چاکسازی چییە ؟ بۆچی ھەندێک لایەن دژایەتی دەکەن ؟ !!

چاکسازی چییە ؟ بۆچی ھەندێک لایەن دژایەتی دەکەن ؟ !!

چاکسازی بریتیە لە گۆڕینی دۆخێکی خراپ بۆ باش یان بۆ باشتر و گۆڕینی دۆخێکی نەرێنی بۆ ئەرێنی، بەو مانایەی لە دژی گەندەڵی بێت.
ئەگەر ئەم چاکسازیەش سەرکەوتوو بێت ئەوە بە شۆڕشێک لە قەلەم دەدرێ، دڵنیاشین کە سەرکەوتوو دەبێت.
لەسەرەتایی دەمەزراندنی کابینەی نۆیەم ڕێزدار کاک مەسرور سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لیژنەیەکی پێکھێنا، سەرۆکی ھەرێم ڕێزدار کاک نێچیرڤان واژووی کرد و پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاساکەی پەسند کرد.
ئەگەر بیر بکەینەوە لەو ماوەیەدا حکومەتەکەی مسرور بارزانی ھەوڵی چاکسازی دەدەن، ئەمەش ئەوە دەردخات کە گەندەڵکاران و بندیوارەکان روویی راستیان دەرکەوێ، لە ھەندێک لە لەلایەکان ھەوڵی ئەوە دەدەن کە شکست بەو چاکسازیەی سەرۆکی حکومەت بێنن، کە لە سەرەتادا وتم ئەگەر سەرکەوتت بێت، ئەوا بە شۆڕشێک لە قەلەم دەدرێ ئەمەش بۆ نەیارانی ھەرێم ھەزم کردنی قورسە. لە کاتێکدا چاکسازی داوای کۆمەڵگەی کوردییە گەڕانەوەی مووچەی بندیوارەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت سەرکەوتنی حەقە بەسەر ناحەقی و ناعەدالەتی.
بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی زۆرێک زیانیان پێ دەگات بۆیە دژایەتی چاکسازی دەکەن، بەڵام سەرۆکی حکومەت رایگەیاند ھەرچۆنێک بێت دەبێت لەلایەنی ھاوڵاتی بین و لە بەرەی گەل دەمێنینەوە.
بۆ سەرخستی چاکسازی دەبێت ھەمووان ھەوڵی بۆ بدەین و نابێت پرسی چاکسازی تێکەڵ بە کاری سیاسی بکرێت، چونکە لە کابینەی نۆیەم ھەموو لایەنەکان بەشدارن.
گەڕانەوەی قەرز لە لای کەمپانیاکان و بڕینی مووچەی زیاد لە حەق و خانەنیشانی نایاسایی و کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان کە ھەر لە سەرەتایی پڕۆژەی چاکسازی بووە باس لە پەرلەمان کاری سەرەکی سەرۆکی حکومەت دەبن.
نەیارانی چاکسازی! قوتی خەڵک و فەرمانبەرانیان بردووە، ڤێلا و کۆمپانیاکانیان پێی بوژاندۆتەوە بۆ مەرامی شەخسی خۆیان خۆ پڕ کردن خۆیان، بۆیە چاکسازی باشترین پڕۆژە بوو، لەم کاتەدا بۆ ھەرێمی کوردستان گەڕانەوەی ماف و سەروەریەکانی خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەت باشترین دەستکەوتە، لەبەر ئەوەی ھەموو لایەنەکان لەم کابینەیەدا بەشدارن، بۆیە دەبێت ھەمووان ھەوڵی ئەوە بدەن سەری بخەن، نەوەک چەند لایەنێک بۆ مەرامەکانی خۆیان و پڕکردنی گیرفانیان بە قوتی خەڵک دژی بوەەستن.
سەرۆکی حکومەت لەماوەیەکی کەمدا توانی پیشانی بدات کە پڕۆژەی چاکسازی لە ماوەیەکی کورتدا سەردەکەوێت و خەونی ناحەزان و نەیارانی چاکسازی لە ناو دەبات و گەندەڵ کاران بە سزایی خۆیان دەگەیەنێت، پێیان نیشان دەدرێت کە دەست بردن بۆ قوتی خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەت سزاکەی چییە، دڵنیام ئەم چاکسازییەی سەرۆک وەزیران ھەموو چینایەتییەکان ڕێک دەخات و ھەلی کار و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە پێشینەی کارەکان دەبێت، ھاوکات بەردەوام بوون لە پڕۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەی کوردستان.
بە ڕایی من کابینەکانی پێش کابینەی نۆیەم بناغەیەک بوون بۆ کابینەی نۆیەم و لە ھەر کابینەیەکدا دەست کەوت زۆرمان ھەبوو، بەتایبەت لە رووی سیاسیەوە.
وتارە گرنگ و ئومێدبەخشەکەی ڕێزدار کاک مسرور بارزانی جێگەی دڵخۆشیە کە جەنابیان سوورن لە سەر جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی. بە جێبەجێکردنی یاساکە سەروەری بۆ ھەرێم دەگەڕێتەوە، خۆشگوزەرانی ڕوو لە ھەرێم دەکات و لە داھاتوویەکی نزیکدا کوردستانێکی بەھێزمان دەبێت.

• کادیری قوتابیان لقی کەرکوک



Top