چاكسازیی پرۆسەیەكە ویستی زورینەی خەلکی کوردستانە و هەر کەسێک کە خوی بە هاونیشتیمانی ئەم نیشتیمانە دەزانرێت ئەبێ پشتگیری لەم پروسە نیشتیمانیە بیکات، بەهیچ شێوەیەك چاكسازیی بڕینی مووچە و هەڕەشە نییە بۆ تۆی موچەخۆر بەلکو دورستکردنی دادپەروەری یە ل نێوان هەمو مووچەخورانی کوردستان ئەو جا لە چ چێگایەک بێت، ئەوەی ئەمڕۆ بەراستی خەمخۆر و راستگۆیە بۆ دابینكردنی موچەكانتان پارتی دیموكراتی كوردستانە ، ئەو کەسانی ئەمرۆ دژی ئەو پرۆسەیە دەوەستن بێ گومان لبەر بەرژوەندی تەسکی حیزبی و شەخسی یە ، لەدۆخێكدا كە هەمووان پێویستمان بە لۆژیكی عەقڵ و مەنتیق هەیە. كاتی ئەوە هاتووە چاكسازیی لەهەموو ئەو دەرماڵانە بكەینەوە كەساڵانێكە بە نادادپەروەریی دابەش دەكرێت، بۆ ئەوەی مووچەكان بەردەوام بن لسەر هەمومان ئەرکە پشتگیری بکەین و پێکەوە نەزیفی بەفیڕۆدانی داهات و پارە رابگرین، ئەگینا هەموومان و لەگەل نەوەی داهاتوو باجێکی قورسی ددەین و بە هیچ شێوەیەک ناتوانین ئیتر ئەم وەلاتە ئاوەدان و بەرەو پێش ببەین...
ئەنداما پەرلەمانێ کوردستانێ