خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا

خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا

پێرێ وڵاتی سوێد جاڕیدا؛ کە: ڕێکاریی خۆپاراستنی بەوەی؛ کە: بڕیارییان دابوو، لەوە بەرگری گەلەکۆ (herd immunity) بەدەست بێنن، وە لێبگەڕێن خڕ خەڵک تووشی بێت، ھەتا لەش بەرگری دژی ڤایرۆسەکە دروست بکات فەشەلی ھێنا!!! ئەمەش دوای ئەوەی کە: زۆر خەڵکییان لۆ ھات؛ کە پێشتر جارێک تووشی کۆرۆنا (سارس - ٢) و نەخۆشی (کۆڤید ١٩) ببوون، بەڵام دیسان تووشبوونەوە و بەمەش دیارە بەرگری یەکەمیان لۆ دروست نەبووە. ھەتا وڵاتێکی وەکو لبنان، کە: ئەوان سەرەتا وەکو لای خۆمان خەڵکیان خانەگیر و قورمتێنە کرد، بەڵام بە ھۆی ئەوەی کە: لە ڕووی ئابووری فشارییان لە سەر ھەبوو ماوەیەک قورمتێنە و خانەگیربوونەکەیان ھەڵگرت، بەس لە جێژنەی دیسان لۆ چار ڕۆژان حکومەتی ئەوێ قەدەغەی ھاتووچۆی ڕاگەیاند و بەشێوەیەکی تووندتر خەڵکی خانەگیر کردەوە. ئەگەر سەیری وڵاتێکی گەورەی وەکو بەڕازیل بکەین کە سەرەتا لەوێ سەرۆکی وڵات فشەی پێدەھات، ڕکەی گرت بوو بەڵام کاتەک نەخۆشییەکە لەوێ تیری کرد، ئەوا زیڕەیان لێ ھەستا! لێرەدا دەردەکەوێت کە بە ھۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە نوێیە و پێشتر ھیچ پڕۆگرام و بەرنامەیەکی ڕووبەڕوو بوونەوە نەبووە، لۆیە مەرج نییە ڕێکارییەکانی وڵاتێک لەوەیدی باشتر بێت.
خۆ ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بەغدایێ وە بە ھۆی کەمی ڕۆشنبیری گشتی و کەمی ھۆشیاری دروستی و کەمی ڕۆشنبیری ئایینی، ھاوکات بە ھۆی ملە کردنی خەڵک و خراپی باری سیاسی و ئابووری، لۆیە ھەر ئەمڕۆ زۆر لە خەستەخانەکانی ئەوێ ئەوەیان ڕاگەیاند کە خڕ بێد و قاوشەکان پڕ بوونەتەوە و ھەتا یەکێک دەرنەچێت یان نەمرێت، ئەوا توانای وەرگرتنی نەخۆشیترییان نییە!؟؟ لێرەدا ئەگەر لە کوردستان وا بەو شێوە بڵاو ببێتەوە ئەوا بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی تەندروستی بێت تەنیا (٢٠٠) بێد لە ھەموو کوردستان ھەیە، لۆیە ئەگەر لێرە تەشەنە بکات ئەوا خراپتر لە پاشتر!!!
* ھاوین و کۆرۆنا: ڤایرۆسی کۆرۆنا بە درێژایی ساڵ دەمێنێت و ئەوە نییە تایبەت بێت بە وەرزێک بەڵام لەبەر ئەوەی ھاوین لە کوردستان وشک و زۆر گەرمە! ئەوا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کار لە سەر ڕێگەی بڵاو بوونەوەی دەگرێت، بەجۆرێک گەرمی و وشکییەکە ناھێڵیت زۆرتر بڵاو ببێتەوە، ھەروەھا ھاوین وەکو زستان نییە خەڵک بەخۆی لێک دوور دەکەوێتەوە و بەمەش خۆپارێزییە!!

* خەڵک و کۆرۆنا: ئەوەی ھەموو خەڵک پێویستە بیزانێت ئەوەیە کە ئەم ڤایرۆسە (نۆڤل کۆرۆنا سارس - ٢) و نەخۆشییەکەی (کۆڤید ١٩) نوێن و پێشتر ھیچ زانیاری و مەعلوماتمان لەسەری نەبووە! لۆیە، ئەگەر گوێبیستی ھەواڵەکان بین ئەوا جار ھەیە زانیاری دژ یەک دەبیستین!؟ ھەتا دەبێت خەڵک بزانن کە لەبەر ئەوە ئەم نەخۆشییە بە دەرد ( pandemic) دانرا، چونکە لە ماوەکی کەم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تووشی دەبن بەو مانایەی ڤایرۆسەکە توانای تەنینەوەی زۆرە، ھەروەھا توانای تێزانەوەشی زۆرە! ھەتا ئێستا ھیچ چارەسەر و ھیچ ڤاکسینێکی نییە!؟
خۆ ئەگەر مەترسی زۆری ژمارەی خەڵکی تووشبوو نەبێت ئەوا ئەگەر کەت کەت بێت ئێمە پێمان خۆشە ھووردە ھووردە خڕ خەڵک تووش بێن و بەرگری دژی پەیدا بکەن، چونکە ترسی ئێمە لەوەیە کە: خەڵک بە لێشاو تووشی بێن و بەمەش بە لێشاو داوای خزمەتگوزاری تەندروستی دەکرێت و ئەم خزمەتگوزارییەش فەراھەم ناکرێت.
دە بڕۆننێ لە ھەرێمی کوردستان ڕێژەی مردن (١٪) بووە؛ ئەوجا بەس لە مانگی سێ لۆ مانگی شەش بەس (٥٠٠) کەس تووشبوون ئەدی ئەگەر لە ھیکڕا (٣٠٠٠ - ٥٠٠٠) کەس تووشبوون و ڕێژەی مردن بە قیاسی (١٪) حسێب بکە؛ ئەوا: بزانە چەند دەردەچێت!؟!!

* مزگێنی: لەم دواییەدا، ئەوە دەرکەوتووە؛ کە: (کۆڤید ١٩) بەس بە بەریەکەوتنی دایرێکت و ڕووبەڕوو دەگوازرێتەوە دەنا بە ڕێگایتری وەک دەستدان لە ڕوو و ڕووتەختەکان و ھەوا ناگوازرێتەوە! ھەروەھا دەرکەوتەوە ڕێژەی زۆری خەڵکی، کە: تووشی دێن ھەر ھەست پێ ناکەن (٨٥٪)؛ وە تەنیا (١٥٪)ی پێویستیان بە خەستەخانە دەبێت و لەو ڕێژەش؛ کە: پێویستییان بە خەستەخانە دەبێت بەس (٣ - ٥٪)ی پێویستی بە ئامێری دەستکردی ھەناسەدان دەبێت و لەو ڕێژەیەش بەس (١.٨٪) ئەگەری مردنی دەبێت. لە لای خۆمان ھەتا ھەنووکە ڕێژەکە (١٪)یە.

* کەینێ ڕێکارەکان سووک دەکرێن!؟ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەگەری بڵاو بوونەوەی بە ڕێژەی (٣.٨) بوو، وە نەخۆشی ژمارە (سفر) دیار بوو و ڕێچکەک ھەبوو وێدا چوون بکرێت، ھەر لۆیە: خانەگیر بوون و قورمتێنە؛ دەبوا بە تووندی بێت. وە ھەر کاتێک ئەگەر ڕێژەی تووشبوون کەم بووەوە لۆ (١٪)، ئەوا: دەکرێت قورمتێنە و خانەگیر بوون سەھل بکرێت و لا ببردرێت بەڵام ھێشتا خەڵک نابیت بێ مننەت بێت. لۆیە؛ دەگەل نەمانی خانەگیر بوون بەردەوام بە لە ڕێکارییە خۆپارێزییەکان. وەبیرتان بێت، کە: ئەم ڤایرۆسە مزیڕ و بیژی و بەدعەمەلە و بەرزەفت بوونی زەحمەتە!

* مەترسییەکان: مەترسییەکان لەوە بوو؛ کە: خڕ خەڵک وێکڕا تووش بێن، وە یان ڤایرۆسەکە خۆی بگۆڕێت، وە یان ڤایرۆسێکیتر بێتە ھەمانەتەی، شوکر بۆ خوا ئەوە لێرە نەبوو! ھەتا لێرەش ڕێژەی مردن بەم دەردە و ئافەتە ھەروەک پەتای ئاسایی بوو بەڵام ھێشتا نابێت پشت لێ بکەینەوە چونکە ئەگەری دووبارە سەرھەڵدانەوەی ھەیە.
* پووختە:
١. ئەم ڤایرۆسە چارەسەری نییە، ڤاکسینی نییە!؟! خۆی لە پەتای ئاسایی ڤاکسین بەس بە ڕێژەی (٢٠ - ٩٠٪) پڕۆتێکتیڤە و دەتوانێت کە کەسەکە لە تووشبوون یان لە ماکەکانی پەتاکە بپارێزێت.
٢. ئەم ڤایرۆسە ڕێژەی مردن لە چاو پەتای (٢٠١٣ز) کۆرۆنای سعودییەی کەمترە! کە: بە (مێرس = MERS -CoV) دەناسرێت؛ یێ سعودیەی ڕێژەکەی (٣٥ - ٥٥٪) بوو بەڵام لێرە بەس (١.٨٪) بووە بەڵام ئەو بەس (٤٨٠٠) کەس تووشبوون ھەرچی ئەمەیە بە لێشاوە.
٣. لە (کۆڤید ١٩) ئەوەی بەرگری لاوازە؛ وەکو ئەوانەی بە تەمەنن یان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە ئەگەری ماک و ئاڵۆزییان ھەیە. ھەشە لەم گرووپانەشە بەڵام بەرگری بەھێزە و بەرگەی نەخۆشییەکە دەگرێت، واتا: بەرگری گرنگە.
٤. پێویست ناکات ھەست بە دڵە ڕاوکێ و ترس بکەیت بەڵام نابێت ھەماھەنگیش نەبیت.
٥. تکایە گرنگی بە پاک و خاوێنی بدە؛ ھی خۆت وەکو تاک و ھی کۆمەڵگا و ھەمەھەنگی چەسپاندنی ڕێکارییەکان بە. تکایە، کارت نەبوو؛ مەیە دەرەوە و لە ماڵ بمێنەوە!
Top