ھەر کاتێک کوردستان سەرکەوتنێک بە دەست دێنێت ، دوژمنان وکۆیلەکان تووشی ھیستریا دەبنەوە ..

ھەر کاتێک کوردستان سەرکەوتنێک بە دەست دێنێت ، دوژمنان وکۆیلەکان تووشی ھیستریا دەبنەوە ..

بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئێستا لە ھەموو کاتێک زیاتر ئالۆزترە، بۆیە دەبێت کورد ھەوڵبدات لەو کێشە و ئالۆزیانەی کە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەن بە سەلامەتی دەربچێتلە ماوەی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان ، کە بە پلان و ستراتیژی رێک و پێک دوای ٥ ساڵ لە جەنگ و نەھامەتی و قەیران ھاتنەوە مەیدان ، ئەوا روون و ئاشکرایە، کە ھەنگاویی باش و کاریگەر لە رووی سیاسی ودیپلۆماسییەوە ھاویشتراون ..
ھەروەھا ئەوڵییەت ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییە ، چ لە سەر ئاستی عێراق ، ھەرێمی و نێودەوڵەتییدا ، راکێشانی کۆمپانیا گەورەکان و گرێبەستی گرنگن لە رووی تەکنۆلۆژیان و ئاوەدانی بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی کوردستان ەل گشت بوارەکاندا ..
ھەروەھا ھەنگاوەکانی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان ، لە بوارەکانی گرنگیدان ، گشت سێکتەرەکان و ھەروەھا جێبەجێکردنی پرسی چاکسازی و خزمەتکردنی کوردستانیان و پەیوەندی نزیکی دزگەکانی حکومەت و ھاوڵاتیان وەک بەرسیاریەتیی و حکومەتی ھەمووان دوور لە دەستێوەردانی حزبی ، تا بە ئێستا توانیوێتی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات ..
یەکێکی تر لە ھەنگاوەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ، یەکریزی و تەبایی نێوماڵی کوردستانیانە ، بۆ رووداو و پێشھاتە نوێیەکان بە تایبەت لە سەر ئاستی عێراق و پێداگری و داکۆکیکردن لە سەر مافەرەواکانی گەلی کورد کە چەندین ساڵە دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە جێبەجێ کردنی پاشگەز دەکەنەوە ..
ئەگەر ھەڵوەستەیەک لە سەر ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان بکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ رووداو و پێشھاتەکان ، ئاماژەیەکی روون و ئاشکران بۆ دروستکردنی متمانەی بە ھێز و خۆشەویستی حکومەتی و تیمەکەی بۆ کوردستانیان و ھەر ئەوەشە وایکردووە کە نەیارانی کورد و پاشکۆکانیان وەک ھەمیشە بکەونە خۆیان بۆ دروستکردنی درز و ناکۆکی لە نێوان کوردستانیان لە رێگەی پروپاگەندەی ناحەزانی کورد ..ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی ھەستیار دا تێپەڕدەبێت، نێچیرڤان بارزانی کەسێکی بەھێزە و دەتوانێت ھەموو ئەو کێشانە چارە بکات کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە.
دوای ئەوەی پیلانگێرییەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆ لە باربردنی گشت دەستکەوتەکانی کوردستان ،بە کابینەی ھەشتەم و ھەرێمی کوردستان و لە سەروی ھەمووشیانەوە پارتی و بارزانی کە بەرگریی قارمانانە و بێ وێنایان کرد بۆ پاراستنیان تووشی شکست ومایەپووچ بوون بوونەوە ..ھەروەھا دوای کەمتر لە ساڵێک لەو خیانەت و پیلانگێرییە قرژێژەیان ، کوردستانی بەھێزتر و کابینەی نۆیەمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسروور بارزانی بە ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ ھاتە مەیدان ، کە رێکارەکانی رێگر دەبن لە بەردەم چەتە و مافیاکانی خاکفرۆشی نێو یەکێتی ، ئەوا نیگەرانی زۆری ئەو تاخمەی لێکەوتەوە ..
سەرٍانی خاکفرۆشی نێو یەکێتی دەزانێت پارتی چەند گرێدراو و پەیوەستە بە بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکانەوە، ھەروەھا دەشزانێت ھیچ کاتێک پارتی سازش لەسەر ئەو بابەتانە ناکات، ھەر بۆیە ھەمیشە لەو خاڵەوە پارتی گرتووە و ماوەیەکی درێژیشە ئەوەی بۆ چووەتە سەر و بەم شێوە تەھدیدانە ھەوڵ دەدات گوشار بخانە سەر حکومەتی کوردستان تا پاشگەز بێتەوە لەو ھەنگاوانەی کە بەرژوەندی گشتی کورستانی لەدواوەیە و سیخور و مافیا و بەرکرێگیراوان رووبەرووی لێپێچینەوە و سزا دان دەکاتەوە .

لەلایەکی دیکەوە ، بانگھێشت و سەردانە فەرمییەکانی سەرکردە، باڵیۆزی وڵاتان بۆ کوردستان و بەشداری سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان بۆ کۆربەند و کۆنفرانس و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان و زیاتر گرنگیدانی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان و بەھێزبوونی پێگەی کورد ، ئەوەندەتر نائومێدی و ھیستریایی لە نێو دڵی داگیرکەران و کۆیلەکانیان و بەتایبەت خاکفرۆشانی نێو یەکێتی دروستکردووە.

دوو ئیدارەیی “خەونی نەیارانی کوردستانە” و لەو بابەتانەشدا “پارتی قوربانی بەخۆی داوە، تاوەکوو ئەو خەونە جێبەجێ نەبێت”. “یەکێتی باش دەزانێت ئەم جۆرە ھەڕەشانە خەونی نەیارانی کوردە و بۆنی دوو ئیدارەیی لێ دێت، بەڵام ئەوان پێیان گرنگ نییە خەونی نەیارانی کورد جێبەجێ ببێت. بۆیە، دەبێ خاکفرۆشان ئەو راستییە بزانن کە کوردستانێکی بەھێز ویستی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتییە و لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە، بەھەمان شێوە ڕووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوەو ڕێگری ھەیە بۆ دوو ئیدارەیی. ھەروەھا لەڕووی ئیداری‌و دامەزراوەیەوە، دیسان سەر لە نوێ دروستکردنی کۆمەڵێک دامەزراوەی وەکو پەرلەمان و حکومەت ...ھتد، ئاسان نییەو ئەو قۆناغەی ڕابردوو بەسەرچووە. یەکێتی ھیچ پلان و کارتێکی بەھێزی بەدەستەوە نەماوە، لەماوەی ڕابردووش نەیتوانیوە ھیچ کارتێکی بەھێزی نییە بۆ ئەوەی بە ویستی خۆی باس لە دوو ئیدارەی و لێکترازان بکات ،چونکە نەک پارتی دیموکراتی کوردستان ،بەڵکو ھیچ لایەنێکی نیشتیمانپەوەری تر رێگە بەو کاڵفامییە و بەرژوەندییە تایبەتییە نادات ..
بەدڵنییاییەوە، ئەمجارەش گەل کورد و سەرکردایەتییکەی سەرکەوتووانە ، ئەم قۆناغە ھەستیارە کە وەک ھەمیشە داگیرکەران ، کۆیلەکانیان بۆ تێکدانی رەوشی سەقامگیر و ئارامی کوردستان بشوێنن و چاویان بە سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی گەلی کورد ھەڵنایەت بەسەرکەوتووان دەرباز دەکات ..

Top