کورتەیەک دەربارەی ناسیۆنالیزم

کورتەیەک دەربارەی ناسیۆنالیزم

باسکردن لەمێژووی ھاتنە ئارای چەمکە کۆمەڵایەتی وبنەما ھزرییەکانی مرۆڤ، ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت، بەڵام دووپات بوونەوەو سەرھەڵدانەوەیان لەم قۆناغەدا دەتوانین گرنگی ئەو چەمک وبنەمایانەمان زیاتر بۆ ڕوون بکاتەوە، زۆرجار کە مێژوو ھەڵدەدەینەوە چاوێک بەڕابردوودا دەخشێنین، لەکاتی شرۆڤەو بەڵگە مێژووییەکان ڕەنگە بڵێین ھەندێک چەمک وبنەمای ھزری مرۆڤ لەقۆناغێک لەقۆناغەکانی ژیان گرنگ بووە، بەڵام ئێستا گرنگ نییە و پێویستمان پێ نییە، پێچەوانەکەشی ڕاستە، ھەندێک ھەست وفکر ھەیە ھیچ کات وقۆناغێک بەسەرناچێت و جێ بەجێ کردنیشی زەرورێتی ژیانە.
لێرەدا دەپرسین ناسیۆنالیزم چییە؟
لەڕاستیداچەندین پێناسە بۆ ئەم چەمکە ھەیە بەڵام بەگشتی پێناسەکان لێک نزیکن((ناسیۆنالیزم بریتییە لەدڵسۆزی وخۆ تەرخان کردن بۆنەتەوە یان نیشتمان)).
((لەھەستی ھاوبەشی شوناس ودڵسۆزی کەپشت دەبەستێت بەکەلتورو دابونەریتی گشتی ومێژوو، ھەروەک بنەمایی ئایینی وگشتی ودڵسۆزی وناوچەیشیی تێدایە)).
لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم، ھۆکاری سیاسی پاش داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت وگۆڕانکارییەکانی جیھان وناوچەکان بوون، تێڕوانینی سەرەکی بۆ سەرھەڵدان ودەرکەوتنی ناسیۆنالیزم یان ڕەگ وڕیشەو بنەمای ناسیۆنالیزم ھەیە، یەکەمیان تێڕوانینی پێش مۆدێرنێتەیە، دووەمیان تێڕوانینی پاش مۆدێرنێتەیە، بۆچوونی یەکەم کاری لەسەر ڕەچەڵەک وئەو سەرچاوەی لەدایکبوونەی لێوە ھاتوون، لە خوێن ودەمارو عەشرەتدا لەتیۆری پەرەسەندنی دارویندا سەبارەت بەزیندەوەرزانی ھاتووە، لەڕووی کۆمەڵناسیشەوە پەیوەست دەبێتتەوە بەتێڕوانینی ئیبن خەلدوون.
تێڕوانینی دووەم کەناسیۆنالیزم پەیوەست دەکات بەمۆدێرنێتەوە ودیاردەیەکی نوێیە، بۆدەرکەوتن وبوونی پێویستی بەچەند مەرجێکی بنیادی ھەیە، کە ئەوانیش بەگشتی ئەو مەرج وبنەمایانەن کە دەبنە ھۆی بوونی کۆمەڵگەی مۆدێرن، کەپشت بەئابووریەکی پیشەسازی پەرەسەندوو دەبەستێت، بەجۆرێک توانای پڕکردنەوەی ھەموو پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی ھەبێت چینی بۆرژوای سەرمایەداریان بۆرژوای نیشتمانی پێکدێنێت.
ناسیۆنالیزم لەسەرھەندێک ڕەھەندی کلاسکیکی پۆلین کراوە کەئەمانەن
خاکی ھاوبەش
دەستور
یاسا
زمانی ھاوبەش
سوپای ھاوبەش
مێژووی دوای شۆڕشی فەڕەنسی ناسیۆنالیزم وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری سەیردەکرێت، بۆھەنگاونانی درووست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی دەبێت کاربکات.
ناسیۆنالیزم لەڕەوتی مێژوودا خۆی لەدوو فۆڕمی سەرەکی دەبینێتەوە.
١-ناسیۆنالیزم لەسەرئەساسی ھاوڵاتی بوون.
٢-ناسیۆنالیزم لەسەرئەساسی ئیتیکی کەلتووری.
ناسیۆنالیزم یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی فیسۆلۆژی وتیۆری ولێکۆڵینەوەی مێژووی باسی زۆر ھەڵدەگرێت.
ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆژیا چەمکی خۆی دووبارە دەکاتەوە بۆ ھەر نەتەوەیەک وەک یەکەیەکی ساسی وکەلتەوری دەردەبڕێت، شوێنێک لەپەیوەندییەجیھانیەکان بگرێت پێویستە ناسنامە واتا ئایدینێتی خۆی ومافی خۆبڕیاردان وچارەنوسی ھەبێت، بەشێوەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆبێت خۆبەڕێوەبردن، خۆحکوم کردن و ڕازی کردن لەچوارچێوەی وڵاتێکی فرەنەتەوەدا.
ناسیۆنالیزم لەزمان وکەلتووری خۆی وەردەگرێت، کەکۆمەڵێک خەڵک ھێناویانەتە بەرھەم وبەخۆیانەو ەدەتوانن ڕەخنەی پێکەوە ژیانی ھاوبەش دروست بکەن، ناسنامەی کەلتوور تەنھا لەڕێگەی خۆبەڕێوەبردن دەبێت .
ڕۆشنبیرانی فەڕەنسا ڕایان وابوو کەدەوڵەت نەتەوە دروست دەکات، بەواتایەکی تر نەتەوە کۆمەڵگایەکە لەتەواوی ئەو ھاوڵاتیانە پێک دێت، کە لەناو سنووری وڵاتێکداو لەسایەی سیستەمی سیاسی یەکیان گرتووە، ھەمووھاوڵاتیەکیش بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەلتوور وئایین وڕەنگی پێست و جیاوازی ئینتیمای سیاسیان، دەبێت یەکسان بن وھەمان مافیان ھەبێت، دەوڵەتی نەتەوەیی فەڕەنساو کۆمەڵێک دەوڵەت بەپێی ئەم مۆدێلە کە بنەمایەکی دیموکڕاتیانە دەستەبەر دەکات دامەزرێندران، بەشێکی گرنگی ھاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە ڕەش پێستەکانن دوای خەباتێکی دورودرێژو ڕەوشی ئابووری وکۆمەڵایەتی لەو وڵاتانە مافی دەنگدان ویەکسان بوون دەستەبەرکرا.
٢-ناسیۆنالیزم لەسەر ئەساسی کەلتوری. ئەم مۆدێلە کە ڕۆمانییەکان وئەڵمانەکان کاری لەسەر دەکەن بە بۆچوونی ئەوان دەوڵەت نەتەوە دروست دەکات، بەواتایەکی تر مافە یاساییەکان خەڵک یەک دەخەن و ئینتیمایی نەتەوەیی ھاوبەشیان لەلا دروست دەبێت، بەڵکو نەتەوە زمان کەلتوری ھاوبەش ھەستی نەتەوەیی بوونیان لادروست دەکەن، لێرەدا زمان یاخود ڕەچەڵەک کاری لەسەر کراوە.
کاتێک دەمانەوێت ھەستی نەتەوەیی بوون یاخود ناسیۆنالیزم گرنگی پێ بدەین، دەبینین لەکورودستان چەندین توێژینەوەی زانیستی و پەرتوک لەسەر ناسیۆنالیزمی کوردی ھەیە، ئەو ھەنگاوە گرنگانەی کە پێویستە بگرێتەبەر لەلایەن ڕۆشنبیران ونووسەرانی ئەم بوارەوە کاری لەسەرکراوە و ھەنگاوی گرنگی بۆ نراوە، ئەوەی جێی باسە پێویستە ھەر میلەتێک چەند بنەمایەکی گرنگ ھەبێت و جێ بەجێیان بکات، ئەویش بەپێی کەلتوور ودابونەریت ویاساو سیاسەتی ئەوخاک ونیشتمان وگەلە، ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە لەکوردستان ھەستی نەتەوەیی وشیاری نەتەوایەتی زۆرکاڵ بۆتەوە، پێویستمان بەپەروەردەیی تاک وکۆمەڵگە لەم ڕوانگەیەوەھەیە، جیا لەبیرو بۆچوونی سیاسی بۆیە ئەرکی ھەریەک لەڕۆشنبیران ونووسەرانە بەپێوەیەکی بەرنامەداڕێژ کار بکەن، بۆ پەروەردەی تاک لە کۆمەڵگە و لەخێزان، لەباخچەی ساوایان و قوتابخانە وزانکۆو پەیمانگەکانەوە، دواتر پێویستە ھەموومان لەگەڵ سەروەری یاساو چاکسازی ودژەگەندەڵی بین، بۆئەوەی نەوەی داھاتوو لەناو دەوڵەتی کوردستان وسەربەخۆیی خاک وگەلدا بژی.
Top