چاكسازی خواستی جەماوەرە

چاكسازی خواستی جەماوەرە

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنی ژمارە(15) خوی پرۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی ومووچەودەرمالەوبەخشین وئیمتیازاتەكانی دیكە ی پەسندكردلەئێستادالەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەنگاوەكانی جێ بەجێكردنی دەستی پێ كردوە كەبەمەش یەكێ لەھێلەگشتی یەكانی كارنامەوستراتیژیەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جێ بەجێ دەكرێت كەبەمەش ھەنگاوێكی ھەرەگرنگی چاكسازی لەھەردووبواری كارگێری وداراییدائەنجام دەدرێت كەدلنیایەوە ھەنگاوی تریشی بەدوادادێت بۆچاكسازی كەمەبەست لێ یان تەنھابەرژەوەندیی خەلكی كوردستان وھێنانەدی دادپەروەرییە.
ھەرچەندەپرسی چاكسازی دیارترین دروشمی ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردنی لایەنەكان بووكەبەلێنی بەدێھێنانی دادپەروەری ونەھێشتنی گەندەلی وچاكسازیان دەدابەلام وەك تێبینی دەكڕێت ھەولی دروست كردنی لامپەرودژایەتی كردنی یاسایەكەدەدرێت كەئەمش بریارێكی مەترسی داروخۆكوژی سیاسیەوجێگای تێبینی وسەرەنجەچۆن دەبێت دژایەتی پرسێكی واگرنگ بكرێت ....
ھەرچەندەئیرادەی چاكسازیخوازن زۆربەھێزەھەردەبێ جێ بەجێ بكرێت كەپێویستەبۆسەرخستنی ھەرھەمووان پالشتی وپشتیوانی لێ بكەن وتێكەل بەناكۆكی سیاسی نەكرێت چونكەلەبنەرەتدایاساكەھی ھەموولایەنەكانی بەشدارلەكابینەی نۆیەمەكەجگەلەوەی كارەكانزیاتر شەفاف دەبن وبەدادپەروەرانەبەرێوەدەچن ورێگری دەكرێت لەوەی چیترلەژێرھەرناووبیانوێك سامانی گشتی بەھەدەربدرێت یان بەمیزاج وبەنایاسایی پلەبەرزبكرێتەوەیاخود خانەنشین بكرێن وەخەلكی شایستەش مافەكانیان پارێزراودەبێت .
ھەرچەندەئەم یاسایە تەواوی چاكسازی نیەلەھەرێمی كوردستان بەلكوبەشێكی ھەرەگرنگە بۆچاكسازی كەھەنگاوی تری بەدواداێت لەسێكتەرەكانی ترداكەلەماوەی چەندمانگی رابردوشداھەنگاوی باش وگرنگ بەوئاراستەیەھاوێشتراون لەمیانەی لەووتارەكەی دالەھەفتەی رابردوودابەرێزمەسروربارزانی جەختی لەسەرپێویستی ئەنجام دانی چاكسازی كردەوەبەو پێیەی چاکسازی داواکاریی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، بۆیە ش بەرێزیان بەلێنی دا لە سەنگەری ھاوولاتیان بمێنێتەوەولەچاکسازی بەردەوام بیت.
‎داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد بە گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆ، هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستای كوڕدستان داكە
‎ئەم قەیرانانەبەرۆكی كوردستانی گرتۆتەوە، ھەرچەندەراستە خەڵكانێك زیانیان پێدەگات لە چاكسازی، تەگەرە دەخەنە بەردەم پرۆسەی چاكسازی، بەڵام ھەروەكوسەرۆكی حكوومەت راگەیاندگرنگەلە بەرەی هاووڵاتییان دابین و ئەم خواستەیان جێ بەجێ بكرێت چۆن ئەركی پەرلەمانی كوردستانەچاودێری چۆنیەتی جێ بەجێ كردنی یاساكەبكات وەحكوومەتیش دەبێ بەپێ ی یاساكەھەرسێ مانگ جارێك راپۆرتی خۆی ئاراستەی پەرلەمان بكات ئەواش مافی ھاوولاتیانە بەدواداچون بۆجێ بەجێ كردنی یاساكەبكەن ولەراستی ھەمووبابەتەكان ئاگاداربن بۆئەوەی ھیچ شتێك لە شەقام نەشاردرێتەوە...
Top