ئه‌وان له چی ئه‌ترسن؟!.
May 28, 2020
وتار و بیروڕا
واهه‌سته‌كه‌ن ئێمه ساده‌ین و هیچ له ئه‌لف و بێی سیاسه‌ته‌وه نازانین؟!
وا هه‌سته‌كه‌ن هاونیشتیمانیان ساویله‌كه‌ین و هیچ له باره‌ی یارییه‌كانی سیاسه‌ت تێناگەن؟!
ئه‌وان پێیان وایه به‌هۆی ئه‌و یارییه نائه‌خلاقیەی دەیکەن ده‌مان وه‌ستێنن له چاكسازی و پاكسازی ئه‌و سیسته‌مه سیاسه كه به‌خوێنی هه‌زاران مرۆڤی كورد هاتۆته‌دی.
رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه زاده‌ی فكری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مه‌رجعیه‌تی كورده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشێ ناكات له كۆی ئه‌و دروشم و په‌یامانه‌ی كه هه‌ڵی گرتبوو له‌و ساته‌ی شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێدراو بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت، نه‌یاران و دوژمنانی چاكسازی و پاكسازی په‌له قاژه‌یانه، چونكه دڵنیان ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێشینه‌ی پیس و گڵاوی ئه‌وان هه‌ڵده‌داته‌وه كه خۆی له چه‌ند مووچه‌یی و بندیواری و بودجه‌ی زه‌به‌لاح ده‌بینێـته‌وه,
له فه‌ره‌هه‌نگی (هێژا مسرور بارزانی) نه تنازول هه‌یه و نه بابه‌تی چاكسازی قابیلی مناقشه و مساوه‌مه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێت چاكسازی وه‌ك هێلێكی ڕاست بروات و جێگای خۆی بگرێته‌وه، ئه‌وان زۆر مجامه‌له و شانۆگه‌ریان نواند ده‌سا به‌ڵكو مه‌سروری هه‌مووان هی ئه‌وان بێت و گه‌ل جێبێلێت، به‌لام بێ هووده‌یی ئه‌وان له ڕاكێشانی مسروری گه‌ل و كوردستان بۆ لای خۆیان بووه هۆكاری ئه‌و به‌زم و گاڵته‌جاریه‌ی كه ئێستا به حكومه‌ت و دامه‌زاروه‌كانی بكه‌ن و پێش هه‌مووكه‌سیش هێرش كردن بۆ سه‌ر برا گه‌وره، ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت و بتوانن بیكه‌ن ئاماده‌ن بیكه‌ن تاوه‌كو وێنه‌ی حكومه‌ت لای خه‌ڵك ناشیرین بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش حه‌قیان پێ ئه‌ده‌ین، چونكه ئه‌وان ماوه‌یی چه‌ندین ساڵه له سامانی گشتی ده‌خۆن و ته‌خشان و په‌خشان به سامانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا به سپۆنسه‌ری برا گه‌وره ئه‌و زه‌مه‌نه گوزه‌شت.
با كوردستانیان دڵنیابن ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن بۆ وه‌ستاندن و لاوازكردنی په‌یام و یاسایی چاكسازی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش دڵنیابن و یه‌قینیان هه‌بێت رێزدار مه‌سرور بارزانی به پاڵپشتی خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و بۆمبانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ده‌یانناوه به ئامانجی نه‌مانی ئه‌و كیانه سیاسیه كوردیه و ناشیرینكردنی.
باش ده‌زانین ئه‌وان له چی ده‌ترسن، به‌ڵام ده‌بێت بزانن دره‌نگ بێت یان زوو ئه‌و ترسه ده‌بێته ڕاستی و ڕاستیش وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌كی جوان ده‌مێنێته‌وه، ئێستا ئێمه چاوه‌رێی ترسی ئه‌وان ناكه‌ین به‌ڵًكو له چاوه‌روانی ئه‌وه‌داین شاكاره به به‌هاكانی چاكسازیی له لایه‌ن رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌ت چۆن چۆنی ڕیخۆڵه‌ی دوا گه‌نده‌ڵكار و هێزی سیاسی مشه‌خۆر ده‌ردێنێته‌وه و سامانی گه‌ل بۆ گه‌ل ده‌گیرێته‌وه.