شوڕشی گوڵان، درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنە

شوڕشی گوڵان، درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزنە

دوای خیانەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتی عێڕاق و بە تایبەت ڕژێمی بەعس لە ١٩٧٤دا و شکستی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن. دوای ئاوارەیی بەکومەڵی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گشتی و خانەودەکانیان و ڕووکردنیان بۆ وڵاتی ئێران لەساڵانی ١٩٧٤/١٩٧٥ و پاش پشوودانێکی کەمی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەھیدی ھەمیشە زیندوو کاکە ئیدریس بارزانی کەوتەوە جولە و دیاسانەوە لە دوەری ھزاران مایل لە کوردستان بۆ دووبارە ژیانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی چەند گرووپێک پێک بھێنێت، دیار بوو ئەو کاتە باری ئابووری حزب زۆر زۆر لاواز بووە، بۆیە ئەو گرووپانەی کە جەنابیان داوایان لێکرد بگەڕێنەوە بو کوردستان بێ بەرانبەر و خوبەخشانە بۆ ئەوەی جارێکیتر سەر لە نوێ بکەونەوە بواری پراکتیکی بۆ وەرگرتنی مافی گەلی کوردو دانپێدانانی حکومەتی عڕاقی بە قەوارەی کوردستان، دوای ئەوەی کە ئەم گرووپەنای کە لە پێشمەرگەو و کادرە پێشکەوتووەکانی شۆڕشی ئەیلول پێکھاتبوون، بۆ ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بە ھاوکاری زۆرێک لە سەرۆک ھوزەکانی کورد لە ڕوژھەڵاتی کوردستان توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن و شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتن خواز ھەڵبگیرسێنن، بۆیە لە ٢٦ ی گوڵان توانیان بە ئاشکرایی و بە ھەڵمەتی بوێرانەی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول ئیدامە بە شوڕشی گوڵان بدەن.
ئەو پێشمەرگەو و کاردرانەی کە لە ئاوارەیی و دوورەدەستی توانیان بە ئەمری جەنابی کەک ئیدریس بگەڕێنەوە بۆ کوردستان، کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەدووری و نەدیتنی کەس و کاریان بەردەوام بوون، ماوەی نزیکەی ٣ ساڵ و بگرە زیاتریش نەگەڕانەوە تا شۆڕشی گوڵان بە سەرکەوتووانە و بەھێز لە ناو جەماوەری کوردستان جێی خۆی کردەوە، توانی دووبارە قەبارە و ھێزی خۆی بە سەر حکومەتی عێراق دا زاڵ بکات و دوای چەندین شەڕو و تۆمارکردنی چەندین داستانی پڕ سەروەری کە یەکێک لەوان داستانی خواکوڕک لەساڵی ١٩٨٨ بوو، کە شەھید و برینداری زۆرمان ھەبوو، ئەو شەڕە بەشەڕی مان یان نەمانی پارتی ھەژمار دەکرا، خوشبەختانە شکستی حکومەتی عێراق و بەشداری جەنابی سەرۆک بارزانی لە بەرەی جەنگ و خوێندنەوە گەش بینی جەنابیان بۆ داھاتووی گەلی کورد بەگشتی، ھێزو موڕالی پێشمەرگەو و کادرەکانی بوو، شۆڕشی گوڵان بەرەو ھێزی گەورەتر و زانستیانەتر ھەنگاوی نا بەتایبەتیش کە جیلێکی زۆرتری ڕوشنبیر و پێگەیشتوە دەھاتنە ڕیزەکانی شۆڕشی گوڵان.
پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی جەماوەرێکی کوردپەروەر و خاوەن شیان بوو، بویە کاتێ ڕژێمی بەعس ھێرشی بۆ سەر کوێت کرد، سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە و کادیرەکانی چ لە ناوخۆو و چ لە دەرەوەی کوردستان لە ئامادەباشی کامل دا بوون، بۆ ھەر دەرفەتێک کە بڕەخسێت و سەرکەوتنی یەکجارەکی تومار بکەن، بۆ ئەوەی بگەن بە گەل و خاکێک کە بە سەدان ھەزار شەھیدیان بۆ دابوو، ئەوە بوو ھەر لە بەھاری ١٩٩١ بە ھاوکاری بەرەی کوردستانی توانیان کوردستان لە چەنگ عێراق رزگار بکەن، تا گەیشت بە دروست کردنی موئەسساتی حکومی وەکو پەرلەمان و وەزارەتەکان و سەلماندنی وجودی ھەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی.
شۆڕشی گوڵان توانی ببێتە ئازادی بۆ ھەرێمی کوردستان و ببێتە ئازادی و ئارامی بۆ خاکێک کە بە سەدان ساڵ دوژمن داگیری کردبوو و قەتلو عامی کوردی بە بێ بەزەییانە دەکرد.
لە کۆتاییدا سڵاو بو گیانی پاکی شەھیدان، سەروەریان بارزانی باوک و کاکە ئیدریسی قارەمان و لێزانی بەرەی کوردستانی و گشت کادرو و پێشمەرگە و ئاوارەکانی کە ئەم شۆڕشەیان پێک ھێنا.
Top