هەنگاوە لە داهاتوودا چاکسازی سێکتەر و بوارەکانی تریش لە خۆی دەگرێ. لە هەموویشی گرنگتر ئەوەیە کە چاکسازی خواستی زۆرینەی هاوڵاتیانە و هەر بۆیە بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتاری جەژنە پیرۆزەدا جەختی لەوە کردەوە کە (ئێمە سوورین لە سەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی چاکسازی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. بێگومان لە جێبەجێکردنی چاکسازیدا، بەرژەوەندیی خەڵکانێک کە سەرپێچی و گەندەڵیان کردووە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەوڵی پەکخستنی دەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن. بەڵام چاکسازی داواکاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و منیش لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنمەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبین و هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە)، ئێمەش وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حکومەت دەکەین لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای چاکسازی و بەدواداچوونیشی بۆ دەکەین، لە پێناو
بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستاندا.
Top